* رۆژی جیهانی ژنان لە شەڕڤانانی تاقانەترین شۆڕشی مرۆڤایەتی پیرۆزئەکەم، پیرۆزبایی لە ژنانی باکور و رۆژئاوا ئەکەم، ئەوان مێژووی پێنج هەزار ساڵی پیاوسالارییان هەڵگەرانەوە و رایان ماڵی، رۆژی تێکۆشانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە ژنانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز ئەکەم.
*سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ژن تیڤی ماوەی هەشت ساڵە لە خزمەتی پرسی ژن، سروشت و کۆمەلگەدا بوون و لەم پێناوەشدا رێگری و ئاڵنگاری زۆریان هاتەپێش و بەڵام ئەوان کۆڵیان نەدا.
*سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ هاورێ و هاوکارانم ژنانی باشور لە ژێر دەسەڵاتی چەندنین داگیرکەر و زیهنیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتی کوردیی تێکۆشان و خۆیان و بنەمالەکانیان رووبەرووی هەڕەشەی کوشتن و ئیهانە بوونەوە. دەنگ هەلبرینی ئێوە و تێکۆشانتان بەرز ئەنرخێنم و بۆ هەمیشە مایەی شانازیمن.
*سەری رێز و نەوازش دائەنەوێنم بۆ ژنانی ناو رێکخستنی هەموو حزبەکان لە ناو زیندانەکانی بەعسدا رووبەرووی هەموو جۆرە توندوتویژییەک بوونەوە و تا ئێستەش حزبەکانیان مێژووی ئەوانی نادیدە کردووە.
*سەری رێز و نەوازش بۆ ژنانی دوای ئەنفال و کیمیاباران دائەنەوێنم، ئەوان کۆمەلگەی کوردی دوای راپەرینیان بە هێزی بازووی خۆیان راگرت و بە جلە رەشەکانیان، لە ناو ئۆردوگاکان و ناو شارەکان بەبێ هیچ ئەندامێکی نێری خێزان منداڵ و نەوەکانیان پەروەردە کرد و تا ئێستەش چیرۆکی ژیانی زۆرینەیان نەنوسراوەتەوە.
*سوپاس و پێزانینی زۆرم هەیە بۆ داپیرانمان لە ناو گوند و گیڵگە کشتوکاڵییەکاندا بە دەستەکانی خۆیان هەمەچەشنەی زیندەوەریان ئەپاراست، ئەوان بوون سروشت و دایکە زەوییان بە هاوسەنگی راگرتبوو.
*دواجار سوپاس و پێزانین بۆ دایکم کە جەور و ستەمی زۆری لە ناو شار و لە شاخەکانی کوردستان بینی، بە رێکەوت لە ئەنفال رزگاری بوو و ئیستەش چەندین نەوە فێری کتێب خوێندنەوە ئەکات.
#ژن#ژیان#ئازادی


