ژن و سروشت لە سایەی هەژموونی پیاوسالاریی سەرمایەداریی هەڵوێست عبدوڵڵا
لەم بابەتەدا دەمانەوێت بە کورتی تیشک بخەینە سەر مێژووی سەرهەڵدانی پیاوسالاریی، سەرمایەداری، سەرهەڵدانی فێمینیزم و بەتایبەت قسەکردن دەربارەی فیمینیزمی ژینگەیی.لە کۆتاییدا دەربارەی توندوتیژی رەگەزی/هەراسانکردنی سێکسی وەک پەراوەی دەسەلاتی پیاوسالاریی سەرمایەداریی قسە دەکەین.
*پیاوسالاریی سیستەمێکی
کۆمەلایەتی، ئابوریی، سیاسی فەرهەنگی دروست کردووە تێیدا سەرداری پیاو بۆ
چەوساندنەوە و ستەم بەرامبەر بە ژن بەکاردەهێنێت. پیاوسالاریی ئایدۆلۆژیایە، بەو
مانایەی پاساو و پشتیوانیی بۆ ساختاریی کۆمەلایەتی فەرهەنگی کۆمەڵگەیەک، گروپێکی
کۆمەلایەتی، دروست دەکات هەروەها ئاراستەی ئەو رەفتار و چالاکییانە دەکات کە لەگەل
بیرو باوەرەکانی پیاوسالاریدا رێک دەکەون/دەگونجێن. لەهەمان کاتیشدا سیستەمە چونکە
لە پێناو پیادەکردنی ئەو بیرو باوەرانەی لەو ئایدۆلۆژیایەدا جێدەگرن پیویستی بە
هەلومەرجی پراکتیزەکردنە و سوود لە هەر ئامراز/فاکتەر/نێوەندێک وەردەگرێت و یانیش
بۆ خۆی دایاندەمەزرێنێت و بەشێوازێکی دریژخایەن و بەردەوام و ڕیک و پێک،
بیڕوباوەرەکان دەخاتە بواری زنجیرەیەک رەفتار و کرداری پیکەوە گرێدراو و
ئامانجدار.
پیاوسالاریی دەسەلاتێکی هەژمونگەرایە لە بچوکترین پێکهاتەی کۆمەلگەوە کە خێزانە
هەتا گەورەترینی کە دەوڵەتە، بوونی هەیە و پەیڕەو دەکرێت، هەوڵ بۆ مانەوە و
فروانکردن و پاراستنی خۆی دەدات. (پێویستە دەرک بەمە بکرێت کە نەک تەنیا دانەدانەی
پیاوان بەڵکو تەواوی سیستەمە حکومەتییەکان سود لە پیاوسالاریی وەردەگرن). پیاوسالاریی وەک ئایدۆلۆژیا و سیستەم. لە تەواوی
ئایدۆلۆژیا و سیستەمە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی و ئابورییەکان، کۆنتر،
فراوانتر و کاریگەرترە، چونکە پەل و پۆی بۆ ناو گشتیان هاویشتووە و هیچ بیروباوەڕ
و فەلسەفە و ئاینێک بەڵکو هیچ ڕەفتارێکی مرۆڤ نییە کە کاریگەریی ئەم چەمکەی
بەسەرەوە نەبێت.
مرۆڤایەتی لە دیرۆکی خۆیدا گەلێک سیستەم و ئایدۆلۆژیای سیاسی، فکری، فەرهەنگی
و مەزهەبی وەک سەرمایەداریی، ناسیۆنالیزم،
فاشیزم، رەگەزپەرستی...تاقیکردۆتەوە. بەڵام هیچکامیان هێندەی پیاوسالاریی کاریگەر
و لە وێرانکاریی جەستەیی و فیکری و دەرونیی...سەر مرۆڤدا، فراوان و دریژخایەن و پایەدار
و قوڵ نەبوون و بگرە تەواوی سیستەم و ئایدۆلۆژیاکان (جگە لە فیمینیزم). بەرهەمی
پیاوسالاریی بوون.
باڵادەستی پیاوان، بنەمایتیرین فۆرمی دەسەڵاتە و تەواوی فۆرمەکانی تری
چەوساندنەوە و ستەم و سەرکوتکردن، (نەژادپەرستی، سەرمایەداری، ئیمپریالیزم......)
گشتیان لە باڵادەستی پیاوانەوە پەیدا بوون..پیاوان ژنان دەکەنە بندەست، کەمینەیەک
لە پیاوان ئەوانی تر کۆنترۆل دەکەن. تەواوی ساختارەکانی هێز و دەسەڵات لە ژێر ڕکێفی پیاواندایە.
دەسەڵاتی هەرجۆرە دەزگایەکی سیاسی، ئابوری و فەرهەنگیان لە ژێر دەستدایە و هێزی
توانای جەستەیی بەزۆر و تۆپزییان کردۆتە
پشتیوانی دەسەڵاتگەراییەکەیان. ژنانیان لە پێگەی نزم داناوە و زۆربەی پیاوان لە
باڵادەستی رەگەزی نێرنەوە سودی ئابووری، سێکسی و دەرونی لە ژن بەدەست دەخەن.
پیاوسالاری وەک کۆنترین ئایدۆلۆژیایەک و دەسەڵاتەکەشی وەک تەمەندریژترین
دەسەلاتێک لە دیرۆکی مرۆڤایەتیدا دەناسرێت. ئەو قەیرانانەی لە سایەی ئەم دەسەڵات و
ئایدۆلۆژیایەوە بەرۆکی مرۆڤایەتی دەگرن، گەورەترین و کاریگەرترینن لەسەر ژیان و
گوزەرانی بیر و خەیالی. لە خۆرئاوا گەرچی لە چەند سەدە و لە سایەی بزوتنەوە
ڕۆشنگەریی، بەگشتی وەرچەرخان و گۆرانکاریی گەورە لە گشت بوارەکاندا بەدیهاتن بەلام
لەوێش ژن وەک خاوەن کێشەیەک، هیچ پانتاییەکی لە هزری بیرمەندانا داگیر نەکرد کەس
نەیکرد بە خەمی خۆی. تەواوی بیرمەندە گەورەکان، بە ئاست و شێوازی جیاواز، دیسان
جەختیان لە پەیرەوکردنی نەریتە کۆنەکان کردەوە. ژنیان وەک بونەوەرێکی لاواز و
خاوەن کەموکوڕیی بایۆلۆژیکی پێناسە کردووە. بەلام دیسان ڕۆشنگەریی جیهانبینی
مرۆڤایەتی بە ژن و پیاوەوە گۆری، پەرەسەندن و فروان بوونی سنوری ئازادییەکان،
هەلبژرادنی دیموکراسی وەک سیستەمی بەریوبردن برواو و دەرفەتی نوێیان هێنایە کایەوە
و نەک هەر ژنان، بەلکو پیاوانیش وەئاگا هاتنەوە و خەمەکانی ژنان بوون بە خەمی
بەشێکی کەم لە پیاوان.
بۆ ئەوەی پیاوسالاری بناسیتەوە لێرەدا سێ پیوەر بۆ دەستنیشانکردنی پیاوسالاریی باس دەکەین:
یەکەم: دابەشکردنی کار لەسەر بنەمای ڕەگەز. (ئێستا بەلگەی تەواو لە بەردەستدایە کە دەولەتان و رژێمەکان لە واقیعدا بە ئەنقەست کۆمەلە کارێکیان ئەنجامداوە تا بەردەوامی بە پرسی دابەشکردنی کار لەسەر بنەمای رەگەزگەرایی ببەخشن. بەجۆرێک کە دەستی ئەوان بە کاری بەرهەمدار و بەلام هەرزان و بگرە زۆر جار خۆرایی رابگات.) نمونە (جل و بەرگی گرانبەها لە ئەورەپا ئەفرۆشریت لە بەنگلادش بە دەست ژن و مندالی هەژار بەکەمترین هەقدەتس بە بێ بیمەی تەندروستی و پاراستنی ژیان).
دووەم: ریزگرتن و بەهەندوەرگرتنی کاری پیاوان و وا سەیری پیاو دەکریت کە بەسودتر و لێزانانەترن. کاری ژن لە ناو ماڵ زەحمەت، ناگرنگ، هەمیشە و بەردەوام و بێزارکەرە بەلام لە چاو ئاسانترین و بێبایەخترین کاری پیاودا بچوک هەلدەسەنگێنرێت و خۆرایی و بێ هەقدەست و بی پاداشتە.
سێیەم/ لە هەر کۆمەلگەیەکدا کۆنترۆلی بەشێک لە کۆمەلگە بەدەستی بەشێکی تربێت بە کۆمەلگەی پیاوسالار دەناسرێت. چونکە ئەو بەشەی کۆنترۆلی لەدەستە رەگەزی نێرینەیە و کۆنترۆلی رەگەزی میینە دەکات.
*سەرهەندانی مارکسیزم/ خاوەن هیچ
تیۆرەیەکی وانەبوو کە ئەرکی رونکردنەوەی کێشەی ژنان و سیستەمی پیاوسالاریی لە
ئەستۆ بگرێت، بەڵام لە بەر ئەوەی ئایدۆلۆژیایەکی دادپەروەرانە بوو دەرگایەکی
گەورەی لە بەردەم ژنانیشدا کردەوە تا تێکەڵاوی کۆمەلگە بن و لە میانی خەباتی
چینایەتییەوە چاویان بکرێتەوە و ئاشنایەتی لەگەل کێشەکانی خۆیاندا پەیدا بکەن و
توانای دەربرین یان لانیکەم هاوارکردن بەدەستبخەن. زۆر زوو ئەو گۆرانکارییانە
کاریگەرییان لەسەر خۆرهەلاتیش دانا و تەنانەت لێدوان لە کێشەی ژن و لایەنگریکردنی
بەشێک لە پیاوان و رۆشنبیرانی مەزهەبیشی گرتەوە.
“بنەچەی خێزان، خاوەندارێتیی
تایبەت و دەوڵەت”، كە لە لایەن فرێدریك ئەنگڵسەوە نووسراوە ئاماژەی پشت پەرەسەندنی
پەیوەندییە خێزانییەكان ڕوون دەكاتەوە، لە بەر ڕۆشنایی گۆڕانی پەیوەندیی ئابووریی
و ئامرازەكانی بەرهەمهێنان. بەشێک لە ژنانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی، کە
لێکۆڵینەوەیان لە کتێبەکەی ئەنگڵس کردووە، ڕایان وایە، ڕەگەکانی پرس و سەرکوتکردنی
ژنان سەرچاوەکەی لە کۆمەڵگەی چینایەتیدایە و هەر لەوێشدا پێویستە بەدوایدا
بگەڕێین، ئەوان دەستەواژەی “جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز” بەکار
دەهێنن، بۆ وەسفکردنی سیستەمی کۆمەڵایەتیی سەرمایەداری کە جیاکاری لە دژی ژنان لە
هەموو وردەکارییەکی ژیاندا پەراوە (نمایش) دەکات. هەر ئەوەش هەلومەرجێکی دروست
کردووە کە بەشێک لە ژنان و پیاوانیش وا تێبگەن ئەوە سروشتی ژن و ڕەگەزەکەیەتی، پلە
و پێگەی وەک چارەنوسێک لە مێژوودا دیاری کردووە، نەک سیستەم. هەر ئەم تیگەیشتنەش ڕەنگدانەوەی
هەبووە کە ژن وەک ڕەگەزی دووەم سەیر بکرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
*سەرهەڵدانی فێمینیزم
لێدوان لە پیاوسالاریی بێ گەڕانەوە بۆ فیمینزم و شیکاریی مێژوو و تیۆرەکانی
کارێکی مەحالە، ئەگەر فیمینیزم نەبوایە ئەمرۆ، ئەو بوێرییەمان نەدەبوو دەربارەی
سیستەمی پیاسالاریی و ڕەهەندەکانی گفتوگۆ بکەین و نە جیهانبینینمان بەم ئاستەی ئەمرۆ
دەگەیشت. هەرچەند فیمینیزم، شیاوی ڕەخنە و پێداچونەوەیە لەگەڵ ئەمەشدا نەک تەنیا
زۆربەی دەستکەوتەکان، بەڵکو بەرچاوڕونیمان لە دەستنیشانکردنی ئەم بابەتانەی
شرۆڤەیان دەکەین و گفتوگۆیان لەسەر دەکەین، لە سایەی فیمینزمەوەن. فیمینستان
توانیویانە چاوی سەدان ملیۆن ژنان و پیاوان بکەنەوە و ژنان بە کێشە و خەمەکانی
خۆیان ئاشنا بکەن و هەستی هاودەردی و هاوسۆزیش لە ناخی بەشێکی زۆر لە پیاواندا دروست
بکەن. فیمینزم، وەک چەمکێک ناسراوە کە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژن لە خۆی دەگرێت و
لە پێناو کۆتایهێنان بە سەرکوتکردن
و چەوساندنەوە بەرامبەر بە رەگەزی مێینە. هەروەها گەلێک لە فیمینستان ئەو
بانگەشەیە دەکەن کە فیمینیزم، سەڕەرای داکۆکیکردن لە مافەکانی ژن و هەوڵدان بۆ
بەدەستهێنان و پاراستنی ئەو مافانە، ئایدۆلۆژیایەکیشە کە ئامانجە کۆتاییەکەی
بریتییە لە بەدیهێنانی گۆرانکاریی کۆمەڵایەتی و کۆتایهێنان، نەک تەنیا بە سیستەمی
پیاوسالاری لە سەر ژن بەڵکو تەواوی جۆرەکانی ستەم: نەژادی، چینایەتی و فەرهەنگی و
مەزهەبی.... مێژوی فیمینزم کە لە سەدەی ١٩ ەوە لە ڕێی شەپۆلەکانییەوە دەستی پێکرد
بە شێوەی ٣ یان ٤ شەپۆل بەردەوام بوو. هەر یەکێک لەو شەپۆلانە هەلقوڵاوی بارودۆخی
سیاسی، ئابوری کۆمەڵایەتی ژنان و کۆمەلگە بوون.
“ڕەگەزی دووەم”
لە لایەن فەیلەسووفی بوونگەرای فەرەنسی سیمۆن دی بۆڤوارەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٩٤٩دا چاپ کراوە تیشک ئەخاتە
سەر سەرهەڵدانی بزووتنەوە فێمینیستەکانی ڕۆژئاوا. ئەم کتێبە بە خاڵی دەستپێکی
شەپۆلی دووەمی فێمینیزم دادەنرێت و بۆڤوار شیکارییەکی ورد بۆ مێژووی چەوساندنەوەی
ژنان دەکات و ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە چۆن ژن دەکرێت بە ڕەگەزی دووەم.
سەرهەڵدانی فیمینزیمی ژینگەیی لە
دەیەی حەفتاکاندا:
ئیکۆفیمینیزم لە سەرەتای حەفتاکانی
سەدەی رابوردودا سەریهەڵدا، لە دیدی ئیکۆفیمینستەکانەوە پرسی ژن بەشیوەیەکی قووڵ
پەیوەستە بە پرسی داگیرکارییەوە/کۆلۆنیالیزم و هەردوکیشیان پەیوەندییان بە مۆدێلی
زاڵ؛ سەرمایەداری جیهانیی-پیاوسالارییەوە هەیە. سیستەمی سەرمایەداریی-پیاوسالاریی
بۆ ئەوەی درێژە بە بوونی خۆی بدات، پێویستی بە داگیرکردن/کۆلۆنیالیزەکردنی وڵاتانی
دیکە و دەست بەسەرداگرتنی خودی ژنەوە هەیە. هەربۆیە کارین وارین دەڵێت داگیرکاریی/کۆلۆنیالیزم
کێشەیەکی فیمینیستییە چونکە تێگەیشتن لە کۆلۆنیالیزم یارمەتی تێگەیشتن لە بندەستی
ژنان دەدات.
ماریا میس و ڤاندانا شیڤا پەیوەندی ژن و سروست و کۆمەلگە داگیرکراوەکان بە
کۆلۆنیالیزمەوە نیشان دەدات (ژن و سروشت و وڵاتانی هەژار/نامی، کۆلۆنیای پیاوی
سپین. بە بێ داگیرکردنی ئەوان، واتە ژێردەستەیی بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتن
(ئیستیغلالکردن)، شارستانییەتی بەناوبانگی رۆژئاوا بوونی نەدەبوو. زلهێزەکان بە
ئامانجی دەستگەیشتنێکی ئازادانە بە بازار و تەواوی سەرچاوە سروشتییەکان لە
سەرتاسەری جیهاندا برەو بە گوتارگەلێکی سەرنجراکێشی وەک ئاشتی جیهانی، کۆمەلگەی
جیهانی، بازاری ئازاد و یەکگرتنی جیهانی، ژینگەی جیهانی و هتد دەدەن، بە پێداگرتن
لەسەر ئەوەی بازاری ئازاد جیهان بەرەوە ئاشتی و دادپەروەیی دەبات.
*سەرمایەداریی
دوای چهندین سهده
له ههژمونی سیستهمی سهرمایهداری له
ههنگاوی یهكهمدا به داگیرکاری/كۆلۆنیالیزم دهستی پێكرد به ئامانجی دهست بهسهراگرتنی
پیشهسازی فوسل فۆیل- (سووتەمەنی و پاشماوە بەبەردبووەکان)، ههنگاوی ناو و خهلوز
و پاشان نهوت دۆزرایهوه. ئهم پرۆسهیه وههمێكی دروست كرد زهوی، سروشت و ژن
نا چالاكن-پاسیڤن و تهنیا ئهركیان بهرههمهێنانه. ههر ئهمهیه كه پیی دهلین
داگیركردنی ژن و سروشت و لهو كاتهوه جەنگە گەورەکە کە دژی سروشت و ژن دهستی
پیكرد کە جەنگی هەمیشەییە دژ بە زەوی و ژن. ئەم جەنگە ڕەگ و ڕیشەی لەو سیستەمه
ئابوریدایە کە شکستی هێنا لە پاراستن و رێزگرتن لە سنورە ژینگەیی و ئەخلاقییەکان و
شكستی هێنا له سنووردارکردنی نایەکسانی، سەقامگیرکردنی دادپەروەیی، سنووردارکردنی
چاوچنۆکی و چڕبوونەوەی ئابووری لە دەستی کەمینەیەکی قۆرخکاردا. ژمارەیەکی کەم لە
کۆمپانیاو و ولاتان دەستیان بەسەر سەرچاوەکانی زەویدا گرتووە هەسارەکەیان گۆڕیوە
بۆ بازارێکی گەورە. زەوی و دارستان و ڕووبار و زەریاکان و بەرگەهەوا هەموویان
داگیرکراون، دهست بۆ فەزای ناوەوەی جەستەی ژن، ڕووەک و ئاژەڵەکان براوه. سیستەم
لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نوێ و سهربازی دەستی بەسەر زەوییدا گرتووە، له ڕێگەی
تەکنەلۆژیای ئەندازیاری بۆماوەییەوە و دەستی بەسەر ژیانی زیندەوەراندا گرتووە.
لەژێر هەژمونی
سەرمایەداری پیاوسالاری، ئەو وڵاتانەی لە لایەن کۆلۆنیالیزمی ئەروپییەوە
داگیرکراون بە هەمان شێوەی سروشت و ژن مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، واتا وەک
”کەرەسەیەکی خاوی بەخۆڕایی” کە دەتوانرێ لە لایەن پیاوی سپییەوە بەبێ هیچ تێچوویەک
بەکاربهێنرێت و بچەوسێندرێتەوە. سەرچاوە سروشتییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی ئەگەری نوێبوونەوەیان
بەكاردەهێنرێن. ههر بۆیه
تاڵانكردن لەو وڵاتانەدا بێ سنوورە كە خەڵك و دانیشتووانەكەی دەسەڵاتی سیاسی و
ئابوورییان لاوازه یان ههر نییە. سەرمایەدارەکان تەنیا کرێکارە پیاوەکان
ناچەوسێننەوە و هێز و وزەکانیان بەکارناهێنن، بەڵکو ژنانی ماڵەوەش کە ئیشەکانیان
هیچ کرێیەکی نییە دەچەوسێننەوە و هێز و وزەکانیان بۆ سوودی خۆیان بەکاردەهێنن. ئەو
قازانجەی سەرمایەدارەکان بەدەستی دەهێنن بەشێکی گەورەی لەسەر بنەمای ئەم ‘ئیشە
بێکرێیە’ی ژنان بەدیدەهێنن. بۆ سەرمایەداری ئیشی ژنان لە ماڵەوە بە هەمان شێوەی سەرچاوەکانی
سروشتە وەک ‘کەرەسەیەکی بەخۆڕایی’ دەستی بەسەردا دەگرن.
سهردهمی داگیرکاری/كۆلۆنیال:
جیرالدین موان، زانای سیاسی و کۆمەڵناسی
ئێرلەندی، ئاماژە بەوە دەکات ئەو ستراتیژیانەی دهوڵهتی داگیركهر بۆ سهپاندنی
هەژموونی خۆی بهكاری دههێنیت، هاوشێوەی ئەو ستراتیژیانەن کە پیاوان بۆ زاڵبوون
بەسەر ژناندا بەکاریدەهێنن.
-یەکەمیان
ستراتیژی بانگهشهكردنی باڵادەستی ئێتنۆ-فەرهەنگییە، لە مێژوودا کۆلۆنیالیستەکان
بەکاریان دەهێنا بۆ پاساودانی باڵادەستی خۆیان بۆ ولات و ههریمی داگیركراو.
-دووهم/
کۆلۆنیالیزم هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی جەستەیی، سۆزداری، دەروونی و ڕۆحی بەرامبەر
بە ولاتی داگیركراو بهكاردههینیت. ریگریكردن له بەکارهێنانی زمانی زگماکی دایك
و یادكرندهوهی جهژنه نهتهوهییهكان، له ناوبردنی كلتور به ههر ریگهیهك
بیت.
-سێیەم/ دەستبەسەرداگرتن
و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان واتە ئیستغلالکردنی ئابووری و کەڵەکەکردنی
سەرمایە شانبەشانی یەکتر دەڕۆن. نهتهوهی ژیر دهست لەسەر زەوییەکەی خۆی دەژی
بەڵام خاوەنی نییه بە هەمان شێوە، پیاوانی توندوتیژ سەرچاوە ئابوورییەکانی ژنان
کۆنتڕۆڵ دەکەن و لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانیان
سنوورداریان دەکەن. ژنانیش،
ڕەنگە بەبێ ئەوەی بزانن دەستبەرداری سامانەکەیان بن، یان دەستبەرداری پەیوەندییە
خێزانیی و کۆمەڵایەتییەکانیان چونکە گرنگی دەستگرتن بەوانەوە بە هەڵە ئهژمار دهكریت
له سهریان.
-چوارهم/ شێواندن
و سڕینهوهی كلتوری وڵاتانی داگیركراو بۆ بالادهستی كلتوری ولاتی داگیركهر.
هەمان شت بۆ ئێمەش وەک ژن ڕوودەدات. پیاوان نزیکەی هەموو وێناکانی ژنان لە
میدیاکاندا کۆنتڕۆڵ دەکەن، رۆلە جێندەرییەکان دیاری ئەکەن، ژنان وەک سەرچاوە و
کەرەستەی چێژ نیشان دەدرێت.
دوا ستراتیژ، دوورخستنەوەی خەڵک یان دانیشتوانی
ولاتی داگیركراو لە دەستڕاگەیشتن بە دەسەڵات. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە
پەیوەندی نێوان ژن و پیاودا چی ڕوودەدات و کێ لە دەسەڵاتدایە، بە شێوەیەکی سەرەکی
پیاوە و ژن نییە.
پێویستە بەرپەرچی ئەو بانگهشانه بدەینەوە کە
دەڵێن کۆلۆنیالیزم بووەتە هۆی توندوتیژی دژی ژنان، بە ئاماژەدان بەوەی لە ڕاستیدا
پەیوەندییەکی توند لە نێوان کۆلۆنیالیزم و پیاوسالاریدا هەیە. تەنانەت هەندێک
دەیانگوت بەبێ پیاوسالاری کۆلۆنیالیزم ناتوانیت بهردهوام بیت. ئاخر کۆلۆنیالیستەکان
کێن؟ ئەوان زۆرتر پیاو بوون و پیاون (ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت ژن ناتوانێت
کۆلۆنیالیزم بێت). دامەزراوەکانی کۆلۆنیالیزم پشت بە دەسەڵاتی سیاسی، دەستڕاگەیشتن
بە سەرچاوەکان، ستراتیژییەکانی چەوساندنەوە و جووڵە دەبەستن- هەموو ئەو شتانەی رهوایهتی
پی دهدریت کە پیاو هەیبێت.
کایەی زانست یەکێکە لەو کایانەی
لە لایەن سیستەمەوە بۆ بەرژەوەندی و باڵادەستی پیاو بەکارهێنراوە
ئیڤلین
رید لە پەرتوکی (ئایا سروشتی جەستەی ژن چارەنوسی داگیر ئەکات؟)، بە وردی باس لە هەژموونی
سیستەی پیاوسالاریی سەرمایەداری دەكات، لقەكانی زانستی وەك بایۆلۆژیا و
ئەنسرۆپۆلۆژیا، ئەو دوو لقەی زانست بە زانستی لایەنداری پیاو دادەنێت و
بەكارهێنراون بۆ كەمكردنەوەی پێگە و ئاستی فكری و عەقڵی ژن. ئەو باس لە بیردۆزی منداڵدان و نزمكردنەوەی پێگەی
ژن دەکات و دەڵێت:
زانستی بایۆلۆژیا وەك زانستی ئەنسرۆپۆلۆژیا زۆر بە خراپی و تا ئاستی
ناڕاستی و دۆزینەوەی زانستی بە لایەنداری و بەرژەوەندی پیاوان و دژی ژن بەكار
هێنراوە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی زانایانی ئەم دوو لقە لە خێزانی بۆرژواكان بوون.
ئەوان گریمانەی ئەوەیان دانا بەهۆی بوونی منداڵدان لە ژندا، ئەوان ناتوانن خۆیان
لە كۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی ڕۆڵە بایۆلۆژییەكەی ئازاد بكەن، هەر بۆیە دەبێت ملكەچی
ئەركەكەی بێت، كە منداڵ بوونە. بۆیە ئەم ئەركە جارێكی دیكە دژی ژن بەكار هێنرایەوە
و ژنان بە گێل لە قەڵەم دەدران بەهۆی ئەو ئەركانەی منداڵدان لە پڕۆسەی منداڵ
دروستكردندا، هەیەتی. لە بەرانبەردا هێزی بازووی پیاو بەرانبەر بە منداڵدانی ژن و
وەك هێزێك بۆ پیاوان سەیركراوە و بەردەوام پێگەی پیاوی بەرز كردۆتەوە، بەڵام لەگەڵ
پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆژیا و بەكارهێنانی ئامێر ئەو گریمانەیە تا ڕادەیەك لاواز
بووە.
دواتر ئیڤلین رید باس لەوە
دەكات، لەگەڵ هەڵكشانی سیستەمی پیاوسالاریی سەرمایەداریی، سروشتی جەستەی ژن كراوە
بە بەهانەیەكی ئایدۆلۆژی تا بە بەردەوامی ڕێگری لە ژن بكرێت، بەشداری لە ژیانی
ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی نەكات و لە دۆخی كۆیلایەتیدا بهێڵدرێتەوە. ژولی نیلسۆن
(پێشکەوتنی زانستی بەبێ سەرنجدان لە بەها مرۆییەکان، دەشێت خزمەت بە کۆتاییەکی
نامرۆیی بکات).
ئاوڕێک بدەینەوە ژن هێشتا وەک
کاڵایەکی بازرگانی بەدەست گروپە زەبەلاحەکانی مافیاوە بۆ کڕین و فرۆشتن دەخرێتە
بازاڕەوە، لە بونەوەرێکی شایستەوە لە ڕیگەی هاندان و بنیاتنانی ژیانێکی ساختە و
بەتاڵی داپۆشراو بەروالەتی وەک ئارایش و نەشتەرگەریی جوانکاریی گرنگیدان بە
جلوبەرگ و خرکردنەوەی مۆتیڤی ژیان لە خۆجوانکردن و کشان و هەڵپەی بە دەستخستنی
هەرچی زۆرتری دەستکەوتی مادیی و لەو ڕیگایانەوە کە عەقل و هۆشیان تێدا بەکار نایەت و لەسەر حسابی
دورخستنەوەی ژن لە بوارەکانی داهێنان کراوەتە سەرچاوەی پەیداکردنی سامان. پیاوسالاریی سەرمایەداری ستراتیژ و تەکنیکی زۆر توندوتیژانە و نا مرۆڤانەی لە رابوردو
و لە ئێستەشدا بەرامبەر بە ژن بەکارهێناوە و بەکارئەهێنێت بە ئامانجی
سەپاندنی دەسەڵاتی هەژمونگەرانەی خۆیی و پاوانکردنی هێز و جەستەی ژن. ئێمە لێردا
یەکێک لەو میکانیزمانە باس دەکەین
توندوتیژی رەگەزی/هەراسانکردنی
سیکسی وەک پەراوەی دەسەلاتی پیاوسالاریی سەرمایەداریی
هەراسانکردنی سێکسی هەولدانی
پیاوانە بۆ رامکردن و پاشەکشە کردن بە ژنان لە هەموو کایەکاندا. ئەم دیاردەیە لە
هەمو کۆمەلگەکاندا بە ئاستی جیاواز بوونی هەیە. بەڵام لەو کۆمەڵگانەی لە ڕویی
فەرهەنگییەوە لە پێشترن دوو جیاوازی گرنگی لەگەل کۆمەڵگەکانی تری وەک ئێمە و هاوشێوەکانیان
هەیە:
١.لەو کۆمەلگانەدا کە لە روی فەرهەنگییەوە لە پێشترن بەهەمان شێواز
پیاوان چێژ لە ئازاری سێکسی ژنان وەردەگرن و هەولدەدەن وەک نێچیرێک ژنان راو بکەن
و ناچار بە خۆ بە دەستەوەدانیان بکەن. بەڵام لەو شوێنەدا کە ژن بوێری (نا) ی هەیە
ئیتر زۆربەی جارەکان پیاو ناچار بە پاشەکشە دەکات. بەڵام لە کۆمەلگەکانی تردا
کەمتر وا هەیە پیاوان بە نای ژنان پاشەکشە بکەن. بە پێچەوانەوە هەڵمەت و پەلامار و
شێوازی بێشەرمانەتر و دڕندانەتر بەخۆیەوە دەگرێت.
٢.لەو کۆمەلگایەندا کە لە روی فەرهەنگییەوە لە
پێشترن پەنابردن بۆ ناوزڕاندنی ژنان و هەوڵدان بۆ سوککردن و ئابڕوبردن و
بەکارهێنانی ئەم میتۆدە وەک چەکێک بۆ خۆبەدەستەوە دانی ژنان بەکار نایەت. پیاوان
لەوەی لەگەل چەند ژندا پەیوەندی سۆزدارییان هەیە و چەند لەگەلیان خەوتوون و چەند
جار فڵانە ژنەیان ڕوتکردۆتەوە یان ماچیان کردووە. نە ئیمتیازێک بە دەست دەخەن و نە
شانازییەکیشیان بە نسیب دەبێت. لە حالەتێکدا لە کۆمەلگەکانی تردا پیاوان بە خۆ
هەڵنانەوەی درۆ یان ڕاست پیاوەتییان لای کۆمەلگەکە یان لە کۆڕی هاوڕییانیدا شاناز
دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان نمونەی ئاشکرای هەراسانکردنی سێکسی لە دام و
دەزگای حزبی، حکومیی و مەدەنیی، ناوەندەکانی هونەر و ئەدەب، کەرتی تایبەت بوونی هەیە.
بەلکو لە ئاستێکدایە ژنانی قوربانی کەسێک/لایەنێک شک نابەن سکالای خۆیانی بۆ بەرن
و داوای پشتیوانی لێ بکەن. هەر ژن یان کچیک بیەوێت لە شوێنێکدا کار بکات لە ساتی
پێشکەشکردنی سی ڤی تا دەست بەکاربون، بەردەوامبون لە کار، روبەروی پەلاماری پیاوان
دەبنەوە. ژن لە هەمو کۆمەلگەکاندا بە ئاستی جیاواز لە لایەن پیاوسالاریی و
دەسەلاتەوە مەحکومە بە یەکێک لە دوو ستەم و سزا: یان ئەوەتا ئەبێت لە قەفەزی مالدا زیندانی بکرێت یان ئەبێت لە
گۆرەپانی کار و لێپرسراویتیدا دوجاری هەراسانکردن ببێتەوە. لە راپرسییەكدا لە ساڵى ٢٠٢١ لە لایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە
هەرێمی کوردستان ئەنجام درا باس لەوە ئەکات زیاتر لە ٪٦٠ ژنانى کرێکار/فەرمانبەر
لە ژینگەى کارى خراپ دەژین و رووبەرووى دەستدرێژى و هەراسانکردنى سێکسى دەبنەوەلە
شوێنى کارکردنيان لە کەرتی حکومی و تایبەت.
لە راپرسییەکدا کە لە 28 ولاتی ئەوروپی ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە لە 55% لە ژنان ئەزمونی
هەراسانکردنی سیکسیان کردووە لە تەمەنی 15 سالییەوە. لە %75 ژنان ئەلین لە شوینی کاریان و لەو پۆستە
بالایانەی هەیان بووە توشی دەستدریژی کردنی سیکسی بونەتەوە.
لێرەدا ئاماری ناو ریکخراوە مرۆییەکان وەک
ئیندیکەیتەریکی ترسناک بەش ئەکەین:
لە سالی 2015 تۆری
ژنان تویژینەوەیەکیان لە ناو ریکخراوە مرۆییەکاندا ئەنجام داو و کۆمەلیک راستییان
بۆ دەرکەوت کە هەموانی توشی شۆک کرد، بۆ نمونە:
·
لە
سەدا %48 ژنانی کارمەندی ریکخراوە مرۆییەکان روبەروی-ئەزمونی دەست لیدان و
بەرکەوتن بوون کە خۆیان رازی نەبوون بۆنمونە دەست بردن بۆ قژ، دەست خستنە سەر شان،
و لەباوەش گرتن و بیزارکردنی کارمەندی ژنان لە لایەن کارمەندی پیاوانەوە.
·
لە
%55 ژنانی ناو ریکخراوە مرۆییەکان لەلایەن پیاوانەوە داوای پەیوەندی سیکسیان لی
کراوە، لە %33 ژنان راپۆرتیان بۆ کەسی پەیوەندیدار نوسیوە.
بۆچی ژنان باس لەم هەراسانکردنە ناکەن؟
١.ترس لە روبەروبونەوەی سزا لە شوینی کارەکەیاندا 2. 3نەبونی متمانە لە پاراستنی نهینییەکانی کەیسەکە ٣. ترسان لە تۆلەسەندنەوە ٤.نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنی کارمەندەکە لە شوینی کار و دەرەوەی کار ..لیرەدا ئەو پرسیارە دروست ئەبیت ئایا شوینی کار هیز و دەسەلاتی پاراستنی کارمەندی خۆی هەیە لە دەرەوەی ئۆفیسەکەی؟ ٥.نەبونی کەناڵ و میکانیزم بۆ قسەکردن و بەرزکردنەوەی راپۆرت ٦.لۆمەکردنی قوربانی هەمیشە ژنان تاوانبار ئەکرین و بەهۆکاری سەرەکی دائەنین کە ئەوە هەلەی خۆیەتی توشی ئەو هەراسانکردن و دەستدریژییە بووە جونکە جلی شیاوی لەبەر نەبووە، بە جوانی دانەنیشتووە، قسە و مامەلەکردنی شیاو نییە کە ئەمانە پاساون و ئەهینرینەوە بۆ ئەو هەراسانکردنە.7.ترسان لە هێرش و دەستدرێژی پیاوانی دیکە، دوای ئەوەی ژنان دوچاری هەراسانکردن دەبنەوە توشی پەستانیکی قورسی کۆمەلایەتی ئەبنەوە. لە بەرامبەریشدا وەک قوربانی لۆمە ئەکرێت. هەر ئەمەشە وا لە پیاوانی دیکە ئەکات کە بە شیوەی نەشیاو لەو ژنە نزیک ببنەوە و ئەوانیش بیانەویت هەراسانی بکەن. لەم قۆناغەدا دیسان بۆ ژن قورسترە کە قسە بکات جۆریکی تر لە توانج و قسە لەسەر ژنەکە ئەکریت کە ئەوە هەر خۆیەتی بۆیە ئاوا چەندین پیاو هەراسانی ئەکەن.
کاریگەرییەکانی؟؟
ئەم دیاردەیە کاریگەری خۆی لەسەر ئەو کەسە دائەنیت جا ج ژن بیت یان پیاو کە ئەوانیش
-پاشەکشێی
ژنان: زیادبونی ریژەی ئامادەنەبوون لە رۆژانی کاردا، جونکە کارمەند هەست بە ئارامی
و ژینگەیەیکی کاری تەندروست و ئارام ناکات تا بتوانیت بە متمانەوە بروات بۆ شوینی
کارەکەی. ئەگەر روداوی هەراسان یان دەستدریژییەکە لە بەردەمی کارمەندانی دیکە روی
دابیت ئەمەش هۆکارە کە قوربانییەکە هەست بە شەرم بکات و بیەویت خۆی لە جاوی
کارمەندانی دیکە و لەوانەشە لە توانجی ئەوان دوربخاتەوە. هۆکاریکی دیکە لەوانەیە
ئەوەبیت کە قوربانی ترسی لە دوبارەبونەوە و بەردەوامی بوونی ئەو هەراسانکردنە ببیت
و نەیەویت ......
-هاتنە خوارەوەی ئاستی جالاکی و ئەدای
کارمەند، بەهۆی نا ئارامی
و نا تەندروستی ژینگەی کار قوربانی حەز و ئارەزوی لەسەر کارەکەی نامینیت و ئاستی
کارکردن و حەز و خولیای بۆ کارەکەی کەم ئەبیتەوە.
بەلام ئەگەر قوربانی قسە نەکات ئەوا
بەردەوام لە دەست تاوانبار را ئەکات و ئەیەوێت لیی دور بکەویتەوە و بۆ ئەو
مەبەستەش هەولی گۆرینی شوینی کارەکەی ئەدات لە بەش و بەرنامەی هەمان ریکخراودا
ئەگەر نا لەوانەیە شوینی کارەکەی بەجیبهیلیت و لە ریکخراوی دیکە کار بدۆزیتەوە.
هەراسانکردنی
سیکسی: مانا و
تیگەیشتنی جیاوازی هەیە لە کەسیکەوە بۆ کەسیکی دیکە. هەندیک کەس ئەو ئیدراکەیان
نییە کە رەفتارەکانی ئەو جۆریکە لە جۆرەکانی هەراسانکردنی سیکسی. هەربۆیە بە بی
پیناسەکردن و لیک تیگەیشتنیکی هاوبەش ئەوا ناکۆکی دروست ئەبیت. کاتیک کەسیک لە
بازار یان سەرجادە سەرنج لە بەشیکی دیاریکراوی یان هەستیاری جەستەی ژن (سنگ و
مەمک، سمت) ئەدات و پیی وایە ئەمە کرداریکی ئاساییە و هەمان کەس لە شوینی
کارەکەیدا بە هەمان شیوە مامەلە ئەکات و پیی وایە ئەمە کردریکی ئاساییە.
دەستەی
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەکسانی جیندەری و بەتواناکردنی ژنان دەڵێن هەراسانکردنی
سێکسی هەر داخوازییەکی سێکسی پیشوازی لی نەکراوە لە لایەن بەرامبەر، مەبەست لە داخوازی
هەر کردار و وشەیەکە کە داواکارییەکی سیکسی لە پشتییەوە هەبیت بەڵام بەرامبەر
ئاسودە نەبیت. داواکارییەکە ئەشیت زارەکی بیت یان فیزیکی یان لە شیوەی ئیمائات کە
سروشتیکی سیکسی هەبیت. هەراسانکردنی سیکسی لەوانەیە لە نیوان دوو کەس لە رەگەزی
جیاواز و لە هەمان رەگەزیشدا روبدات واتە هەردوو لە نیر و می لەوانەیە قوربانی بن
یان تاوانبارەکە بن.
جۆر
و نمونە
1.فیزیکی
و جەستەیی نییە وەک فیکە لیدان، سەرنجدان و واق واق ورمان بەرامبەر بەشیکی
دیاریکراوی جەستە، لیو گەستن، زۆر نزیکبونەوە لە کەسی بەرامبەر و نەهیشتنەوە بۆشایی
لە نیوان خود و بەرامبەردا بە مەبەست.
2.زارەکی:
ئەشیت بەشیوەکی ئاشکرا یان نائاشکرا بیت
بەشیوەکی
نائاشکرا: لەوانەیە
تەلمیحات بەکاربهینریت وەک کەسیک بەم شیوەیە مامەلە بکات: من جەند حەزم لەم
دیمەنەی ئیرەیە و لە هەمان کاتدا جاوی لەسەر سنگی ژنیک بیت یان بە شیوەیەکی
بەردەوام داوای پەیوەندی سۆزداریی بکات بەڵام مەبەستەکەی هەراسانکردن بێت( من
دلنیات ئەکەمەوە کە تۆ پەشیمان نابیتەوە ئەگەر من جاریک بتبەمە دەرەوە).
بەشیوەیەکی
ئاشکرا: قسە و توانج ئەگریتەوە
وەک تۆ جاویکی سیکسیت هەیە یان داواکاری لەم شیوەیە "تۆ ئەتوانی زیاتر بییتە
پیشەوە و من بتوانم بۆننت بکەم"
3.کرداری
و نا زارەکیی و نا توندوتیژ/مس کۆندەکتی سیکسی/ نمونە هاوریکەت لە شوینی کار دەستی
ئەخاتە سەر شانت یان رانت.
4.
توندوتیژی و فیزیکی/ بە زەبری هیز مامەلەی سیکسی بەسەر بەرامبەر ئەسەپینریت وەک groping،
intercourse
(rape)، molestation.
چارەسەرکردن
و ریگریکردن
1.
لە پیناو جارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە پیویستە لەسەر دام و دەزگا و ریکخراو
تیگەیشتنیکی هاوبەش لە نیوان کارمەندەکانی بلاو بکاتەوە و سیاسەتیکی دیاریکراوی بۆ
بنەبڕکردن دابنیت. واتە پیویستە لەسەر ریکخراو هەموو کارمەندان کۆبکاتەوە و گفتوگۆ
لەسەر ئەم بابەتە بکریت و لەمیانەی گفتوگۆکەوە بە سەرپەرشتیارانی سەرجاوە
مرۆییەکان و کەسانی پسپۆری جیندەر: پیناسەى ئەم دیاردەیە بکریت و هەموو جۆرەکانی
دەست نیشان بکریت. بۆ ئەوەی بۆ هەموان رون بیت کە جی هەراسانکردنەو و جی
هەراسانکردن نییە؟ هەندیک لە کلتورەکان بەسروشتی خۆیان کراوەن یان تا رادەیەک کراوەن و بۆیان ئاساییە
کە قسەر لەسەر ئەم دیاردەیە بکەن، لە هەمان کاتدا کلتوری دیکە هەیە کە زۆر
کۆنسەرڤاتیڤن و قبولی ئەم باسە ناکەن و هەمیشە لە پشتی پەردە و بە نهینی قسەی
لەسەر ئەکریت.
2.دروستکردنی
کلتوریکی ریکخراوەیی: کارکردن لە ژینگەیەکی تەندروست کە دوربیت لە هەراسانکردنی
سیکسی: کلتوری ژینگەیی رۆحی شوینە. مەبەست لەو ریکەوتنەیە لە نیوان کەسەکان کە لە
هەمان شوین کارئەکەن کە ریک بکەون لەسەر ئەوەی کە جی گونجاوە و ج مامەلەیەک گونجاو
نییە، ج مامەلەیەک قبول کراو-پیشوازیلیکراوە و ج مامەلەیەک پیشوازیلیکراو نییە (بە لە بەرچاوگرتنی بنەما باڵاکانی
ئاکار، ڕەوشت، مافەکانی مرۆڤ، مافی ژن و منداڵ و کەمەنەتەوەیی و گروپە
پەراویزخراوەکان). پیویستە لەسەر ریکخراو ژینگەیەکی ریکخراوەیی دروست بکات
و ریگە نەدات بە هیج شیوەیەک لە شیوەکانی هەراسانکردنی سیکسی لەسەر بنەمایەمی
هاوبەش (لە ریگەی بەردەوام راهینانی کارمەندان). چۆن کلتوری شوینی کارکردن
کاریگەری گەورەی لەسەر سەرهەلدانی ئەو هەراسان کردن و پێشێلکارییانە هەیە بە
پیجەوانەوە ژینگەیەکی تەندروست کاریگەری زۆری هەیە لە بنبڕکردنی.
3.ریگەی
جیاواز جیاواز بخریتە بەردەم کارمەندان بۆ ئەوەی دەنگ هەلببرن لەسەر ئەو مامەلە و
دەستدریژیانەی ئەکریتە سەریان.
٤.لیدەرەکان/بەرپرسان/کەسانی
پلە باڵاکانی ناو دام و دەزگا و ریکخراویک
و ئیلتیزام بونیان بە دروست کردنی ژینگەیەکی پرڕێز بۆ هەموو کارمەندان کە
هەراسانکردن بە هەموو شیوەیەک ریگەپیدراو نییە. ئەم ریبەرایەتییە ئەبیت لە سەری
سەرەوەی ریکخراوەکەوە بیتە خوارەوە.
●
Making Peace with the Earth,
Dr.Vandana Shiva
●
Colonization and Violence against
Women By Val Kalei Kanuha, Ph.D., M.S.W.
●
هل طبيعة جسم المرأة تحديد مصيريها؟ ئيفيلين ريد
●
پیاوسالاریی
●
فیمینتسی ژینگەیی، ماریا میس و ڤاندانا شیڤا