شەوی یەڵدای کوردستان و چین
ژوای هاوڕێم، دوای سڵاو هەواڵ پرسین بەغەمگینییەوە وتی ئەمرۆ لە چین ڤیسیڤاڵێکی گەورە هەیە و لەوێ پێشوازی لە هاتنی زستان ئەکەن، هەڵوێست حەزم ئەکرد منیش لەوێ بوومایە. منیش وتم ئێمەش هەمان بۆنەمان هەیە لە شێوەی جەژندا شەوی ٢٠ لەسەر ٢١ درێژترین شەوی ساڵەکەیە. ئەو سەری راوەشاند و هەمان شتی دوپات کردەوە. هەندێ وێنەی جەژنی شەوی یەڵدام نیشاندا ئەو گلێنەی چاوەکانی بریسک ئەیا کە ئەو هەموو رەنگە جوانەی بینی لە جلی کوردی، خۆ ڕازاندنەوەی خانمان، رازاندنەوەی خوان و مۆم و هتد. پێکیشەوە گوێمان، لە چەند پارچەیەک موزیک و گۆرانی کوردی گرت.
ژوا کە خوان و سفرەی کوردەواری بینی وتی ئێمە هەر نۆدڵ ئەخۆین ههههههه منیش بۆ ئەوەی هەستی شانازی کوردبوونم زیاتر نیشان بدەم بۆم باس کرد کە کورد چەند بە فەرهەنگ و هەمەچەشنە لە رووی، خواردن، جل و بەرگ، شێوەزاری زمان، بەکارهێنانی رەنگ لە چنینی بەڕە، مافور، تابلۆ و هەتا دوای. پێم وت ئێمە نەتەوەیەکی زۆر رەنگا و رەنگین و لە ئاڵاکەشمانا رەنگی داوەتەوە.
دواتر گفتۆکانمان کرد دەربارەی سیستەمی خوێندنی جیهان، ژیان و ئەزموونکردن لە وڵات و کلتوری جیاواز چی بە مرۆڤ ئەبەخشێت بە تایبەت ژنان. ئەو هاوڕێیەم ماوەی ٦ ساڵە مامۆستای مایکرۆ ئابورییە لە زانکۆی شانکسی بۆ تەکنەلۆژیا و بزنس، لە چین.
دواتر باسی ئالنگارییەکانی بەردەم ژنانمان کرد لە کلتوور و وڵاتی جیاوازدا، ئەو باسی ئەوەی کرد بە بەراورد بە سەدەکانی پێشوو ئێستا ژنانی چین مافی یەکسانیان هەیە لە خوێندن و کار منیش باسی یاسای باری کەسێتی ١٨٨ م بۆ کرد خەریک بوو دەست بکات بە گریان. ئیتر لەوێوە باسی هەوڵ و خەباتی ژنان لە باشور و ڕۆژئاوام کرد بە تایبەت یەپەژە ئیتر کۆڵێک دڵخۆش بوو.