مۆزەخانەی نیشتمانی لە کوالالامپوور

بیرۆکەی دامەزراندنی مۆزەخانەی نیشتمانی لەلایەن یەکەمین سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، یانگ تێرامەت مولیا تونکو عەبدولڕەحمان پوترا ئەلحاجەوە دەستیپێکردووە. پێی وابوو کە مالایا (لەو کاتەدا)، پێویستی بە مۆزەخانەیەک هەیە کە ناسنامەیەکی نەتەوەیی هەبێت بۆ پیشاندانی لایەنە جیاوازەکانی کولتوور و میرات و سروشتی مالیزیا. بۆیە شوێنی بینای مۆزەخانەی سێلانگۆر (1906-1945) کە لە ئەنجامی هێرشێکی بۆردومانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان لە 10ی ئازاری 1945 وێرانبوون، وەک شوێنی دروستکردنی مۆزەخانەی نیشتمانی هەڵبژێردرا.


دروستکردنی مۆزەخانەی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٥٩ دەستیپێکرد و لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٦٣ تەواو بوو، دیزاینی بیناکە لەلایەن تەلارساز هۆ کۆک هۆیەوە ئەنجامدرا، لەسەر بنەمای تایبەتمەندی تەلارسازی کۆشکەکانی پاشاکانی مالای. مۆزەخانەی نیشتمانی تایبەتە بە سەردەمی خۆی، تاکە بینای حکومی بوو کە لەگەڵ تەلارسازی نەریتی مالایدا دەناسرێتەوە. هەروەها ناوازەیە نەک تەنها بۆ تەلارسازی بەڵکو بۆ نمایشکردنی دوو دیوارە کە لە مۆزایکێکی شووشەی ئیتاڵی دروستکراون و ڕووی دیوارەکانی پێشەوە دەڕازێننەوە. ئەم دیوارانە هێڵی چیرۆکی مێژوویی و کاری دەستی مالیزیییەکان پیشان دەدەن و لەلایەن بەڕێز چیۆنگ لایتۆنگ کە یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی مالیزیا دروستکراون.