(1)
کاک حەمەی مانگر یەکێکە لە مانگرتووانی ساڵی ١٩٩١، ئەمڕۆ ئەو بەشێوەیەکی دیکە بەشداری خەباتی مەدەنی ئەکات. بەرێزێک لە لیژنەی بەرێوبەری مانگرتووان بۆی باسکردم و وتی: کاک حەمەی مانگر رۆژانە خزمەتی میوانەکان ئەکات، چاو و قاوە ئەگێرێت، شەوان تا درەنگ چاوەرێیە خێمەکە چۆڵ بێت بۆ ئەوەی گسکی بات. هیوادارم کاک حەمە نموونەیەک بێت بۆ ئەو بەرێزانەی لە ماڵی گەرم و گوڕی خۆیانەوە دانیشتوون و حوکم ئەیەن.
(٢)
چەند رۆژێکە لەگەڵ هاوڕێکانما گفتوگۆ ئەکەین دەربارەی خەباتی مەدەنی و ئەو چاوەروانییانەی ئێمە هەمانە. لێرەوە حەز ئەکەم ڕای خۆم بنووسم.
یەکەم: نارەزایەتی تەنیا یەک کەس نارەزایەتییە و ئەبێت بەبەشێک لەو بزوتنەوە نارەزایەتیەی لە نەوەدەکانەوە دەستی پێکردووە.
دووەم: خودی نارەزایەتی و چالاکی تایبەت بە نارەزایەتی هێندەی ئەو داواکارییانەی بەرزئەکرێنەوە، بەهادارە.
سێیەم: مانگرتن لە خواردن لەو پەری ژیاندۆستی و تەحەداوە یەت بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی زۆر زۆر بێباک.
چوارەم: ئێمە تەنیا ئەرکمان ئەوە نییە هانی مانگرتووان بدەین بۆ ئەوەی بەردەوام بن بەڵکو ئەرکمانە گیانیشیان بپارێزین.
پێنجەم: ئەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە، ئەگەر داواکاری نارەزایەتییەکان جێبەجێنەکران ئەو حوکمە نەیەین کە نارەزایەتییەکە سەرکەوتوو نەبووە. بەرای من بریاردان بۆ بەردەوام بوونی نارەزایەتیی، گرتنە بەری فۆرمی جیاواز، ئەو تێکۆشانەی ئەو مانگرتووانە گیانی خۆیانیان بۆ خستۆتە مەترسییەوە تێکۆشانێکی گەورەیە.
