بوکەکانی باران

 دوێنێ ئێوارە بۆ من کە هێشتا دەستدرێژییەکانی ئاسایش لە چالاکی رۆژی ٥ شەممە ٢٠٢٤/٦/١٣، لە سنگما پەنگی خواردبۆوە، پەلامار و ئیهانەیان لە چاو و گوێما ئەزرنگایەوە، ئەم نمایشەی بوکەکانی باران لەگەڵ خۆی بردمی. 


 موزیک، شعر، وشە، چیرۆکی روبارەکان، سەما، بوکەکانی باران، ژن، پێکەوە ژیانی میللەتان، دایکە ئاناهیتا هەموو باسی گرنگی ئاو و پاراستنی ئاویان کرد. 

دواجار چیرۆک خوانەکە وتی: لە کۆتای دنیادا تەنیا بیرێک ئەمێنێتەوە و ژنێک پاسەوانێتی هێندەی کات پیر و هێندەی کچێک جوان.

زۆر دەست خۆشی و سوپاس بۆ ئەو مرۆڤە جوانانە، بۆ من زۆر تایبەت و پر چێژبوو.

بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...