جەنگ دژ بە دایکە زەوی ....

*لای من ئەمریکا، ئەوروپا، تورکیا، عێراق ، ئێران، ئیسرائیل و هەموو وڵاتانی عەرەبیش هیچ جیاوازییەکیان نییە لە هەمبەر کورد و دۆزی کورد.

*هەموو ئەو وڵاتانە لە کاتی هەڵمەتی ئەنفال بێدەنگ بوون، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا چەکی کیمیاییان بە سەدام فرۆشت.




*پرۆسەی داگیرکاری عێراق لە ٢٠٠٣ تەنیا بۆ بیرە نەوتەکان و جێگیرکردنی هەژموونی ئەمریکا  بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست چونکە هیچ نەتەوەیەک وەک کورد شەر بۆ ئەمریکا ناکات و لە بەرامبەردا سەرکردەکانی تەنیا داوای پارە بکەن (بروانە یادەوەرییەکانی پۆل بریمەر).

*کەم ڕۆشنبیر و نوسەری نەتەوەی داگیرکراو هەیە کە وەک کورد بە شان و باڵی ئەمریکا و ئەوروپادا هەڵبات و موعجیبیان بێت. چونکە هێشتا زیهنیەتی داگیرکاریان تێنەپەراندووە جا نازانم ئاگاداری دیوە رەش و داگیکاری و چەتەگەرییەکەی ئەوروپا و ئەمریکا نین یان خۆیانی لێ بێئاگا ئەکەن.

*من کەسێک نیم چاوەڕێ بم تاوانبارانی جەنگ و جینۆسایدی کورد لەو دنیا مافی خۆیان وەربگرن، کەسێک نیم لە  جاش و خۆفرۆشان خۆش ببم. هەروەک چۆن سەدام مافی خۆی وەرنەگرت لە مەسەلەی جینۆسایدی کورد ئەو دیکتاتۆر و خوێن رێژانەی رژێمی پەت و سێدارە لەسەر  کچان و کوڕانی کورد نەگەیشتن بە  دادگای عادیلانەی گەل. ئەو تاوانبارانە لە سەر دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزا نەدران بەڵکۆ شەری چەتەگەریی، بەرژەوەندی و دەسەڵاتگەراییە لە ناوچەکە.

*ئەوەی کە زۆر ئازاری من ئەیات ئەوەیە ئەو خوێنرێژانە تا لە ژیاندان خەریکی مرۆڤکوژی و ئیکۆسایدن، شێوازی لە ناوبردنیشیان گەورەترین زیانە بۆ  سروشت و خەڵکانی مەدەنی.

*هەموو ئەو  موشەکانەی  بۆ یەکی ئەنێرن دواجار بە ناخی دایکە زەویدا رۆئەچێت و لە هەوادا دێتەوە ناو سییەکانی زەوی و ئێمە و تاوانبارانیش لە چاوتروکانێکدا تەحویلی ئەو دنیا ئەبن کە بە پەرۆشەوە چاوەرێی حۆرییەکانیانن.

*ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی  هاوپەیمانیان لە بەرامبەر هەڵکەندنی درەختە زەیتونەکانی عفرین نابینان، لە بەرامبەر تیرۆرکردنی ناگیهان ڵاڵن لە بەرامبەر تۆببارانی بەنداوی تشرین و سنورەکان بێدەنگن، لە بەرامبەر لە سێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵات بێدەنگن بۆیە هیچ جیاوازییەکیان نییە تەنیا ناو و جلەکانیان جیاوازە.

*جەنگەکان هەمیشە ماڵوێرانی و سروشت وێرانکەرن، تەنیا بازرگانانی چەک سودمەندن و وڵاتانی داگیرکەر هەژموونی زیاتر دروست ئەکەن.


تێبینی: هیچ کاتێک چاوەڕێ نیم وڵاتی داگیرکەر و سەرمایەدار لەسەر مافی کورد قسە بکات چونکە ئەو تەنیا بازاڕ و بەرژەوەندی بازارەکەی خۆی بۆ گرنگە.