بەرنامەی خۆراکی و لەشساغی

بنەمای فەلسەفی ئەم بەرنامەیە/پەرتوکە پێت ئەڵێت: هەر زیانێک تۆ بە ژینگەی بگەیەنیت زیانێکی دوو بەرابەر یان زیاتر بە خۆت و جەستەی خۆت ئەگەیەنێت.

ئەم کتێبە شایەنی خوێندنەوەیە.



هەر سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەم کتێبە چاوپێکەوتنمان لەگەل بەرێز ناسری سەلاحی ئەنجامدا لەم بەسترەوە ئەتوانی بینەری بەرنامەکە بیت. https://youtu.be/uRSjfAgdJKI

بیست و حەوتەمین لوتکەی کۆنفرانسی ژینگەیی لایەنەکان

 بیست و حەوتەمین لوتکەی کۆنفرانسی ژینگەیی لایەنەکان بە کۆپ ٢٧، ناسراوە لە شەرم شێخ/میسر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەفتەی کەشوهەوا دەستی پێکرد.

ئیکۆ فێمینیستەکان داوای ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە حکومەتەکانی جیهان دەکەن دەربارەی قەیرانەکانی ژینگە.
دیگای خۆیان رون دەکەنەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی گشتگیرتر هەبێت دەربارەی قەیرانەکانی کەش و هەواو ژینگە کە پێکەوە گرێدراون بە نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، چەوساندنەوەی ژنان، سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، ڕەگەزپەرستی، بە کاڵاکردنی سروشت، کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزم.


بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ژینگە ژنان بەکۆمەڵ پشتگیری و کاردەکەن بۆ دانان و جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرانەی کە دادپەروەرانەن بۆ ژینگە و خەلک.

داکۆکیکارانی جیهانی و داڕێژەرانی سیاسەت کاردەکەن بۆ دروستکردنی هاودەنگی دژی نادادپەروەری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی، سەرنجمان ڕادەکێشن بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەو قەیرانانەی بە یەکتر گرێدراون هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی دیدگا، پڕۆژە، سیاسەت و ستراتیژییەکان کە کاریان پێبکرێت بۆ داڕشتنی جیهانێکی تەندروست و دادپەروەرانە بۆ هەمووان. 



هەڵوێست عەبدوڵڵا هەشتی مارس لە دوێنێدا و دۆخی ژنان لەمڕۆدا


بەشداریکردنم لە پانێڵی (هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە پرسی ژن)، بە بابەتێک (ھەشتی مارس لە دوێنێدا و دۆخی ژنان لەمرۆدا). هەوڵێک بوو بۆ تێگەیشتن و گرێدانی پرسی ژن لە سێ سەدەی ڕابوردووە بۆ دونیای ئەمڕۆی لیبرالیزمی نوێ، تایبەتمەندی دۆخی ژنان لە کودستان و ئیکۆفیمینیزم لە مڕۆدا.




https://youtu.be/KFtKvCHUC7Y 


لە بناری گۆیژەوە بەشداری هەڵمەتی (نێونەتەوەیی هەینی بۆ داهاتوو)، كرا.

 لە بناری گۆیژەوە بەشداری هەڵمەتی (نێونەتەوەیی هەینی بۆ داهاتوو)، كرا.


لە ژێر دروشمی (ئێمە دەتوانین جیهانێكی دادپەروەر و ژینگەدۆست بونیات بنێین)، رێكخراوی ئازادبوون و رێكخراوی بیمە بە ئامادەبونی گەنجان، چالاكوانان، خەمخۆرانی ژینگە لە گردبونەوەیەكی سمبولییدا لە بناری گۆیژە لە شاری سلێمانی بەشداری بزوتنەوەی نێونەتەوەیی (هەینی بۆ داهاتوو) یان كرد.

#FridaysForFuture #PEOPLENOPROFIT

#GlobalClimateStrike

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرەی

 خوارەوە بکە:

https://azadbun.com/archives/8058

بەستەری چالاکییەکە لە چەناڵی یوتیوب




ڕوانگەی فێمینیستەکانی ئەفریقا سەبارەت بە بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی لایەنەکان.

لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی لایەنەکان COP27 ئامادە دەکات، بریارە لە میسر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەفتەی کەشوهەوا بەڕێوەببرێت، سەرکردە فێمینیستەکانی ئەفریقا داوای ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە حکومەتەکانی  جیهان دەکەن دەربارەی قەیرانەکانی ژینگە.



فیمینستەکانی ئەفریقا تیشک دەخەنە سەر ئەو قەیرانانەی بەیەکەوە گرێدراون ئەوانیش قەیرانەکانی ژینگە، نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، چەوساندنەوەی ژنان، سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، ڕەگەزپەرستی، بە کاڵاکردنی سروشت، کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزم.


بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ژینگە ژنان بەکۆمەڵ پشتگیری و کاردەکەن بۆ دانان و جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرانەی کە دادپەروەرانەن بۆ ژینگە و خەلک. لە میانی ئەم کۆڕبەندە سێ ڕۆژەدا ژنانی ئەفریقا، داکۆکیکارانی جیهانی و داڕێژەرانی سیاسەت کاردەکەن بۆ دروستکردنی هاودەنگی دژی نادادپەروەری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی، سەرنجمان ڕادەکێشن بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەو قەیرانانەی بە یەکتر گرێدراون هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی دیدگا، پڕۆژە، سیاسەت و ستراتیژییەکان کە کاریان پێبکرێت بۆ داڕشتنی جیهانێکی تەندروست و دادپەروەرانە بۆ هەمووان.

ئەم کۆڕبەندە لەلایەن تۆڕی ژنانی زەوی و کەش و هەوا بەڕیوە دەبرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باری نائاسایی کەشوهەوا  بۆ دروست کردنی فشارێکی جیهانی  بە ئامانجی جەخت کردنەوە لە هاودەنگی و ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە کۆنفرانسی لایەنەکان.

بابەتەکانی کۆڕبەند بەشێوەی لایڤ لەو لینکەی خوارەوە بەردەستە:

https://www.facebook.com/WECAN.Intl

بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...