مۆزەخانەی مێژووی کۆڵۆنیالیزم/داگیرکاری و سەربەخۆیی

مۆزەخانەی ڕاگەیاندنی یادی سەربەخۆیی مالیزیا

 

مۆزەخانەی جاڕنامەی سەربەخۆیی لە ٣١ی ئابی ١٩٨٥ لە لایەن تونکو عەبدولڕەحمان پوترا ئەلحاجەوە بە فەرمی کرایەوە، دامەزراندنی ئەم مۆزەخانەیە بۆ یادکردنەوە و ڕێزگرتنە لە بەشداری و قوربانیدانی ئەو ئازادیخوازانەی کە وڵاتیان لە دەست دەسەڵاتدارە یەک لە دوای یەکەکانی کۆلۆنیالیزم/داگیرکاری داگیرکەرانی پورتوگال (1511–1641 هۆڵەندا (1641–1824) ، بەریتانیا (1824–1957) و یابان بۆ ماوەیەکی کورت و لە کاتی دووەم جەنگی جیهانی (1941–1945). خەبات بۆ سەربەخۆیی هەر لە ساڵی ١٥١١ دەستی پێکرد، ٤٤٦ ساڵی خایاند و لە ٣١ی ئابی ١٩٥٧ بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی گەیشتە لوتکە، ئەم یادەوەرییە مێژووی خەباتی سەربەخۆیی وەبیر دەهێنێتەوە بە نمایشکردنی کەرەستەی جۆراوجۆری وەک بەڵگەنامە، وێنە، یادگاری، بڕگەی ڕۆژنامە، جل و بەرگی فەرمی، قەڵەم، کێریس (خەنجەری نەریتی مالای)، مۆر، و سندوقی دەنگدان.

 


مۆزەخانەکە لەسەر بنەمایی سەردەمی داگیرکاری و خەبات بۆ رزگاری دابەش کراوە  کە بریتین لە پێشەکی و سەروەری مالای، ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکانی دەسەڵاتە داگیرکارەکان، سەرهەڵدانی ڕۆحی نەتەوەیی، دژایەتی یەکێتیی مالای، ڕێکخراوی نەتەوەیی یەکگرتووی مالای، ڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی، بەرەو سەربەخۆیی، سەربەخۆیی، پاشایەتی دەستووری، سەرۆکی دەوڵەت، دەوڵەتان و حکومەتەکان ، و پێکهاتنی مالیزیا. هەروەها ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراو لە نمایشی ڕۆژی سەربەخۆیی ساڵی ١٩٥٧ و دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کە لە کاتی فریاگوزاریدا بەکارهێنراون لە دەرەوەی بینای یادەوەرییەکە نمایشکراون.

لە بنەڕەتدا ئەم بینایە یانەی مەلاکا بووە، لە ساڵی ١٩١١ دروستکراوە کە تونکو عەبدولڕەحمان پوترا لە کاتی گەڕانەوەی شاندی سەربەخۆیی لە لەندەنەوە، سەربەخۆیی مالیزیای لەوێ ڕاگەیاند.





تێبینی/ بە تێگەیشتنی من، ئەرشیفی ئەم مۆزەخانەیە بە ئەقڵیەتێکی کۆڵۆنیاڵی ئینگلیز ئامادەکراوە.