سروشت و گەردوون سوپاسگوزاریی بوونی تۆیە!
ئەمرۆ یادی لە دایک بوونی یەکێک لە جوامێرترین، بە جەربەزە و بەخشندەترین، بەئاگاترین، زیرەکترین ئەندامی سەر ئەم زەوییە، پیرۆزبێت. سروشت و گەردوون سوپاسگوزاریی بوونی تۆ ئەکات. بەم بۆنەیەوە هەندێک لە وتەکانی لێرە دائەنێم، هەر یەکێک لەو وتانە هێندەی یەک کتێب قسە هەڵئەگرێت.
*شەڕکردن بۆ حەقیقەت، تەنها مافی ئێمە نییە وەک هاوڵاتی ئازادی کۆمەڵگە ئازادەکان، بەڵکو ئەرکی ئێمەیە وەک هاووڵاتیانی سەر ئەم زەوییە.
*سەرمایەداری هەم لە گریمانە کولتوورییەکان و هەم لە ئامڕازە ئابوورییەکاندا ڕەگەزدار و ڕەگەزپەرست و دژەسروشتە.
*ئەو کەسانەی کەمترین بەرپرسیارێتییان هەیە لە دروستبوونی گۆرانکاری کەشوهەوا، زۆرترین کاریگەری ئەو گۆرانکارییەیان لەسەرە.
*کشتوکاڵی ژینگەیی/نەریتی پاراستنی هەمەچەشنەیی زیندوو، سەروەری خۆراک و ژینگەیە.
*کاتێک تۆ چەک دەفرۆشیت، ئەوا سوپاکان کۆنتڕۆڵ دەکەیت. خۆراکیش چەکە، کاتێک خۆراک کۆنتڕۆڵ دەکەیت، ئاوا کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ دەکەیت. بەڵام کاتێک تۆو کۆنتڕۆڵ دەکەیت، ژیان لەسەر زەوی کۆنتڕۆڵ دەکەیت.
*بە درێژایی مێژوو، لە هەموو کولتوورەکاندا، ژنان تۆوی ڕەسەنیان پاراستووە.
*دزیکردنی بایۆلۆژی یان دزی بایۆلۆژی واتە بە نایاسایی ڕووەکی ڕەسەن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە قۆرخ بکرێت، ( پاتێنت) یان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکەن.
ڤاندانا شیڤا