رۆژووی تەندروستی، چارەسەری نەخۆشییەکان بە ڕۆژووی ئاو!


ئێمە راهاتووین سێ ژەم نان بخۆین نەک لەبەر ئەوەی برسیمانە بەلکو لەبەر ئەوەی خۆمان و جەستەشمان وافێر کردووە، واتە هێشتا هەستمان بە برسێتی نەکردووە و نان ئەخۆین. دکتۆر هێربیرت و دکتۆرەکانی دیکەی چارەسەر بە رێگەی سروشتی بڕوایان وایە و دەیسەلمێنن بۆمان زۆربەی ئەو نەخۆشییانەی توشی مرۆڤ دەبن بەهۆی کەم خۆری یان برسێتی نییە بەڵکو بەهۆی زۆر خۆری یان تێکەڵ خۆرییە.
هەربۆیە پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم پەرتوکەتان بۆ ئەکەم بەو هیوای سودی لێ ببینن.
زۆر سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ هاوڕێ و برام کاک ناسر سەلاحی بۆ ئەو دیارییە بەنرخە و ماندوو بون و کاری وەرگێڕانی بۆ ئەم پەرتوکە بەشێوەیەک وا هەست ئەکەیت بە کوردی نوسراوە. ئەم جۆرە پەرتوکانە بە زمانی دایکی ئێمە زۆر کەمە بۆیە جارێکی دیکەش پێزانین و سوپاسی زۆرم هەیە بۆ ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانی خۆی دایناوە و چەندان پەرتوکی بەنرخی دیکەشی لەسەر خەرجی خۆی خستۆتە بەردەستمان.

تێبینی/ نرخی ئەم دیارییە بە بەهایە تەنیا شەش هەزار دینارە

بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...