پاشماوەی قەڵا داڕوخاوەکەی ئەفامۆسا!

ئەفامۆسا قەڵایەکی پورتوگالییە لەلایەن کۆلۆنیالی پورتوگالیی لە سەرەتای سەدەی ١٦ بنیاتنراوە و یەکێکە لە کۆنترین پاشماوەیی بیناسازیی ئەوروپی کە تا ئێستە لە ئاسیادا ماوەتەوە.


کاتێک مێلاکا لە ساڵی ١٥١١ لەلایەن پورتوگالیەکانەوە داگیرکرا، بۆ سەرکوتکردنی هێرشەکانی سوڵتانییەتی مێلاکا، دەستبەجێ پورتوگالییەکان دەستیان کرد بە دروستکردنی کەمپی کاتی، هەروەها قەڵای سەرەکی بە ناوی فۆرتالیزا دی مێلاکا کە ئێستا زیاتر بە ئەفامۆسا ناسراوە. ئەم قەڵایە نزیکەی پێنج مانگی خایاند تا دروست کراو زۆرێک لەو کرێکارانەی بەشداربوون لە بنیاتنانیدا بەهۆی گەرمای سووتێنەر و کەمی خۆراک گیانیان لەدەستدا.

پاش هاتنی کۆلۆنیالی ئینگلیز لە ساڵی ١٨٠٧دا قەڵای ئەفامۆسایان لەگەڵ زۆربەی شارەکەدا وێران کرد. ئەم قەڵایە ئەکەوێتە بناری گردی کەنیسەی سانت پاوڵ و ئەمڕۆ تەنیا چەند بەشێکی کەم لە ئەو قەڵایە ماوەتەوە، لەوانە دەروازەی قەڵاکە، سیستەمی ئاوەڕۆ و دیواری بەرگری ئەو کاتە، هەروەها تاوەری چاودێرییەکەی کە تا ئێستە پارێزگاریی لێ دەکرێت