ئایندەی خۆراک و داهاتووی ژیان لەسەر زەوی، هەروەها چارەسەرەیی قەیرانەکانی ئیکۆلۆژی لە لۆژیک و دەستی ئەو کەسانەدا نییە کە هۆکاری ئەو قەیرانانەن. بەڵکو چارەسەرەکان لە دەستی ژنان، جووتیارانی کشتوکاڵی ئیکۆلۆژی، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکاندان کە بەرەنگاری تێکدانی سروشت و کۆمەڵگا دەبنەوە.
چارەسەر بۆ قەیرانە
جیهانییەکان لە بنیاتنانی کولتووریی پەیوەندیکردن و دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندی
ئێمە لەگەڵ سروشت و کۆمەڵگادا سەرچاوە دەگرن. پێویستە ئاگاداری ئەو پەیوەندیانە بین
کە دەرفەتمان پێدەبەخشن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی زەوی و تەندروستیمان، دروستکردنی ئابووری
خۆراک و گەرانەوە بۆ کلتوریی خۆجێی خۆراک لە ڕێگەی کشتوکاڵێکی ژینگەییەوە گرنگی بە
دایکە زەوی و تەندروستی مرۆڤەکان دەدات.
ئەم ژنانە کێن، کە
ژیانی خۆیان بۆ پاراستنی ئەم زەوییە تەرخان کردووە؟ بۆچی دەنگیان هەڵبریووە؟ ئایا ئەوان
لەبری هەموومان قسە دەکەن؟
لەم کورتە ترەیلەرەدا
دەنگی هەمەچەشنی ئەو کەسانە دەبیستین کە کار لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەی هاوسەنگی
لەگەڵ زەوی دەکەن. داپیران و باپیرانی ئێمە شێوازێکی ژیانیان بەڕێوەبردووە کە هەمەچەشنەی
زیندوویی بۆ ئیکۆسیستەم پەروەردە کردووە.
زیاتر لە ٣٠ ساڵە
بزووتنەوەی ناڤدانیا کاردەکات بۆ بەستنەوەی ئەم دەنگە ناوخۆییانە بۆ ئەوەی دڵنیابێت
لەوەی گوتاری جیهانی لەسەر ئەو واقیعە دەمێنێتەوە کە زۆرینەی ژنان و دانیشتوانە
رەسەنەکان ئەزموونی دەکەن. هەر ئەمەش ناوەندی بنیاتنانی بزووتنەوەکەمان بووە. بزووتنەوەیەک
کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی دیدگای کەمینەیەک، زەوی وەک مردوو دەبینن و پێیان
وایە ئاسان ئەتوانن هەیمەنەی بەسەردا بکەن.
ئێمە لە ڕێگەی کورتە
فیلمێکەوە ڕێز لەم دەنگانە دەگرین (بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە!) کە قسە لەسەر ئەو قەیرانانە
دەکەن کە ئێمە شاهیدین و بەرپرسیارێتی ئێمە وەک هاوڵاتی ئەم هەسارەیە نیشان دەدات
لەوەی کە دەتوانین چی بکەین.
لە کاتێکدا یاسادانەرانی
جیهان بە دوای تەکنەلۆژیای نوێوەن کە تەنیا دەرئەنجامەکانی پارادایمی پیشەسازی زیاتر
چەسپاندووە، زۆر گرنگە گوێ لە هەمەچەشنەی دەنگەکان بگرین، ئەوان شێوازێکی ژیانی ئیکۆلۆژی
پراکتیزە دەکەن. ئەو دەنگانەی خۆیان لە بەرەکانی پێشەوەی ئەو وێرانکارییەدان و
بەرکەوتە و زەرەرمەندی یەکەمی کشتوکاڵی پیشەسازیین. دەنگی ژنان و دانیشتوانی ڕەسەن
و جووتیارانی پەراوێزخراو.
لەگەڵمان بن لەم بزووتنەوەیە جیهانییە بۆ ئەوەی دەنگمان ببیسترێت- بۆ زانینی زیاتر بینەری ئەو تۆمارە بە کە لێرە دامناوە.
