لە باشوری کوردستان کێشە و قەیرانەکانی ژینگە زۆرن بەشێکیان پەیوەستە بەو سیستەمە سەرمایەدارییە پیاوسالارییەی ئەمرۆ جیهان بەرێوە دەبات و بەشێکیان پەیوەستە بە نەبوونی بەرنامە و بەڕێوبردنێکی باش بۆ سەرچاوە و رەگەزەکانی سروشت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان. و لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێک لەو کێشە و قەیرانانە دەدەین:
١-ئیکۆساید: لە ساڵی هەشتاکاندا و لە ژێر
دەسەڵاتی رژێمی بەعسی ئیکۆسایدی باشوری کوردستان کرا بەتایبەت لە هەڵمەتی ئەنفال و کیمیابارانکردنی
هەڵەبجە و خاپورکردنی نزیکەی ٤ هەزار گوند. لە دوای راپەرین و لە نەوەدەکانەوە
ئیکۆساید لە لایەن سەرکردەی حزبەکانی باشورەوە دەستی پێکرد، هاوینەوار و شاخ و
داخیان داگیرکرد، هاوینەهەوار و شوێنی حەوانەیان بۆ خۆیان دروست کرد یان حزبیان لێ
دامەزراند و یان کردیان بە جێنزرگەی سەرکردەی حزبەکان. لە سایەی دەسەڵاتی حکومەتی
هەرێمدا کە بووە بە پاسەوانی پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکان، حکومەت مۆڵەتی بە
کۆمپانیاکان داوە ئەوانیش شاخەکانیان تەخت کرد و یەکەی نیشتەجێبوونیان لەسەر دروست
کرد وەک شاخی گۆیژە، شاخەکانی قەزای بازیان و پێنجوێن لە لایەن کارگەی چیمەنتۆ و
کانە بەردەکان دەتەقێنرێنەوە، له سنوورى قهزاى پشدهر چهند كارگهیهك دهستیان
به دهرهێنانى بهرد لە زنجیرە چیای (مامەندە) کردووە. پێنج کانە بەرد لە قەزاى
دەربەندیخان کاردەکەن و لە دڵی دارستانەکانی دەربەندیخاندا شاخەکان دەتەقێننەوە.
لە هەمان کاتدا تۆببارانی گوند، سەرسنور و سەیرانگاکانی باشور بەردەوامە و شاخ،
چیاو دارستانەکان لە لایەن تورکیا و ئێران بۆمباران دەکرێت.
٢-کۆچی
ژینگەیی: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و دیاردەی
بە بیابان بوون ماوەی دە ساڵە کۆچکردن لە ناوەڕاست و باشوری عیراق بەرەو باشوری
کوردستان دەستی پێکردووە. باشور روبەرووی گۆڕانی دیمۆگرافی و دابیننەکردنی
خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا، قوتابخانە و رێگاوبان دەبێتەوە. لە هەمان کاتدا لە
باشوری کوردستان بە تایبەت لە گەرمیان پلەی یەکی بە بیابان بوون دەستی پێکردووە.
٣-گۆڕینی
رەگەزی خاک: رەگەزی سەدەها پارچە زەوی کشتوکاڵی گۆڕدراون بە مەبەستی دروستکردنی
یەکەی نیشتەجێبوون، پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان. ئەم زەوییانە لە لایەن
حکومەتەوە بە بڕەپارەیەکی رەمزیی دراون بە بازرگانان و زۆربەی ئەو پرۆژانە بۆ
ماوەی ١٠ ساڵ هیچ باجێک نادەن بە حکومەت.
٤-سەرچاوە
سروشتییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی ئەگەری نوێبوونەوەیان دەردەهێنرێن، کۆمپیانیاکانی
نەوت و گاز گرێبەستی دە ساڵیی و ٥٠ ساڵیان
هەیە. سەدەها پاڵاوتگەی نەوتی نافەرمی هەن و رۆژانە نەوت دەردەهێنن و لە رێی
ئوتومبیلی بارهەڵگرەوە نەوت ئەگوێزنەوە کە لە کاتی وەرگەراندا مەترسی مرۆیی و گیان
لە دەستدان و ئاگرکەوتنەوە لە هەمان کاتدا مەترسیی لە سەر لەناوبردنی رەگەزەکانی
سروشت دروست ئەکات.
٥-گیا
لەسەر بنجی خۆی ناڕوێتەوە: بەبۆنەی پراکتیزەکردنی کشتوکاڵی پیشەسازی و بەکارهێنانی
تۆوی دەستکرد، پەینی کیمیایی و قڕکەری کشتوکاڵی خاکی باشوری کوردستان بەرەو
لەناوچوون دەبات. بەپێی ئەو بەدواداچونانەی ئەنجاممانداوە خراپترین و هەرزانترین
جۆری پەینی کیمیایی لە بازارەکاندا دەفرۆشرێت. دەتوانین بڵێین لە ٨٠% تۆۆی رەسەن و
بنەتۆومان لە دەستداوە، ئاوی ژێرزەوی پێنجوێن بە هۆکاری بەکارهێنانی پەینی کیمیایی
و قڕکەری کشتوکاڵی ژەهراوی بووە.
٦-بەنداوەکان:
وشکبوونی دەریا و دەریاچەکان بەهۆی ئەو بەنداوانەی کە وڵاتانی داگیرکەر لەسەر سەرچاوە
ئاوییەکان دروستییان کردووە بەتایبەت وشکبوونی دەریاچەی ئەڵوەن و سیروان. لە ناو
گوند و شار و شارۆچکەکانیش بە بێ بەرنامە ئاوی ژێر زەوی بەکارهاتووە و ژمارەیەک
بیری زۆر لێدراون هەربۆیە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ماوەی (20) ساڵدا (500) مەتر
دابەزیوە. لە هەرێمی کوردستان تاساڵی ٢٠٢٢
لە ڕێگەی (50,257) بیرەوە ئاو لە ژێر زەوی دەردەهێنرێت.
٧-نەبونی کارگەی
ریسایکڵکردنەوەی خۆڵ و خاشاک: خاشاکی خەڵک، پیشەسازی، و پزیشکی بە شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ فرێدەدرێتە سەرزەوی یان ئەسوتێنرێت.
حکومەت خاوەنداری لە پرسە ژینگەییەکان ناکات لە بەرامبەردا ئاستی هۆشیاری خەڵک لە ئاستێکی بەرزدا نییە. رێکخراوە ژینگەییەکان، چالاکوانان و خەمخۆرانی ئیکۆلۆژی هەوڵی جدی دەدەن بەڵام کێشەو قەیرانە ژینگەییەکان زۆرن و پێوویستی بە هاودەنگی خەڵکە کە خاوەنداریی جدی لێبکەن.
تێبینی:
لە هەواڵنامەی رێپاک، مانگی پێنجدا گرفتە ئیکۆلۆژییەکانی چوار پارچەی کوردستان ڕووماڵ کراوە و بە ئامانجی خستنە رووی بارودۆخ و چارەسەرەکان لە ڕوانگەی ژنانەوە. منیش هەوڵمداوە باس لە باشوری کوردستان بکەم، سوپاس و دەست خۆشی بۆ ئەو بەرێزانەی ماندوو بوون لەگەڵ ئەم هەواڵنامەیە کە بە زمانی کوردی سۆرانی و کرمانجی، عەرەبی و ئینگلیزیش بڵاو ئەکرێتەوە.
*هەواڵنامەی رێپاک کوردی سۆرانی لێرە بەردەستە رێپاک کوردی سۆرانی.
*هەواڵنامەی رێپاک کوردی کرمانجی لێرە بەردەستە رێپاک کوردی کرمانجی.
*هەواڵنامە رێپاک بە زمانی ئینگلیزی لێرە بەردەستە رێپاک بە زمانی ئینگلیزی.
