*هەنگ نەسرەوتترین ئەندامی سەر ئەم زەوییەیە!
*هەر هەنگێک بۆ دروستکردنی یەک کیلۆ هەنگوین، پێویستە ٩٠,٠٠٠ میل بفڕێت (نەوەد هەزار میل)، واتە سێ جار بە دەوری زەویدا بفڕێت.
*هەنگ بەرپرسە لە سەوزکردنی زەوی بە رێژەی لە سەدا هەشتا.
*ئەمڕۆ هەنگ و زۆرێک لە مێرووەکانی دیکە رووبەروی لەناوچوون و قڕکردن بوونەتەوە . ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ هەموومان، بۆ حکومەتەکان، ڕێکخراوەکان یان کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەوەی خەمخۆرانە کار بکەین بۆ پاراستنی هەنگ و مێرووەکانی دیکەش.
*دروشمی ئەمساڵ "هەنگەکان لە سروشتەوە ئیلهامیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی خۆراک بە هەموومان بدەن"، مەبەست لێی تیشک خستنە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگانەی کە هەنگ لە سیستەمی کشتوکاڵ و خۆراک و تەندروستی ئیکۆسیستەمی هەسارەکەماندا دەیگێڕن.
*هەنگ و مێرووەکان تادێت مەترسییان لەسەرە بەهۆی لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوونیان، شێوازیی کشتوکاڵی پیشەسازیی، گۆڕانی کەشوهەوا.
*قڕبوونی هەنگەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی خۆراک، زیادبوونی کێشەکانی ژینگە، نائاسایشی خۆراک خراپتر دەکات بەتایبەت بۆ کۆمەڵگا گوندنشینەکان.
تێبینی/ وێنەی هەنگەکانی لێرە دامناوە وێنەی یەکێک لە تابلۆکانیی (پرۆژەی تاسان) ی هونەرمەند سوفیان جەلالە. وێنەکان بە سوپاسەوە لە لایەن کاک هاوڕێ عەبدوڵڵا چرکێنراوە.