Posts

Showing posts from October, 2023

ژن و سروشت لە سایەی هەژموونی پیاوسالاریی سەرمایەداریی هەڵوێست عبدوڵڵا

Image
لەم بابەتەدا دەمانەوێت بە کورتی تیشک بخەینە سەر مێژووی سەرهەڵدانی پیاوسالاریی، سەرمایەداری، سەرهەڵدانی فێمینیزم و بەتایبەت قسەکردن دەربارەی  فیمینیزمی ژینگەیی. لە کۆتاییدا دەربارەی   توندوتیژی رەگەزی/هەراسانکردنی سێکسی وەک پەراوەی دەسەلاتی پیاوسالاریی سەرمایەداریی قسە دەکەین. *پیاوسالاریی سیستەمێکی کۆمەلایەتی، ئابوریی، سیاسی فەرهەنگی دروست کردووە تێیدا سەرداری پیاو بۆ چەوساندنەوە و ستەم بەرامبەر بە ژن بەکاردەهێنێت. پیاوسالاریی ئایدۆلۆژیایە، بەو مانایەی پاساو و پشتیوانیی بۆ ساختاریی کۆمەلایەتی فەرهەنگی کۆمەڵگەیەک، گروپێکی کۆمەلایەتی، دروست دەکات هەروەها ئاراستەی ئەو رەفتار و چالاکییانە دەکات کە لەگەل بیرو باوەرەکانی پیاوسالاریدا رێک دەکەون/دەگونجێن. لەهەمان کاتیشدا سیستەمە چونکە لە پێناو پیادەکردنی ئەو بیرو باوەرانەی لەو ئایدۆلۆژیایەدا جێدەگرن پیویستی بە هەلومەرجی پراکتیزەکردنە و سوود لە هەر ئامراز/فاکتەر/نێوەندێک وەردەگرێت و یانیش بۆ خۆی دایاندەمەزرێنێت و بەشێوازێکی دریژخایەن و بەردەوام و ڕیک و پێک، بیڕوباوەرەکان دەخاتە بواری زنجیرەیەک رەفتار و کرداری پیکەو...

شەربەتی مێووژ!

Image
ئەو کاتەی منداڵ بووم و لەگەل باوکم ئەرۆشتینە بازاڕ، گەلەک دلخۆش ئەبوم وەک هەر منداڵێکی دیکە. زۆربەی جارەکان باوکم سەردانی دوکانەکەی کاک سەردار فەتاحی هاوڕێی لە شەقامی سابونکەران ئەکرد، لەگەل هاوڕێ نزیکەکانی هەندێ گفتوگۆ و باس و خواسیان ئەکرد. دواتر سەردانی هەندێ کتێبخانەی ئەکرد و پرسیاری ئەو کتێبانەی ئەکرد کە خۆی پێویستی بوو.  لە نێوان هەر سەدانێکدا ئەیوت هەڵوێست ڕۆڵە گیان حەزت لە چییە و چیت بۆ بکڕم؟ بەڵام من شەرمم ئەکرد لە ڕوم نەئەهات داوای ئەو شتانە بکەم حەزم لێی بوو. تێناگەم بۆ ئاوا بووم، زۆر شەرمم ئەکرد داوای شتێک بکەم تەنانەت لەگەڵ دایکیشم وابووم. بەڵام باوکم ئەیزانی حەزم لە شەربەتی مێووژە هەربۆیە ئەرۆشتینە یەکێک لە دوکانەکانی شەربەت لە شەقامی مەولەوی یان شەقامی پیرەمێرد و شەربەتی مێووژی بۆ داوا ئەکردم. ئیتر بۆ منی منداڵ ئەبو بەخۆشترین کات و دلخۆشیش بووم بەوەی باوکم ئەزانێت حەزم لە چییە. ئێستەش هەر کاتێک مێووژ یان شەربەتی مێووژ ئەخۆم ئەو یادەوەرییانە بە مێشکمدا تێئەپەڕن و هەمان خۆشی ئەو کاتەم پێئەبەخشن.

لەهێرشەکانی دەوڵەت نەتەوەدا هەمیشە ژنان و منداڵ کراون بە ئامانج.

Image
  -لە دیرۆکی مرۆڤایەتیدا سیستەمە سیاسی و ئابورییەکان، زۆرینەی شۆڕشەکان، بەشێکی زۆر لە فەیلەسوف، بیرمەند و ڕوناکبیران (بەڵگەی حاشاهەلنەگر هەیە لەسەریان)، پەیامبەرەکان هێزیان بە پیاو بەخشی و ژن و سروشتیان زەلیل کرد، ژن و ژینگەیان کرد بە کاڵا/کەرەستە. -هەمیشە ژن وەک کۆیلە و ئامرازێکی بەردەستی پیاو، وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی، ماشێنی دروستکردنی منداڵ و گرەنتی و بەردەوامی وەچەی مرۆڤایەتی، یانیش بەردەست و کرێکارێکی بێ هەقدەست مامەلەی لەگەل کراوە. -ئەتکردن، کوشتن و ئەو دەستدرێژیانەی ئەکرێتە سەر تۆ لەبەر ژن بونتە پاشان کورد بون، جولەکە بون، موسلمان بونت یان هەر ئاین، مەزهەب و نەتەوەیەک. ئەمەش درێژکراوەی ئەو دیرۆکەیە لە کۆمەڵ کوژیی و قڕکردن سەرەتا بە ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری دەستی پێکرد و پاشان بە پاڵپشتی سیستەمی سەرمایەداریی لە جەستەی تۆ و سەرچاوەکانی سروشت قازانجی زۆرتری خستە بازارەوە. ئەو دوانەیەی ئایدۆلۆژیا و سیستەم روی یەک دراون هەموو هەوڵکیان بۆ ئەوەیە ژن لەو هێزەی بەتاڵبکەنەوە ترسی ئەوان لە رۆح و جەستەی ژنە چونکە دەمێکە تێگەیشتوون هێزی جاویدانیی ژنە جیهان ئەگۆڕێت بۆ جیهانێک تێیدا مرۆڤ و س...