ئاسۆیەک ئاوا نابێ!
باوکم ماوەی ٢٠ ساڵە، بەڵی بیست ساڵ لە ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ نوسینەوەی بەشێکی پەردەپۆشکراوی مێژوو. لەو ساڵانەدا شەو و ڕۆژی خستە سەر یەک بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەی دەیان سەرچاوە، ئەنجامدانی چەندان دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردە، رووناکبیر، سیاسەت مەدار، فەرماندە و کەسایەتی جیا جیا. لێکۆڵینەوە لە چەندان بەڵگەنامەی مێژوویی، بە عەشق و ماندووبوونێکی بێ سنوور ،بۆ توێژینەوەی کتێبی (ئاسۆیەک ئاوانابێ ).
باوکم ئەم توێژینەوەیەی بۆ مێژوو نوسیوەتەوە نەک بۆ رازیکردنی هەندێ حزب یان لایەن و کەسانی دەربار. هەربۆیە زۆر ماندویان کرد، رۆحیان زۆر ئازاردا بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو. تەنانەت دووجار دادگایی کرا.
لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٤ ،دووجار سکاڵایان لە دژی تۆمارکرد، لەسکاڵای یەکەم داوای (٥٠)ملوین و لەسکاڵای دووەم داوای (١٠٠) ملوێن دیناریان لێ کرد. ئەو بەرێزانە بۆ یەک چرکەش شەرم نەیگرتن لە بەرامبەر رۆحی دڵسۆزی و خۆبەخشانەی باوکم بۆ نوسینەوەی زۆر روداو کە ئەوان جورئەت ناکەن گوێشیان لە گێرانەوەکەی بێت.
ئێستا ئەو توێژینەوەیە لە دووتوێی دووبەرگدا بە سوپاس و پێزانینەوە لە لایەن دکتۆر تەها رەسول چاپ کراوە و لە دەزگای جەمال عیرفان بەردەستە.