کۆشکی سوڵتان مێلاکای سەدەی پانزە
کۆشکی سوڵتانی مێلاکا لە ساڵی ١٤٦٥ بنیات نراوە و لە ساڵی ١٥١١ بەهۆی داگیرکاری پورتوگال خاپوورکراوە. مۆزەخانەی کۆشکی سوڵتانی مێلاکا (واتە ئەو کۆشکەی لە ساڵی ١٤٦٥ بنیاتنراوە)، لە ساڵی ١٩٨٤ جارێکی دیکە بنیاتنراوە لەسەر بنەمای تۆماری مێژویی کە لە ساڵنامەی کۆنی مالایدا دۆزراونەتەوە. ئەم تۆمارە مێژووییانە تەلارسازی و بیناسازی کۆشکەکانی مەلایەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی سوڵتان مەنسور سیاح لە ساڵی ١٤٥٦ تا ١٤٧٧ ئەرشیف کراوە.
بنیاتنانەوەی سەرسوڕهێنەرانەی کۆشکی مێلاکا، مێژووی دەوڵەمەندی مێلاکا
نیشان دەدات. کەلوپەلی مێژوویی بیناکە و کارە هونەرییە نایابەکانی وایکردووە ببێتە
یەکێک لە باشترین شوێنەکان بۆ نمایشکردنی کولتووری مێلاکا.
کۆشکی سوڵتانی مێلاکا نموونەیەکی سەرەکی تەلارسازی
مالیزیای سەدەی پازدەهەمە و بە بەکارهێنانی تەکنیکە ئاساییەکان تەنیا لە تەختە و بەبێ
بەکارهێنانی هیچ بزمارێک دروست کراوە. سەقفەکەی لە مس پێک هاتووە و بە داری ستوونی
جێگیر کراوە.
کۆشکی سوڵتانی مێلاکا دەکەوێتە بنکەی گردی کەنیسەی
سانت پاوڵ، وێنەیەکی تەواو و بێ کەموکوڕی کۆشکی سوڵتان مەنسور شای سەدەی پازدەهەمان
نیشان دەدات. ئەم مۆزەخانەیە لە سێ نهۆم و هەشت ژوور پێک هاتووە بۆ نمایشکردنی جل
و بەرگی نەریتی و کاری هونەری و زێڕینگەریی و چەک و کەلوپەلی ئەو سەردەمە.
سەرەتای ساڵانی ١٤٠٠، سوڵتانی مێلاکا/مەلاکا یەکێک
بوو لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین شانشینی ئیسلامی مالای لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
پەیوەندی بازرگانی و دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دروستکرد و باجی لە شانشینییە
بچووکەکانی ناوچەکە کۆکردۆتەوە.