مرۆڤی داگیرکار!
مرۆڤ دەشت و دەری داگیرکرد و کردی بە بینا و ستی، شاخ و داخی تەخت کردوو ماڵی هەموو ئاژەڵ، گیانلەبەر و پەلەوەرەکانی داگیرکرد و ئەوانی بێ لانەکرد چاوەرێشە سەگ گازێکی لێ نەگرێت، ورچێک پەلاماری نەیات لە کاتێکدا بەم ئەڵێن مرۆڤ و بەو ئەڵێن ئاژەڵ.
زهنییەتی مرۆڤ سەنتەرانە هەموو بوونێکی سروشت و ژینگە ئەخاتە خزمەتی مرۆڤەوە لە کاتێکدا مرۆڤ ئەندامێکی سەر ئەم زەویەیە بەڵام وەک حاکمێکی چاوچنۆک پنتێکی ئەم گەردونە نەماوە دەستی بۆ نەبردبێت و نەیشێواندبێت. مرۆڤی ناو سیستەم بریار ئەیات چ گیانلەبەرێک بژی؟ کامیان نەزۆک بکات/بخەسێنێت و کامیان بۆ پیشەسازی جوانکاری و تاقیکردنەوەی دەرمان بەکاربهێنێت. مرۆڤی ناو سیستەم و خاوەن بزنسەکان زانست و تەکنەلۆژیاش بۆ خزمەتی داگیرکاری سروشت بەکارئەهێنن ئەوان بریار ئەیەن پێستی چ ئاژەڵێک بۆ چ کەرەستەیەکی جوانکاری مرۆڤ بەکاربێت، ئەوان لە تاقیگەکاندا خۆراک بۆ تۆ دروست ئەکەن.
دوای ئەم هەمو و کارەساتەی زهینیەتی مرۆڤ سەنتەرانە بەسەر سروشتدا هێناوێتی تاپرەکەش ئەگرێت بە دەستییەوە سەگ ئەکوژێت و ئەیخاتە ژێر خاک .ئەو کەسانەی کە ئاوا بە ئاسانی سەگ و پشیلەیەک ئەکوژن زۆر ئاسانتر تۆ ئەکوژن.
میدیای نەخوێنەواریش لای خۆی ئیدانەی بکات ڕای خەڵک وەرئەگرێت، میدیای نابەرپرسیش لای خۆی ئیدانەی بکات لایک و کۆمێنت کۆ ئەکاتەوە.
سەرنجتان بۆ بینینی ئەم ڤیدیۆیە رائەکێشم کە بەستەرەکەی لێرە دانراوە.