مۆزەخانەی کۆنترین دانیشتووانی ڕەسەنی نیمچە دوورگەی مالیزیا
ئۆرانگ ئەسلی، ئۆرانگ ئەسلی ئاماژەیە بۆ کۆنترین دانیشتووانی رەسەنی نیمچەدورگەی مالیزیا بەڵام ئێستە کەمینەیەکی مالیزیا پێک ئەهێنن. مۆزەخانەکە هونەر و کاری دەستی خەڵکی ئۆرانگ پیشان دەدات، ئەو کۆمەڵگە ڕەسەنانەی زیاتر لە ناوچە گوندنشینەکانی سەرتاسەری مالیزیا نیشتەجێن. پەیکەرەکان ئەوە نیشآن ئەدەن کە ١٨ هۆزی جیاوازی ئۆرانگ هەیە کە بەسەر ٣ گروپی سەرەکیدا دابەشکراون، نێگریتۆ، سێنای و پرۆتۆ مالای. پەیکەرەکان لە لایەن هۆزی ماهمێرییەوە دروستکراون.
جگە لە پەیکەر و دەمامکی فیگەر/ماسک، دەفری بامبۆی ڕازاوە، تەڵەی ڕاوکردن و ماسیگرتن، ئامێری مۆسیقا، جلوبەرگی ڕەسەن، کیسە و دەفر کە لە سنەوبەری پیچ دروستکراون ، سەبەتە و سینی، ڕازاندنەوەی گەڵای خورما و دیکۆراتی ڕۆحی و تەنانەت تابوتیش لە درەختی بامبۆ دروست کراون. ئەوەی جێی سەرنجم بوو ئەم دانیشتووانە رەسەنانە بروایان بە پەیرەوکردنی ئەنیمیزم هەبووە.