پێشكەشكردنی بابەتێك دەربارەی (ھەراسانكردنی سێكسی لە ڕێكخراوە مرۆییەكاندا)، كە لە میانی بەشداریكردنم بوو لە دووەم كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان، ئۆكتۆبەری ٢٠١٨ لە زانكۆی سلێمانی.
خۆشحالم بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی کۆمپاس لە مەنەیجمێنتدا!
خۆشحالم کە توانیم بڕوانامەی کۆرسی ٦ مانگی کۆمپاس لە مەنەیجمێنتدا بەدەست بھێنم کە لەلایەن یەکێک لە دامازراوە ئەکادیمییەکانی جیھان- زانکۆی ھارڤارد و بە ھاوکاری ئای ئاڕسی لە مانگی ٢ بۆ مانگی ٨ ی ٢٠١٨ بەردەوام بوو. داواکاری ئەم کۆرسە بۆ بەدەستھێنانێ بڕوانامە بریتی بوو لە خوێندنی ٨ بابەت و نوسینی دوو ئەسایمێنت، بەڵام من ١٨ بابەتم خوێند و دوو ئەسایمێنتەکەشم نوسی ھەربۆیە بوم بە یەکێک لە چامپێۆنەکانی فێربون و ناوم چووە لیستی چامپێۆن لێرنینگەوە. لە ماوەی ئەم ٦ مانگەدا لەگەڵ سەرقاڵییەکی زۆری کار و ناجێگری باری تەندروستیم توانیم ١٨ بابەت، ١٠١ وانە بخوێنم کە لە کۆدا ٢٤٤ کاتژمێرم بۆ تەرخان کرد. شانازی ئەکەم کە ئەم بروانامەیەم بەدەست ھێنا و زۆر سوپاسی ئای ئاڕسی ئەکەم کە خەرجی ئەم کۆرسەی گرتە ئەستۆی خۆی.
I have participated in a 6 months compass program-IRC online management basic program course from February to August 2018. Compass was arranged by Harvard Business School, a world leading academic institution. The requirement for finishing that course and getting a certificate was finishing 8 topics out of 18 and writing two assignments. I finished 18 topics that was available and I have written 2 assignments. Because I was so active and finished 18 topics I became the learning champion so in total I spent 244 hours to study 18 topics and 101 lessons. I am proud of my accomplishments and so thankful of IRC that paid for me.
ماڵی ڕۆخۆش خان و وەستا شێروان
چەندین جار کە سەردانی ماڵی ڕۆخۆش خان و وەستا شێروانم ئەکرد ھێز و ئیرادەم لەم دوو مرۆڤەدا ئەبینی. ھەمیشە وەستا شێروان باسی چیرۆک و یادەوەرییەکانی رابوردوی ژیانی پێشمەرگایەتی و شۆڕشی شاخی بۆ ئەکردم، باسی ئەزمون و ئەو دەرئەنجامانەی بۆ ئەکردم کە بە تێڕامان و بیرکردنەوەکانی خۆی و ئەم ڕۆژگارە پێی گەیشتبوو. ھەر بۆیە ھەمیشە زۆر خۆشحال ئەبوم بەو باس و چیرۆکانە و بە تاسوقەوە گوێم لە وەستا شێروان ئەگرت. ئەو کاتانەش کە ڕوخۆش خانم ئەبینی ژنێک پر لە ئیرادە و بەرەنگاری بەرامبەر ئەو نەخۆشییەی کە توشی ببو، ھەمیشە سەرسام بوم. ڕۆخۆش خان بەردەوام لە ژێر چاودێری دکتۆردا بو بەڵام ھەمیشە سەرقاڵی نوسین و تەواوکردنی پرۆژەی کتێبەکانی بوو. بەڵێ پرۆژەی کتێبەکانی چونکە ئەو بۆ ئەوە ئەژیا کە کتێبەکانی تەواو بکات، بۆ ئەوە بەرەنگاری نەخۆشییەکەی ئەکرد کە گوێ لە زۆرترین ژنی بەش مەینەتی ئەمـ ھەرێمە بگرێت، زۆرترین مێژوی فەرامۆشکراوی ژنان بنوسێتەوە. ئەم خانمە نوسەرە بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە دەستی ئاوسابوو، رەنگی پێستی دەستی شین و مۆر ببو لەگەل ئەو ئازار و زەحمەتییەی کە بۆ بەرەنگاری نەخۆشییەکەی ئەیکێشا دائەنیشت خۆی تایپی کتێبەکانی خۆی ئەکرد، چونکە ئەیویست خۆی تایپی بکات. ئیرادەی ئەم خانمە ھەمیشە وزەی بە من بەخشیوە و لە داھاتوشدا بە یادکردنەوەی وزەم پێ ئەبەخشێت.
شەن و شۆخ گیان من خۆشبەختم کە دایکتانم ناسیوە، لە دڵەوە ھاوبەشی خەمتانم دڵنیام ئێوە ئەمـ کۆستە گەورەیە تێ ئەپەڕێنن.
تێبینێ/ ڕۆخۆش عەلی ژنه نوسهری كورد پاش ململانێیهكی زۆر لهگهڵ نهخۆشی شێرپهنجهدا، رۆژی 23ی ئهم مانگه، لهتهمهنی 61 ساڵیدا لهنهخۆشخانهیهكی ئهڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
روخۆش خان خاوهنی چهندین نوسین و كتێبهو ئهمانهش بهشێكن لهبهرههم دیارهكانی:
“بیرهوهرییهكانی ژنانی شاخ، كۆڕهو و یادهوهری، لهنێوان ژههرو ئومێددا، رۆمانی زیوی بهیانی كه باس لهنههامهتییهكانی ژنانی شاخ دهكات، مێژوی تێكۆشانی مێینهی كورد لهمهلهكیهتهوه تا دوای راپهڕین (بهشێك لهمێژویهكی فهرامۆشكراو)، كه لهم كتێبهیدا ئاماژهی بهوهداوه به دو نهخۆشی شێرپهنجهوهو لهژێر چارهسهردا ئهم كتێبهی تهواو كردوه.”
ئەستێرەی دەریا
ئەستێرەی دەریا
پیاوێکی گەنج بە درێژای کەناری ئۆقیانوسەکە پیاسەی ئەکرد، لە ڕێگەکەیدا بە هەزارها هەزار ئەستێرەی دەریای بینی کە ڕوی کەنارەکەیان داپۆشی بوو. پاشان پیاوێکی پیری بینی کە بەهێواشی بە ریگەدا ئەڕوات و زوو زوو لە جێگەکەی خۆی ئەوەستێت، یەک لە دوای یەک ئەستێرەی دەریا هەلئەگرێت و بە نەرمی و لەسەرخۆییەکەوە هەڵی ئەیاتە ناو ئۆقیانوسەکە. پیاوە گەنجەکە لە پیاوە پیرەکەی پرسی: بۆچی ئەستیرەدەریاییەکان هەڵئەیەیتە ناو ئۆقیانوسەکە؟ پیاوە پیرەکە وەڵامی یایەوە و وتی: ئەوە رۆژ هەڵهاتووە و هەڵکشانی شەپۆلەکان نەماوە، ئەگەر ئاوا هەڵیان نەیەمەوە ناو ئاوەکە ئەمرن. بەڵام ئەی پیاوی پیر تۆ نازانی کە ئەم کەنارە دورودرێژە بەدرێژایی چەندین میل بەئەستێرەی دەریایی داپۆشراوە؟ تۆناتوانی هەموویان ڕزگاریان بکەیت تەنانەت تۆ ناتوانیت یەک لە دەشیان ڕزگار بکەیت. پیاوە گەنجەکە لە قسەکانی بەردەوام بوو وتی: لە ڕاستیدا ئەگەر بەدرێژای هەموو ڕۆژەکەش هەوڵ بدەیت ئەوا ڕەنج بەبا ئەبیت و ئەم کارەت هیچ جیاوازییەک دروست ناکات. پیاوە پیرەکە بە ئارامی گوێی لە پیاوە گەنجەکە گرتبوو لە هەمان کاتدا نوشتایەوە بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی دیکە هەڵبگرێت و هەڵیباتەوە بۆ ناو ئاوەکە و وتی : خۆ بۆ ئەم ئەستێرەی دەریایەیان جیاوازی دروست ئەکات.
(نوسەرەکەی نەناسراوە)
A young man is walking along the ocean and sees a beach on which thousands and thousands of starfish have washed ashore. Further along he sees an old man, walking slowly and stooping often, picking up one starfish after another and tossing each one gently into the ocean. “Why are you throwing starfish into the ocean?” the young man asks. “Because the sun is up and the tide is going out and if I don’t throw them further in they will die.” “But, old man, don’t you realize there are miles and miles of beach and starfish all along it! You can’t possibly save them all, you can’t even save one-tenth of them. In fact, even if you work all day, your efforts won’t make any difference at all.” The old man listened calmly and then bent down to pick up another starfish and threw it into the sea. “It made a difference to that one.
Unknown Author
ماندێلا
هیوا!
لە ماوەی بیست و حەوت ساڵ و نیو مانەوەی لە زینداندا، ماندێلا بەردەوام بیری لە خێزانەکەی ئەکردەوە. لە بەهاری ١٩٦٨ دایکی سەردانی کرد پاشان لە هەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد. ماندێلا زۆر غەمبار بوو چونکە نەیتوانی بۆ دوایین جار دایکی ببینێت و ماڵئاوایی لێ بکات. لە مانگی ٧ ی ١٩٦٩ کوڕەکەی لە روداوی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا، بەهەمان شێوە نەیتوانی لە پرسەی کوڕەکەیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئامادە ببێت. لە ساڵی ١٩٧٨ کچەکەی ماندێلا هاوسەرگیری کرد، کچەکەی و زاواکەی لەگەڵ منداڵەکەیان سەردانی ماندێلایان کرد، ماندێلا کچەزاکەی ناونا هیوا.
هەڵوێست کردویە بە کوردی
بابەتەکان
ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻
ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...




