كابینەی پەراوێزخستنی ژنان


خەباتی چەندین ساڵەی ئێمە لە دژی چەوساندنەو پەراوێزخستنی ژنان بۆ دروستكردنی ژینگە و دەرفەتی یەكسان بوە دوور لە پەراوێزخستن لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتیمان . کەچی دوای ٢٧ ساڵ لە حکومرانی و لە ١٩ وەزارەت وابریارە تەنیا ٣ ژن/ئافرەت وەزارەت وەربگرن. کاتیک شیکارییەکی جیندەری بۆ پیکهاتەی ئەم کابینەیە ئەکەیت بە رونی دیدگا و تیگەیشتنی حزبی زۆرینەی پیکهینەری حکومەت ئەبینیت کە جۆن لە پیگە و بەشداری کارای سیاسی ژنان ئەروانیت ! مەبەستم ئەوەیە بونی تەنیا سێ وەزیر رەنگدانەوە دیدگا و کارنامە و ئامانجی حزبەکانە کە بروایان بە توانا و بەشداری سیاسیانەی ژن نییە. ئەوەش تێدەگەیت سیستەمی كۆتایان كردۆتە ئامانج دووریان خستۆتەوە لەوەی وەك میكانزمێكی تایبەت بۆ قۆناغێكی راگوزەر لە چوارچێوەی پلانێك كە گشەپێدان دەستەبەر بكات، مامڵە لەگەڵ ئەو پرسەش ئەكەن . ئەم كابینەیەش وەك ئەوانی تر كابینەی پاراوێزخستنی زۆرینەیە بەگشتی و بەتایبەتی ژنان . 


چارەسەرکردنی پرسی ژنان یان بەرەوپێشبردن و بەشداری کارای ژنان لە ژیانی سیاسی کورتناکرێتەوە لە هەنگاوی روکەشی، کە دانانی تەنیا سێ وەزارەت یەکێکە لەو هەنگاوانە. هاوکات ئەم کابینەیە سەرەرای ئەوەی نیوەی خەڵکی هەریمی کوردستان لە کاتی هەڵبژادنەکاندا، بایکۆتی کرد کە ئەمە بۆخۆی رەتکردنەوەی ئەم مۆدێلە لە بەرێوەبردن و بەشداری سیاسی بوو، هاوکاتیش نیزیکەی ساڵێکە هەموومان دەبینین بەناو براوەکانی هەڵبژادن لە گفتوگۆی بێ ناوەرۆکدان بۆ پێکهێنانی کابینەی تازە کە هەموو ئەوکاتە تەنیا بۆ دابەشکردنی پۆست بوو لە چوارچێوەی عقلیەتی بەشبەشێنە و ئیحتیکاری حزبی، دوور لە گفتوگۆ لەسەر ناوەرۆکی کارنامەیەک بۆ کابینەی داهاتوو. وەک بینیمان ناکۆکییەکان لەسەر بڕ و شێوەی ئیحتیکارکردنی حکومرانیە لە نێوان هاوپەیمانی دەسەڵات بە بێ گفتوگۆکردن لە سەر کارنامەیەک کە برێک لە یەکسانی و گشەپێدان و ژینگەیەکی هاوبەش بۆ پرسی ژنان فەراهەم بکات . تەنیا سێ وەزیری ژن رەنگدانەوەی ئەو عەقڵیەتە خێڵەکییە بنەماڵەییە باوک سالارەیە کە وەک خێرێک وەک مەکرەمەیەک سێ ژنت بۆ ئەکات بە وەزیر. ھەر ئەو ئەقڵیەتەیە کە لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا ژنان و کچانت بۆ ئەکات بە بوکەڵەیەکی سێکس و ڕیکڵام. بەناوی بەشداری سیاسی ژنان و ئافرەتان ژانانی جوانکار بە بۆتۆکس و سلیکۆن و تاتوت بۆ ئەخاتە سەر شەقام و دەنگی پێ کۆئەکاتەوە بۆ لیستەکەی و دوایش سێ ژنت بۆ ئەکات بە وەزیر.  



بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...