لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەم!
ئەمرۆ لەگەل سەرپەرشتیارەکەم گفتوگۆمان بوو دەربارەی ستراتیژی دەوڵەتی داگیرکەر/کۆلۆنیال لەسەر وڵاتی داگیرکاو. چۆنیەتی بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکان، تێکدان یان لەناوبردنی کلتور، پەراوێزخستنی ژنان و مامەڵەکردنیان وەک رەگەزی دووەم و سێیەم، دروست کردنی ئەقڵەیتی داگیرکاری کە رەگ و ریشەی خۆی دائەکوتێ لە کلتور، جل و بەرگ، بیرکردنەوەی خەڵکانی وڵاتی داگیرکراودا. تەنانەت پاش بەجێهێشتنی وڵاتی داگیرکراو ئەو داگیرکارییە بەشێوەی جیاواز جیاواز خۆی نمایش ئەکات. کاتێکیش داگیرکەر وڵات و هەرێمەکەت بەجێئەهێڵێت دەسەڵات و سەرۆکێک پەسەند ئەکات کە خزمەت بە ئەجندای ئەو بکات، داگیرکەر بەچکە داگیرکەر بەجێئەهێڵێت، ئەشێت بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو بەچکەیەی لە زێدی خۆی گەورە کردبێت و لەو سیستەمەدا پرۆگرامی کردبێت. ئەو سەرۆک و دەسەڵاتانە درێژەپێدەری هەمان سیستەمی ئابوری و داگیرکاری کۆلۆنیالن و بازاری زیاتریان بۆ گەرم ئەکەن. ئەشێت ئەو سەرکردانە پاڵەوانانی دوێنێ بن کە بۆ ئازادی نەتەوەکەی خەباتیان کردبێت بەڵام ئەمرۆ بوونەتە نۆکەری داگیرکەر.
پروپاگەندەکانی گەشەپێدانی ئابووری جگە لە فۆرمێکی دیکەی بە تاڵانبردنی سەرچاوەکانی سروشت و دایکە زەوی شتێکی دیکەی بۆ وڵاتی داگیرکراو لێ سەوز نەبوو. جگە لە بەردەوام بەرهەمێنانی کاڵا و خزمەتگوزاریی زیاد لە پێویست بۆ کەڵەکەکردنی سامان و بەتاڵکردنەوەی گیرفانی خەڵکانی وڵاتی داگیرکراو سودێکی وای نەبوو.
سەرپەرشتیارەکەم جەختی لەوە ئەکردەوە کە پێویستە ئەم مێژووە بۆ نەوەکانی ئێستە و داهاتوو بگوێزینەوە و هاکاریان بین کە چۆن روبەروی ئەو ئالنگارییە سیاسی و ئابوری و ژینگەییانە ئەبنەوە کە چاوەڕێیان ئەکات.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەمان پەیوەست بوو بەوەی چۆن قەناعەت بە خەڵکی ئەمڕۆ بهێنیت کە ئەقڵیەتی ئەو خاکەکەشی هێشتا هەر داگیرکراوە تا هەوڵ بۆ ئازادکردنی زهنی خۆی بات پاشان خاکەکەی و دایکە زەوی/سروشت.
ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بووم چونکە لە رووی فکرییەوە لە گەڵ سەرپەرشتیارەکم لە یەک نزیکین.