لەهێرشەکانی دەوڵەت نەتەوەدا هەمیشە ژنان و منداڵ کراون بە ئامانج.

 -لە دیرۆکی مرۆڤایەتیدا سیستەمە سیاسی و ئابورییەکان، زۆرینەی شۆڕشەکان، بەشێکی زۆر لە فەیلەسوف، بیرمەند و ڕوناکبیران (بەڵگەی حاشاهەلنەگر هەیە لەسەریان)، پەیامبەرەکان هێزیان بە پیاو بەخشی و ژن و سروشتیان زەلیل کرد، ژن و ژینگەیان کرد بە کاڵا/کەرەستە.

-هەمیشە ژن وەک کۆیلە و ئامرازێکی بەردەستی پیاو، وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی، ماشێنی دروستکردنی منداڵ و گرەنتی و بەردەوامی وەچەی مرۆڤایەتی، یانیش بەردەست و کرێکارێکی بێ هەقدەست مامەلەی لەگەل کراوە.



-ئەتکردن، کوشتن و ئەو دەستدرێژیانەی ئەکرێتە سەر تۆ لەبەر ژن بونتە پاشان کورد بون، جولەکە بون، موسلمان بونت یان هەر ئاین، مەزهەب و نەتەوەیەک. ئەمەش درێژکراوەی ئەو دیرۆکەیە لە کۆمەڵ کوژیی و قڕکردن سەرەتا بە ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری دەستی پێکرد و پاشان بە پاڵپشتی سیستەمی سەرمایەداریی لە جەستەی تۆ و سەرچاوەکانی سروشت قازانجی زۆرتری خستە بازارەوە. ئەو دوانەیەی ئایدۆلۆژیا و سیستەم روی یەک دراون هەموو هەوڵکیان بۆ ئەوەیە ژن لەو هێزەی بەتاڵبکەنەوە ترسی ئەوان لە رۆح و جەستەی ژنە چونکە دەمێکە تێگەیشتوون هێزی جاویدانیی ژنە جیهان ئەگۆڕێت بۆ جیهانێک تێیدا مرۆڤ و سروشت پارێزراو بێت.
بینەری لێدوانێکی کورت بە لەو بارەیەوە لە رێی ئەم بەستەرەوە لەهێرشەکانی دەوڵەت نەتەوەدا هەمیشە ژنان و منداڵ کراون بە ئامانج.