ئامینە لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ پەرلەمانی سوید

نوسینی: ئامینە کاکەباوە و  یۆهان ئۆلسۆن ، وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕوناک شوانی

بەشێکی زۆر کورت لەو پەرتووکە:

گوندییەکان تەرمەکانیان بە تراکتۆر هێنایەوە. هەرگیز ئەو دیمەنەم لە یاد ناچێت، مانگاکان بە درێژایی ڕێگەیە، بە کاوەخۆ بە دووی حەشاماتەکەوە دەڕۆیشتن و دایانبۆڕاند. یەکەمین جارم بوو بزانم ئاژەڵیش پرسە دەگرێت. ئەوان لەوێ بوون و خوێن و مەرگی خاڵۆم و نەوجەوانەکانیان بینیبوون، کە هەموو رۆژێک لە گەڵیاندا بوون. ئەوەی دیتم هەستێکی زۆر تایبەتی لە ناخمدا بەرامبەر بە هەموو مانگا و ئاژەڵێک وروژاند. هەتاوەکو ئەمرۆش سەربرین و خواردنیانم پێ ناخۆش و ئاستەمە، چون ئاژەڵم گەلێک خۆش دەوێن. دەمێکی ئەم یادەوەرییە دەگێرمەوە هەستگەلێکم لە لا زیندوو دەبنەوە، هەستگەلێکی چەپێنراو، چونکە لە وڵاتەکەی مندا، نە لە ڕابردوو نە لە ئێستەشدا کەس لە بارەی ئەو شتانەوە منداڵ نادوێنێ.