مۆزەخانەی دەریایی شاهانەی مالیزیا

مۆزەخانەی هێزی دەریایی شاهانەی مالیزیا، هەموو ئەو ئامێر، کەرەسەی جەنگی و چەک کە لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی مالیزیا بەکارهێنراون لە شاری مێلاکا لە مالیزیا نمایش دەکات. هەروەها کەشتیی ژمارە 3143 کە لە دووەم جەنگی جیهانیدا بەشداری کردووە، لە گۆرەپانی مۆزەخانەکەدا نمایش کراوە و بە درەختی زۆر سەرنج راکێش دەورەدراوە.  لەو مۆزەخانەیەدا وێنەی دەریاوانەکان، مەدالیای شەرەف، هەروەها زانیاری دەربارەی پلە جیاوازەکانی فەرماندەیی دەریایی، پەرەسەندنی یەکپۆشی دەریایی، چەکی دەریایی، ئامێری پەیوەندی، هێماکانی کەشتیوانی و بەرنامەکانی مەشقکردن بە شێوەیەکی زۆر تایبەت رێکخراوە و ئەرشیف کراوە.


مۆزەخانەکە پێشتر لە بنکەی دەریایی شاهانەی مالیزیا لە شاری لوموت لە ویلایەتی پێراک بووە. پاشان گواسترایەوە بۆ مێلاکا بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆرتری لە گەشتیاران سەردانی ئەم مۆزەخانەیە بکەن. ئەم شوێنە نوێیەی مۆزەخانەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە.