وریا

 گەنجێکی کەشخە و قۆز، بە جلی کوردیی و شێوەزاری تایبەت بە ناوچەکەی خۆی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەرئەکەوت. هەمیشە بزەیەک لەسەر روخساری بوو، پڕ وزە بوو. بە سۆرانییەکی جوان ئەخافت و جارجاریش هۆرامی. ئەو لە ناو خەڵکابوو بە زمانی خەڵک قسەی ئەکرد، لەگەڵیانا پێئەکەنی و خەمیشی لەگەڵ ئەخواردن. کەم کەس توانای ئەوەی هەیە بەزمانی خەڵک قسە بکات و  لەگەڵیان پێبکەنێ و بگری. 

لەدەستدانی هەر کەسێک کەلێنێکە لە ژیاندا، بەڵام گەنجی وەک کاک وریا سەد حەیف و خەسارە بە تایبەت لە ناو ناوەندی میدیای کوردیی باشور. 

هاوبەشی خەمی بنەماڵە و هاورێکانیم، مردنی زۆر بە روداوی هاتوچۆ قەزا و قەدەر نییە بەڵکو بێباکی دەسەڵاتە بەرامبەر گیانی خەڵک.