یەکەم سیمپۆزیومی “هاوارێک بۆ ژینگەی کوردستان” بەڕێوە دەچێت.
سیمپۆزیۆمی هاوارێك بۆ ژینگەی كوردستان
لە بارەی فێمێنیزمی ژینگەیی خوێندنەوە و ئامادەكردنی: هەڵوێست عەبدوڵڵا كەریم
ڕێگەیەكی ئاسان بۆ ڕوونكردنەوەی فێمینیزمی ژینگەیی-ئیكۆفیمینیزم ئەوەیە وەك خاڵی بە یەكگەیاندنی نێوان فێمینیزم و ژینگە لێی بڕوانین. فێمینیزمی ژینگەیی ئایدۆلۆژیا و بزووتنەوەیەكە كە گۆڕانی كەشوهەوا، یەكسانی جێندەری و نادادپەروەری كۆمەڵایەتی بە شێوەیەكی بەرفراوانتر و وەك مەسەلەیەكی بنەرەتیی گرێدراو بەیەكەوە دەبینێت كە هەمووشیان گرێدراون بە باڵادەستی پیاوسالاری لە كۆمەڵگەدا، بە تایبەت، فێمینیزمی ژینگەیی پێی وایە كە زۆربەی پرسە ژینگەییەكان دەتوانرێن بگێڕدرێنەوە بۆ دانانی ئەولەویەتی جیهانی بۆ ئەو سیفەتانەی كە بە پیاوسالاری دادەنرێت وەك شەڕانگێزی، زاڵبوون و ئەوانەی كە لە لوتكەی دەسەڵاتدان ئەو سیفەتانە بەرجەستە دەكەن.
سەرهەڵدانی ئەم ڕەوتە لە فیمینیزم لە ناوەڕاستی دەیەی حەفتاكاندا تەكانێكی دیكەی بە فێمینیزم و ئەو مشتومڕانە دا لە بارەی ژینگە، بە تایبەت لە پەیوەندی مرۆڤ و ژینگە بەتایبەتتر پەیوەندی نێوان ژنان و ژینگە لە ئارادا بوون.
ئیكۆفیمینیزم بانگەشەیەكی ڕواڵەتی بەیەكەوەگرێدانی ژن و سروشت نییە، بەڵكو پەیوەندی بەو واقیعەوە هەبوو كە لە سەدەی 20ەوە ڕووبەڕووی ژینگە، سروشت و مرۆڤایەتی بوویەوە. ئیكۆفیمینستەكان بە هەموو جیاوازییەكانیانەوە لە بنچینەیەكی هاوبەشدا یەك دەگرنەوە، ژن و سروشت لە پەیوەندییەكی پتەودان، ژن بە سروشت و پیاو بە كەلتوورەوە گرێدراوە.
بۆ ئیكۆفیمینستەكان هەموو بانگەشەكانی (پێشكەوتن و پەرەپێدان) یان كۆمەڵگەی پێشكەوتوو و دواكەوتوو لە ئاستی جیهانیدا، هەڵقوڵاوی هەناوی سیستەمێكی كۆمەڵایەتی ئابووریین، لە شێوەی پیاوسالاری سەرمایەداری كە بە لۆژیكی (كەڵەکەكردنی سەرمایە) دەڕواتە پێشەوە (بەدەر لە قازانج و سەرمایەی زیاتر) هیچی دیكە نابینێت.
لۆژیكی كەڵەكەكردنی سەرمایەی پیاوسالاری لە داپڵۆسینی ژن و سروشتەوە دەست پێدەكات و هیچ سنورێك ناناسێت، هەردوو ژن و سروشت لە سەرچاوەی بوون و بەرهەمەوە بۆ پاسیڤ و ناچالاك دەگۆڕێت.
بۆ ئیكۆفیمینستەكان پیاوسالاری بە دریژایی هەزاران ساڵ، دوالیزمێكی هەرەمی، سروشت/كەلتوور، مرۆڤ/نامرۆڤ، پیاو/ژن، بەرهەم هێناوە. جۆرێك لە پلەبەندی رەگەزی و پلەبەندی چینایەتی دروست كردووە. لەو پلەبەندییە ڕەگەزییەدا بەردەوام یەكێك لەسەروو ئەوی دیكەوە دەوەستێت، بەشیوەیەك، كەلتوور باڵاتر لە سروشت، پیاو باڵاتر لە ژن، ئەو دووالیزمەش تەواوی كەلتوور و هزری رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی داپۆشیوە.
بەرەنگاربوونەوەی ئەو دووالیزم و پلەبەندی ڕەگەزییە خەمی هاوبەشی (ئیكۆفیمینستەكان)ە.
سەرهەڵدانی چەمكەكە:
چەمكەكانی "ژن" و " ژینگەناسی" هاومانا نین. فێمینیزمی ژینگەیی مانای ئەوە ناگەیەنێت كە ژنان بە شێوەیەكی سروشتی زیاتر لە پیاوان بە سروشت و ژیانەوە پەیوەستن. پیاو هەیە كە خۆی تەرخان دەكات بۆ بەرگریكردن لە ژینگە و ژنانیش هەن ئەم مەسەلەیەیان بۆ گرنگ نییە. هەرچەندە، ئامارەكان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێمان دەڵێن ژنان زۆرینە پێك دەهێنن لە بزووتنەوە و ڕێكخراوە ژینگەییەكان و بەرگری لە ئاژەڵان.
ئێمە ژنانی "جەنگاوەری ژینگەیی"، وەك (بێرتە كاسیرس)مان هەیە، لە ساڵی 2016دا كوژراو و ژیانی كرد بە قوربانی بۆ بەرگریكردن لە ژینگە.
ئیكۆفیمینیزم تیۆرێكە لە بوارە جیاجیاكانی پرسی فیمینیستی لە بزووتنەوەكانی ئاشتی، بزووتنەوەی كرێكاران، چاودێری تەندروستی، بزووتنەوە دژە ناووكی-ئەتۆمی، ژینگەیی و بزووتنەوەی ڕزگاری ئاژەڵان گەشەی كردووە.
(فرانس واز دۆبن) كە فیمینیستیكی فەرەنسییە بۆ یەكەمجار چەمكی ئیكۆفیمینزمی لە ساڵی 1974 بەكارهێنا. (گریتا گارت) و بەشێك لە لایەنگرانی ئیكۆفیمینیزم، ئەم بزووتنەوەیە وەك چوارچێوەیەك دەناسێنن لەسەر بنەمای هەر هەوڵێك بۆ ئازادكردنی ژنان یان هەر گرووپێكی دیكەی چەوساوە، بەبێ هەوڵدانێكی یەكسان بۆ رزگاركردنی سروشت سەركەوتوو نابێت. لێرەدا ئیكۆفیمینیزم وەك لقێكی فیمینیزم سەرنج لەسەر ژینگە چڕ دەكاتەوە، لە شیكردنەوەكانیدا پەیوەندی نیوان ژن و زەوی بە بنەما دەگرێت.
لە لێكۆڵینەوەكەی ڕێبین فەتاح دەربارەی ئیكۆفیمینیزم كە لە ماڵپەڕی ژنەفتن بڵاو بۆتەوە، باس لەوە دەكات كە ئیكۆفیمینیزم پەیوەندییەكانی نیوان ژن و سروشت بە چەمك دەكات. سروشت وەک كێشەیەكی فیمینستیی سەیر دەكرێت، مەبەستەكە ئەوەیە بە تیگەیشتن لە كێشەكانی سروشت (قەیرانەكانی ژینگە)، دەتوانرێت لە كێشەكانی ژنان وەك چەوساندنەوە، هەژاری و هتد تێبگەین.
ئەم تێگەیشتنەی ئیكۆفیمینیزم كە لە توێژینەوەكەدا هاتووە، بەرەو گۆڕانێكی ریشەیی لەباری ئابووریی بەرهەمهێنان و بەكاربردن و دووبارە پێناسەكردنەوەی چەمكەكان دەمانبات، هەروەك لە بەشێك لە نووسەرانی ئیكۆفیمینیزم لەسەری كۆكن و چەند پێشنیازێك دەخەنە ڕوو:
- پێویستە دووبارە ئابووری لە كۆمەڵگە بنیات بنرێتەوە، لە پێناو ژیانێكی باش بۆ هەمووان و چەمكی ژیانێكی باش پێناسە بكرێتەوە.
- .پێویستە هەموو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە زاڵەكان بگۆڕین و پەیوەندی پیاوسالاری و توندوتیژی لە ناوببرێت. بۆ نمونە پێویستە چەمكی كار پێناسە بكرێتەوە؛ لەوانە كاری ماڵ، كاری جووتیاری و خۆبژێوی و هتد ... و بەهایان پێبدرێت.
فێمینیزمی ژینگەیی و سەرنجەكانی:
سەرچاوە سروشتییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی ئەگەر یان مەحاڵبوونی نوێبوونەوەیان بەكاردەهێنرێن. تاڵانكردن لەو وڵاتانەدا بێ سنوورە كە خەڵك و دانیشتووانەكەی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوورییان نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وێرانبوونی ژینگەكەیان.
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، ئەو كارەساتانەی كە بە هەڵە ناویان لێنراوە "سروشتی" چیتر كاریگەرییان تەنیا لەسەر ئەو ناوچە جوگرافییانە نییە كە بە شێوەیەكی نەریتی بە دیاردە توندەكانی كەشوهەوا ناسراون، كە بەهۆی زریان، لافاو یان وشكەساڵییەوە وێران دەبن. ئێستا لە نیویۆرك زریانی گەرم هەیە. ئەمڕۆ چوار وەرزی كەشوهەوای مامناوەند لە هەموو جیهاندا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە. هەروەها وڵاتانی پێشكەوتوو و ناوەندەكانی دەسەڵاتی ئابووری و سیاسی جیهانیش لایەنی دەوڵەمەندكردنی بێ ئەندازە و قۆرخكردنی سامان ئەزموون دەكەن. زیادبوونی دیاردەكانی خۆڵبارین و گەرمتربوونی ژینگە ڕۆژانە دەبینین و هەستی پێ دەكەین، ئێمە لە ئێستاوە ڕووبەڕووی گۆڕانی كەشوهەوای جیهانی مەترسیدار دەبینەوە كە بەهۆی سیستەمی ئابووری سەرمایەداری هەژموونگەراوە، دێتە ڕێمان.
بەگشتی، ژنان بە شێوەیەكی نەریتی بەرپرسیارن لە چاودێریكردنی ئەندامە لاوازەكانی ناو خێزان وەك (منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشەكان) گرنگیدان بە كەسانی تر و دەربڕینی سۆزێكی زیاتر.
فێمینیزمی ژینگەیی سەرنج دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی كە ژنان بە شێوەیەكی زیاتر كاریگەری قەیرانەكانی ژینگەیان لەسەر دەبینرێت. بەپێی یەكێك لە ڕاپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبەر ئەوەی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەكی گشتی سامانی - نەختینەیی كەمتریان هەیە و زیاتر پشت بە سەرچاوەكانی ژینگە دەبەستن. ئەوان ئەگەری ئاوارەبوونیان زیاترە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و درێژبوونەوەی وەرزەكانی وشكەساڵی ناچارن رێگەیەكی دوورتر ببڕن بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەكان بەتایبەت وەك ئاو.
ئەگەر لە ڕابردوودا داریان لە گوندەكەیان هەبووایە، ئێستا دەبێت چەندین كیلۆمەتر بە پێ ببڕن تا دەستیان بكەوێت. ئەگەر بەناوی دادپەروەرییەوە پێمان وابێت كە دەبێت هەموو مرۆڤایەتی دەستی بە ژیانێكی شایستە بگات، ئەوا دەبێت ئەم مۆدێلە ئابوورییە بگۆڕێت.
سەروەری خۆراك و كشتوكاڵی ئیكۆلۆژی سەلماندوویانە كە هاوڕێی ئیكۆفێمینیزمن لە بنیاتنانی مۆدێلیكی نوێدا كە نەك تەنیا مامەڵە لەگەڵ هاوسەنگی ژینگەیی دەكات بەڵكو ژنان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەهێز دەكات.
مۆدێلی گەشەی سەرمایەداری نوێ كە لەسەر بنەمای تەكنەلۆجیا و ئابووری دامەزراوە، تەماحكارانە بەرەو كێبڕكێ و گەڕان بەدوای دەوڵەمەندیی بێ سنووردا دەمانبات، كە لە خواستی كۆن بۆ دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مۆدێلێك كە ئێستا نەك هەر ژنان سزا دەدات، بەڵكو لە درێژخایەندا ژیانیشیان وێران دەكات. تیۆری فێمینیستی ژینگەیی ڕەخنە و بەرهەڵستی ئەم مۆدێلە سەرمایەداری و پیاوسالارییە دەكات.
هەلومەرجی ژینگەیی و كۆمەڵایەتی سەدەی بیست و یەكەم، وا دەخوازێت كە فێمینیزم و ژینگەپارێزان ڕۆڵێكی سەرەكی بگێڕن. لە لایەكەوە ژنان گەیشتوونەتە خۆئاگایی و هەوڵ دەدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی كە بۆ چەندین سەدە لە بەرانبەر بەشداریكردنی تەواویان هەبووە.
كێشە ئیكۆلۆژی و كۆمەڵایەتییەكانی سەردەمی ئێمە داوای شیكردنەوە و ئیدانەكردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی پەیوەست بە وێرانكردنی ژینگە دەكەن. لە بەرانبەر جیهانگیری نیولیبراڵدا، ڕەخنەگرانی ئیكۆفێمینیزم داوای ئیكۆدادپەروەری دەكەن.
ژنانی هەژار یەكەم قوربانی قەیرانەكانی ژینگەن كە وەك كرێكار كاڵا گرانبەهاكان بەرهەم دەهێنن و لە جیهانی پێشكەوتوودا دەفرۆشرێن.
ڤاندانا شیڤا (1995) بە دروستی ئاماژەی پێكردووە، ژنانی گوندنشین لە هیندستان لە ئاستی بژێوی نزمدا دەژین، كوالێتی ژیانیان بە شێوەیەكی كارەساتبار دابەزیوە لەگەڵ هاتنی ئیستغلالكردنی "عەقڵانی" كە ئامانجی بازاڕی نێودەوڵەتییە.
ئەگەر نزیكترین نمونە وەربگرین، خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامی ژنانی شارەكانی هەولێر و ناوچەكانی ترە لە هاوینی رابردوو بەهۆی دروست بوونی قەیرانەكانی بێ ئاوی، ئەوان راستەوخۆ ئەوان زیانمەندبوون، وەك باسیان دەكرد، ژنان دەبوو تا بەیانی بەدیار بۆڕی ئاوەوە دابنیشن یان بە ستڵ و تەنەكە ئاو بێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو دابەشكارییە كۆمەڵایەتییەی كارەوەیە لەسەر بنەمای جێندەری. هەربۆیە ئەوەی لەم خۆپیشاندانانە بوونە پێشڕەو ژنان بوون نەك پیاوان.
ئیكوفیمینیزم بە شوێن ریشەكێشكردنی سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالارییەوەیە لە پێناو ئازادبوونی ژن و سروشتدا. هەر بۆیە ئەمڕۆ فێمینیزمی ژینگەیی لە جیهاندا لە فراوان بووندایە، بەتایبەتی لە نێو ژنانی گەنجدا.
سەرچاوەی خوێندنەوە و ئامادەكاری :
1.ئیكۆفیمینیزم، ڕێبین فەتاح، وەشانی ژنەفتن، 2021
What is Eco feminism ?Alicia H. Puleo. Philosopher2.
Ecofeminism as politics, Ariel Salleh3.
لینکی بلاوکردنەوەی بابەتەکە لە مالپەر و پەیجەکان:
4.https://www.facebook.com/100065325576372/posts/pfbid0FLhpf3SyWXuDEG8MWFSNH14obx3pjER3FgPvJYY8dDqVvhffMhPXBQ2y3JvvHyH3l/?d=n
مرۆڤ و درەخت
درەختەکان، رۆژانە یارمەتی ئیمە ئەیەن..
تویژینەوەکانی ئەم دواییە بەو دەرئەنجامە گەیشتوون
کە درەختەکان هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی ریژەیەکی زۆری پیسی و ژەهر لە هەوادا، بەجۆریک
"ریگر بوون لە مردنی 850 کەس و 670،000 کەیسی توش بون بە نەخۆشییە قورسەکانی
کۆئەندامی هەناسەدان تەنیا لە سالی 2010" کاتیک میروویەک بەناوی (ئەمیرالد
ئاش بورەر)، ژمارەیەکی زۆر لە درەختی کوشت لە ناوەندی رۆژئاوای ئەمریکا لە کۆتایی
نەوەدەکانی سەدەی رابوردوو و سەرەتای دووهەزارەکان، بووە هۆی بەرزبونەوەی ریژەی
مردن بە نەخۆشییەکانی دل، خرۆکەکانی خوین و کۆئەندامی هەناسەدان. زۆر قورسە کاریگەرییە
پۆزەتیڤە دەرونییەکانی درەخت لەسەر مرۆڤ دیاری بکەین. لەگەل ئەوەشدا بە رونی ئەتوانین
تیبینی ئەوە بکەین کە ئەو کەسانەی کە کاتەکانیان لە نیو باخچە و درەختەکاندا بەسەر
ئەبەن یان تەنانەت لە پەنجەرەی ژورەکانیانەوە سەیری درەختەکان ئەکەن تەندروستییەکی
باشتریان هەیە لەو مرۆڤانەی کە دورن لە باخچە و درەخت.
داری ژیان
داری ژیان هیمایەکە بۆ پەیوەندیگرتن لە نیوان هەموو
فۆرمەکانی ژیان، لە زۆربەی ئایین و فەلسەفەدا ئەم تیروانین و هیمایە بونی هەیە و میژووەکەی
بۆ میسری کۆن ئەگەریتەوە. داری ژیانی مسر هیما بوو بۆ خەلق و وینای جەند بۆنەیەکی
ئەکرد کە هەموو شتەکان پەیوەندیدار ئەکات بە خودی بوونەوە. لەگەل ئەو پیشکەوتنە بەردەوامانەی
کە لە زانستی سەردەمدا بەدەست هاتوون و درەختەکان بوون بە هیمایی جەوهەريی بۆ گەشەسەندنی
بایلۆجی، جونکە وینەی لق و پۆپەکانی بەبەردەوام وینایەکی کاریگەری لە پەیوەندیگرتنیکی
دیار لە نیوان هەموو زیندەوەرەکانی دیکە دروست ئەکات.
گەلای درەخت و ژیانی هەمیشەیی
سەرنجتان بۆ گفتوگۆیەکی نیوان تیت نهات هانە و
گەلایەک رائەکیشم کە وینای ژیانی هەمیشەیی گەلای درەخت ئەکات: لە گەلایەکم پرسی ئایا
ئەترسیت لەبەر ئەوەی ئیستە پایزە و گەلاکانی دیکە ئەوەرین. لەوەلامدا گەلاکە وتی (
بەدریژایی هەردوو وەرزی بەهار و هاوین من زیندوو بووم. زۆر کارم کرد تا هاوکاربم لە
ژیاندنەوەی درەختەکە، ئیستا بەشیکی زۆر لە من لە درەختەکەدا بوونی هەیە بەلام بە شیوەی
جیاواز. من تەنیا بەم نمونەیەوە پابەند نیم و بەلکو من هەموو درەختەکەم. کاتیکیش ئەگەریمەوە
بۆ خۆل، بەردەوام ئەبم لە خۆراک پیدانی درەختەکە. هەربۆیە هەرگیز دوو دل نیم. ئەوکاتەی
لقەکەم بەرئەدەم و ئەکەومە سەر زەوی بە درەختەکە ئەلیم جاریکی دیکە و بەم نزیکانە
ئەتبینمەوە. گەلاکە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو وتی: ئەو رۆژە بایەکى توند هەلیکرد
و گەلایەک لە لقەکەی بەربۆوە و کەوتە سەر خۆلەکە. کەچی لەکاتی کەوتنە خوارەوەیدا بەدلخۆشییەوە
سەمای ئەکرد، جونکە بە دلنیاییەوە خۆی لە درەختەکەدا ئەبینییەوە و دلخۆش بوو. هەلویستەیەکم
کرد، تیگەیشتم کە زۆر شت هەیە پیویستە لەو گەلایەوە فیری ببم چونکە ئەو ناترسیت و
درکی ئەوەی کردووە کە هیچ شتیک لە دایک نابیت و هیچ شتیکیش نامریت. ئەم جۆرە لە
گفتوگۆی نیوان مرۆڤ و گەلا گفتوگۆیەکی عارفانەی جاویدانییە بۆ ژیان کە نمایشی زیانی
هەمیشەیی و نویبونەوە ئەکات و هیزی ژیان لە بەرجەستەکراوەکانی سروشتدا ئەبینریت. نیشاندەری
ئەوەیە کە هەر بونەوەرەیک لە وەرزیکدا لە فۆرمیکی دیاریکراودایە و لە وەرزەیکی دیکەدا
فۆرمەکەی ئەگۆریت.
بیروباوەری کلتوری دەربارەی درەخت
بەشیوەیەکی گشتی و لەو شوینانەی کە مرۆڤ لیی نیشتەجی
بوون، درەختەکان وەک خولقاویکی پیرۆز تەماشا کراون. بیروباوەری زۆر قول هەیە دەربارەی
درەختەکان کە مرۆڤەکان هەزارەها سالە پەیرەوییان کردووە. لیرەدا کۆمەلیک نمونەی سەرنج
راکیش باس ئەکەین:
گەلی سینگ ئۆی مالیزیی، مرۆڤ و درەختەکان ئەتوانن
خاوەنداریی لە یەک بکەن و ئەم پەیوەندییەش بۆ هەتاهەتایە بەردەوام ئەبیت. کاتیک مرۆڤیک
خاوەنداری درەختیک ئەکات ئەوا خاوەنداریتی لە وەچەکانی درەختەکەش ئەکات. ئەم گەلە
بەدوای وەچەکانی درەختە دایکەکەوەن و ئەگەرین تا درەختە نوییەکە بدۆزنەوە کە لە درەختە
ئەسلییەکەوە گەشەی کردووە. خیلی مایا بروایان وایە کە رۆحی مرۆڤ یەکەمجار لە شیوەی
گولیکی سپی پیرۆزدا لە سەر لقی درەختی سیبا دەرکەوتووە. رۆحی مردووی مایاکان لە
ناوەندی رەگی مۆندییەوە بەرز بۆتەوە بە لقەکاندا تیپەرئەبیت بەرەو جیهانی ئاسمان.
لە هەریمەکانی ئەلمانیا بروا وایە کە رەگەزی مرۆڤ لە لقی درەختەکان دروست بوون، ئەمەش
بۆ سەلماندنی ئەو بروایەیە کە مرۆڤ و درەختەکان پەیوەندییەکی بەهیز لە نیوانیاندا
هەیە. لە سوید هەندیک درەخت وەک پاسەوان مامەلەی لەگەل کراوە و پییان وابووە کە
مالەکە لە جاوی پیس بەدور ئەگریت. پاسەوانەکان بەشیوەیەکی گشتی ئەو درەختانە بوو کە
لە نزیکی مالەکانەوە ئەروان و تەمەنیان دریژ بوو. ئەو خیزانانەی کە مالیان لە نزیکی
ئەو درەختنەوە بووە ریزیکی زۆریان لە دارەکان گرتووە، هەمیشە چاودیرییان کردون و زۆربەی
جار ناویکیان لە درەختەکە ناوە.
بوداییەکان ریزیکی قول لە درەختی بودا ئەگرن کە جۆریکە لە داری هەنجیر و گەلاکانی لە شیوەی دلدایە و چیرۆکیکی سەرنج راکیشی هەیە. چیرۆکەکە ئەلیت بودا بۆ ماوەی 49 رۆژ لە ژیر ئەو دارەدا تیرامانی کردووە. بودا کە ویستویەتی یەکانگیرییەک لە نیوان بیرکردنەوەی خۆیی و و واقیعدا دروست بکات و بگات بەو ئەنجامەی کە ئازار و ناخۆشی لە ژیاندا هەیە. لە رۆژی 49 دا بودا کۆتایی بە تیرامانەکەی هیناو سوپاسی درەختەکەی کرد کە لەو ماوەیەدا سیبەری بۆ کردووە، لەو کاتەدا بودا روناک بۆتەوە. ئەمرۆ و لەو شوینەدا کە بودا دانیشیت، هەمان رەگەزی درەختی بودا گەشەی کردووە، بەبروای بودییەکان ئەوە ئەو درەختەیە کە ئەژی تا ئەوکاتەی جیهان لە ناوئەچیت ، ئەو شوینەش کە درەختەکە گەشەی تیدا کردووە ئەبیت بە کۆتا شوین کە ویران ئەبیت: پاشان کاتیک کە جیهان جاریکی دیکە لە دایک ئەبیتەوە ئەو شوینەی ئەبیت بەیەکەم شوین کە دەرئەکەویت.
لە گوندی پییلانتری راجستانی لە هندستان، بەبۆنەی
لەدایک بونی کچەکانیانەوە و لەسەر شەرەفی کچەکانیان 111 درەخت ئەروینن. هەموو گوندەکە
پیکەوە درەختەکان ئەرۆینن و ئاگاداری ئەبن. ئەم نەریتە تەنیا بۆ ئەوە نییە کە دلنیا
بن کە ژینگە یارمەتیدەرە بۆ زۆربونی ژمارەی دانیشتوانی گوند بەلکو هارمۆنییک دروست
ئەکات، تاوان کەم ئەکاتەوە لە گوندەکەیا.
بەپێى داتاکان لەمرۆدا لە هەمووکات زیاتر مەترسى
لەسەر لەناو چونى رێژەى سەوزایى و درەخت و دارستانەکان هەیە. کە هۆکارە سەرەکىیەکەی
دەستدرێژییەکانى سیستەمى سەرمایەدارىیە لەسەر ئێمەو ژینگەمان. هاوکات لە بەرامبەریشدا
بزوتنەوەیەکى کۆمەڵایەتى جیهانى لە چوارچێوەى پارتە چەپەکان و رێکخراوەکانى تر لە
تێکۆشاندانى بەردەوامدان دژ بەو مەترسیيانەى سیستەم لەسەر مرۆڤ و ژینگە و درخت
دروستى کردووە و دروستی ئەکات. لەمرۆدا ئەلقەى ناوەندى تێکۆشانى هەموومان پیویستە
بۆ راستکردنەوەى ئەو پەیوەندییەو پاراستنى رێژەى سەوزایى ودرخت بێت کە ئەوەش
دابراونیە لە ئەرکەکانى ترمان.
١.لە ژمارەی 1180 هەفتەنامەی رێگای كوردستان بڵاو بۆتەوە، لینکی هەفتەنامەکە لە خوارەوە بەردەستە:
٢.لینکی بابەتەکە لە ویبسایتی ریگای کوردستان لە خوارەوە بەردەستە:
٣.لینکی بابەتەکە لە وێبسایتی ئازادبوون لە خوارەوە بەردەستە:
شێرپەنجە باشترین ڕووداوی ژیانم
تێگەیشتن لە شێوازی کارکردنی سیستەمی تەندروستی جیهان، تێگەیشتن لە ئامانج و مەرامی کۆمپانیاکانی دەرمان و کەرەسەی پزیشکی، خوێندنەوە و بەدواداچون بۆ هەر نەخۆشییەک ئێمە توشی ئەبین، بونی ئامانجی ئێمە لە ژیاندا، دروستکردنی ئیرادەی بەهێز و بوونی هیوا وا ئەکات بەسەر نەخۆشییەکانماندا زاڵ ببین و نەخۆشی وەک دەرفەتێک ببیبین بۆ خۆ بەهێز کردن.
بێئومێدبوون لە مرۆڤ.
کڕین و فرۆشتن/بازرگانیکردن بە گیاندار و ئاژەڵ کارێکی نا مرۆڤانە و نا مۆڕاڵانەیە. نیشاندانی ڕویەکی دیکەی خۆپەرستی و چاوچنۆکی مرۆڤە کە ھەمیشە لە ھەڵپەی دەست بەسەراگرتن و قۆرخکردنی سروشت و بوونەوەرەکانی ناو سروشتە تەنیا بۆ بەرژەوەندی و چێژی خۆی. ھەر دەرئەنجامی ئەو چاوچنۆکی و قۆرخکردنەشە کە ئیکۆ سیستەم بە تەواوی ھاوسەنگی خۆی لە دەست داوە و بەرە لەناوچونیش دەچێت.
سەرنج لەو مەیمونە بدەن، کە چۆن ناڕەزایی دەربڕیووە بەرامبەر بەو زیندانەی بۆی دروست کراوە. لە راونینی چاوەکانیدا خەمێکی گەورە و بێئومێدی دەبینرێت.
بابەتەکان
ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻
ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...












