زانایان ئەڵێن کرمی زەویی گرنگترین ئەندامی سەرزەوییە چونکە کوودی (پیسای)، کرمی زەوی قسڵی تێدایە کە خۆڵ بەپیت دەکات. کاتێک خاک بە پیت بوو بەرهەمی کشتوکاڵیی زیاد ئەکات. کشتوکاڵی ژینگەیی و بەرهەمی کشتوکاڵ کە پەینی کیمیایی بۆ بەکارنەهێنرێت هۆکار ئەبێت بۆ فەراهەم کردنی تەندروستی باش بۆ لایەنی دەرونی و جەستەیی مرۆڤ و زیندوهێشتنەوەی خاک.
کرمی زەوی گڵ شی دەکاتەوە، لەنیوهێکتار زەویدا نزیکەی ١٦ تەن خۆڵ لەساڵێکدا هەڵئەگەڕێنێتەوە و ڕێگەئەدات ئاو و هەوا بگەن بەڕەگ و ڕیشەی ڕووەکەکان و ماددە ڕووەکی و ئاژەڵیەکان ئەشارێتەوە، تۆوی تازە ئەچێنێت، کاتێک گەڵای دارەکان ئەباتە کونەکەیەوە، بەوەش تۆو لەدارەکان ڕائەکێشێت بۆ ئەوەی لەژێر زەویدا بیان ڕووێنێت.
کرمی زەوی چاوییان نییە. بەڵام خانەی هەستیاریان لەسەر ڕوی دەرەوەی جەستەیان هەیە و یارمەتییان ئەدات شەو و ڕۆژ لێک جیابکەنەوە، یان هەست بە بچووکترین لێک خشاندن بکەن، وەکو چۆن هەر لەڕێگەی پێستیەوە هەناسە ئەدەن.

