یادەوەریی!
یادەوەریی هەیە پرت ئەکات لە وزە، تا کەشکەلان ئەتبات و بەدڵخۆشی ئەتهێنێتەوە. یادەوەریی هەیە تا دوا سنورەکانی ئازار، ئازارت ئەدات و پارچە پارچەت ئەکات، قاقاکانت ئەخنکێنێت..بەڵام هێشتا ناتوانێت هێندەی ئەو ساتە ئازاربەخش بێت کە بۆ یەکەمجار درک ئەکەیت لە ئەو نائومێد بوویت.
کەچی حەز ناکەیت لەو خەیاڵە بێیتە دەرەوە هەر بەخۆت ئەڵێیت دانی پیابنێ کە نائومێد بوویت دانی پیابنێ. نائومێدییەک وردە وردە ناخت ئەخوا و هەست بە بۆشایی و بەتاڵی ئەکەیت.
ئێمەی کورد هەموو گیانمان برینە و هەر برینیش لە یەکدیدا دروست ئەکەین، بێهیوا و نائومێدین کەچی هەر یەکدیش بێ ئومێد ئەکەین
دواجار بەخۆم ئەڵێم، تۆ لە خۆت بێئومێد مەبە!