شەربەتی مێووژ!

ئەو کاتەی منداڵ بووم و لەگەل باوکم ئەرۆشتینە بازاڕ، گەلەک دلخۆش ئەبوم وەک هەر منداڵێکی دیکە. زۆربەی جارەکان باوکم سەردانی دوکانەکەی کاک سەردار فەتاحی هاوڕێی لە شەقامی سابونکەران ئەکرد، لەگەل هاوڕێ نزیکەکانی هەندێ گفتوگۆ و باس و خواسیان ئەکرد. دواتر سەردانی هەندێ کتێبخانەی ئەکرد و پرسیاری ئەو کتێبانەی ئەکرد کە خۆی پێویستی بوو. 



لە نێوان هەر سەدانێکدا ئەیوت هەڵوێست ڕۆڵە گیان حەزت لە چییە و چیت بۆ بکڕم؟ بەڵام من شەرمم ئەکرد لە ڕوم نەئەهات داوای ئەو شتانە بکەم حەزم لێی بوو. تێناگەم بۆ ئاوا بووم، زۆر شەرمم ئەکرد داوای شتێک بکەم تەنانەت لەگەڵ دایکیشم وابووم. بەڵام باوکم ئەیزانی حەزم لە شەربەتی مێووژە هەربۆیە ئەرۆشتینە یەکێک لە دوکانەکانی شەربەت لە شەقامی مەولەوی یان شەقامی پیرەمێرد و شەربەتی مێووژی بۆ داوا ئەکردم. ئیتر بۆ منی منداڵ ئەبو بەخۆشترین کات و دلخۆشیش بووم بەوەی باوکم ئەزانێت حەزم لە چییە.

ئێستەش هەر کاتێک مێووژ یان شەربەتی مێووژ ئەخۆم ئەو یادەوەرییانە بە مێشکمدا تێئەپەڕن و هەمان خۆشی ئەو کاتەم پێئەبەخشن.