یەکەم چالاکی تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون!

 رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢١ تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون و کارگەی کولتوور لە چالاکییەکی هاوبەشدا، بە هاوکاری هونەرمەندان و ئەندامانی تیمی پەروەردەیی رێکخراوی ئازادبوون، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەوزکردنی کارگەی کولتووردا، هەستان بە چاندنی ٢٥٠ نەمام لە باخچەی کارگەی کولتوور.


سوپاس بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان WFP و مەشتەلی سەچنار بۆ بەخشینی
٥٠٠ شەتڵ و نەمام بە پرۆژەی سەوزکردنی ژینگە لە کارگەی کلتور/کارگەی جگەرەی کۆن.

کلیکی ئەم بەستەرە بکە بۆ بینینی تۆماری چالاکییەکە:هەڵمەتی سەوز کردنی کارگەی کولتوور- قۆناغی یەکەم

بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...