دیارییەکانی دارستانی بەئاگا!
بەشداریکردنمان لە گفتوگۆیەک دەربارەی دارستان و درەخت، هەوڵ ئەدەم کورتەک لەو گفتوگۆیە لەگەڵ ئێوە بەش بکەم. کاتێک لەم گفتوگۆیەدا بەشداریمکرد قسەی ئەو بەڕێزانەم هاتەوە یاد کە ئەیانوت چڵە گیایەک بە گۆیژەوە نییە!
دیارییەکانی دارستانی بەئاگا: گفتوگۆیەک لەگەڵ ئاسا ئەندەرسۆن مارتی، فرانسیس جۆی و جۆن سی ڕایان، لە لایەن تۆڕی جیهانی بەدیلەکان سازدرا. لەو گفتوگۆیەدا باسی شێوازە جیاوازەکانی دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ درەخت و دارستان کرا، ئاماژەدان بە بوونی ئەو پەیوەندییە کە لە نەریت و زانیارییە ڕەسەنەکانی هۆزی سامی بوونی هەبووە، هەروەها لەو دەرئەنجامە زانستییانەی کە ئەمرۆ لە توێژینەوەکاندا دەرکەووتووە ئاماژە بە بەرزی ئاستی زیرەکی دارستان، بوونی هەست و یادەوەری لە درەختدا کە دوای چەندین سەدە زانستی ئەمرۆ پێی گەیشتووە.
ئەو بەڕێزانە وتیان: دارستان هەست بە هەموو جۆرێک لە مەترسی دەکات و بوونی هەر مەترسییەک هۆکارە کە درەخت بەشێک لە یادەوەری خۆی بۆ نەوەکانی داهاتووی نەگوێزێتەوە/واتە بەشێک لە یادەوەریی خۆی لە دەست ئەدات، دارستان خاوەنی هۆشیارییەکی قوڵە و هەر درەختێک توانای پەیوەندیکردن و ئاگادارکردنەوەی
هاوڕێکانی هەیە لە کاتی مەترسیدا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەربارەی داگیرکاری/کۆڵۆنیالیزم، ئەسمیلاسیۆنی نەتەوە و دانیشتوانە ڕەسەنەکان بە تایبەت سامییەکان، بە پیشەسازیکردن چۆن کاریان لەسەر یادەوەریی مرۆڤ کردووە و مرۆڤ و سروشیان لە یەک دابڕاندووە. گفتوگۆکردن دەربارەی یادەوەریی نێوان مرۆڤ و درەخت، مرۆڤ و دارستان لە مێژوویەکی کۆنەوە تا ئێستە و رەنگدانەوەی لە ژیاندا. ئەوان یادەوەریی وەک رێگەیەکی پەیوەندیگرتن بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و درەخت و بۆ هێشتنەوە و بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییە لە نێوان نەوەکانی داهاتووی درەخت و مرۆڤ.
کورتەیەک دەربارەی ژیانی ئەو بەڕێزانە:
ئاسا ئەندەرسۆن مارتی هونەرمەندێکی ڕەسەنی سامی و تۆرنێدالییە و چارەسەرکەر و توێژەری ئەکادیمییە باسی لەوە کرد کە چۆن ڕوبەڕوی لە ناوجون و داگیرکاری بوونەوەتەوە لە لایەن نەرویج و سویدەوە. یادەوەری و ژیانی ئەو لەگەل رەگەزەکانی سروشت بەتایبەت با و درەخت چۆن لە کەرەستەی جوانکاری ژنان و سامییەکاندا رەنگی داوەتەوە.
فرانسیس جۆی بەڕەچەڵەک خەڵکی یۆرکشێری ئینگلتەرایە، وەک توێژەری پۆست دکتۆرا لە زانکۆی لاپلاند وەک ئەندامی تیمی توێژینەوەی ئەنترۆپۆلۆژیا کاردەکات. بوارەکانی خوێندنی بریتین لە هونەری بەردی پێش مێژوو، ئایینی سامی پێش مەسیحی. فرانسیس تیشکی خستە سەر پەیوەندی بەهێزی هەزارەها ساڵەی نێوان مرۆڤ و درەخت، مرۆڤ و دارستان.
جۆن سی ڕایان توێژەر لە بواری توێژینەوەی ئەدەبی، نووسینی داهێنەرانە و زانستە مرۆییە ژینگەییەکان. توێژەری باڵای یاریدەدەرە لە پەیمانگای توێژینەوەی نولونگو لە زانکۆی نۆتردام لە ئوسترالیا. جۆن تیشکی خستە سەر هۆشیاری قوڵی دارستان و وەڵامدانەوەی درەخت و دارستان لە دۆخی جیاوازدا.