بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی بازاڕی بازرگانی لەسەر ڕووباری جەقجەق لە قامیشلۆ ڕاگیرا

 بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی بازاڕی بازرگانی لەسەر ڕووباری جەقجەق لە قامیشلۆ ڕاگیرا

سلێمانی - ٦ی ئابی ٢٠٢٥


ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٥، شاندێکی هاوبەشی "ڕێکخراوی سروشتی کوردستان"، "تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون" و تیمی "گۆیژە بپارێزە"، سەردانی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانمان کرد و لەگەڵیاندا کۆبووینەوە.



ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی بوو سەبارەت بە بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی بازاڕێکی بازرگانی لەسەر ڕووباری جەقجەق لە قامیشلۆ و خستنەڕووی لێکەوتە ژینگەییە زیانبارەکانی.


لە دیدارەکەدا، یاداشت و بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیی هاوبەشمان پێشکەش بە نوێنەرایەتییەکە کرد. تێیدا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی پڕۆژەکە و پاراستنی ڕووباری جەقجەقمان کرد، چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا. هاوکات، پشتگیریی تەواوی خۆمانمان بۆ هەموو ڕێکخراو و پارێزەرانی ژینگەی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە.


لای خۆیەوە، نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێیان ڕاگەیاندین کە لە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن ڕێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکوانانی بواری ژینگەوە، بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەکە دراوە.


• ڕێکخراوی سروشتی کوردستان

• تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون

• تیمی گۆیژە بپارێزە









بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...