کڵێسای سانت پاوڵی سەدەی شانزە!



کڵێسای سانت پاوڵ لە ولایەتی مێلاکا لە ساڵی ١٥٢١ بنیاتنراوە و لەمێژینەترین کڵێسای مالیزیا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە. ئەم کڵێسایە لەلایەن دوارت کۆیلۆی کاپتنی پورتوگالی بۆ مەریەمی پاکیزە بنیات نراوە وەک سوپاسگوزارییەک بۆ ڕزگارکردنی ئەو  کاتێک کاپتنی کەشتی بووە لە دەریادا. ئەم کەنیسەیە بووە بە شایەتحاڵی داگیرکاریی پورتوگالی، هۆڵەندی و ئینگلیزەکان. کاتێک هۆڵەندییەکان دەستیان بەسەر مەلاکادا گرت، ئەم کڵێسایە نۆژەن کرایەوە، کە بووە کڵێسای سەرەکی دانیشتوانی هۆڵەندی تا دروستکردنی کڵێسای مەسیحی مێلاکا لە ساڵی ١٧٥٣. ئەم کڵێسایە بە دارستانێکی قەشەنگ و هەمیشە سەوز دەورەدراوە.



بابەتەکان

بودا و پەرستگەکانی!

*پەرستگای کەک لۆک سی گەورەترین پەرستگای بوداییە لە مالیزیا و یەکێکە لە گرنگترین شوێنە پیرۆزەکانی بودا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هەموو ساڵێک...