ئەو قەرزانەی هەرگیز توانای دانەوەیم نییە!

بە بۆنەی ٣٩ ساڵەی لەدایک بونم حەز ئەکەم ئەم بابەتە پێشکەش بە باوکم، دایکم و کاک جوتیار بکەم.


ساڵی ١٩٨٧ ئێمە ماڵمان لە گوندی قزلەر بوو لە بەر کیمیاباران ژیانی تیا نەما بوو هەربۆیە لەگەل چەند ماڵێک بۆ مێرگەپان، گوندەکانی دەوروبەر و قەدپاڵی چیاکان دەڕۆین بەو هیوایەی شوێنێکی ئارامتر بۆ ژیان بدۆزینەوە. ئێمە لە مێرگەپان گیرساینەوە و  کوخێکمان دروست کرد بۆ ئەوەی تێیدا بژین.

سوپای عیراق لە میانی ئەنفالدا و لە ١٩٨٨/٢/٢١ هێرشی کردە سەر ناوچە ئازادکراوەکان و قزلەر و شەدەڵەی گرت، ژیانی ئێمە کەوتە مەترسییەوە. هەربۆیە ئێمەو چەندان خانەوادە لە مێرگەپانەوە رووە و سنوورەکان کەوتینە رێ.  


لە لای ڕاستەوە عەبدوڵڵا کەریم، کاک جوتیار


لە کاتی ئەنفالدا بە گشتی گوندەکان خاپور دەکران، دانیشتوانەکەی زیندەبەچاڵ دەکران و هەندێکیشیان بۆ ئۆردوگای زۆرەمڵی رادەگوێزران. کانی و کانیاوەکان بە بەرد پر دەکرانەو، پەلەوەر و مەڕ و ماڵاتەکان دەدزران. لەو دەمەدا پێشمەرگە پەرتەوازە ببون و شەڕی پارتیزانیان دەکرد بەو هیوای بە رۆحی خۆیان کەمێک سوپای عێراق دوا بخەن تا دانیشتوانی ئەو گوندانەی نەکەوتۆتە بەر شاڵاوی ئەنفال فریای خۆیان بکەون و بۆ ئێران هەڵبێن. پێویستە ئاماژە بەوەبدەم کە جاشەکان دەستێکی باڵایان هەبووە لە ڕێنوێیکردنی سوپاسی بەعسدا.

لە گێڕانەوەی دایک و باوکمەوە/ 

لە دۆخێکی وادا کە بەفرێکی زۆر باریووە تەنیا بژاردەی بەردەوام رۆشتنت هەیە، جەنگی تۆ لەگەل زریان و بەفر لە ڕێگەی هەنگاوەکانتەوەیە و لەگەڵ ئەوەشدا جەستەت ئەرەقێکی زۆری کردۆتەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت هەنگاوەکانت خاوبکەیتەوە بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدەیت چونکە ئەوەندە ساردە ئەرەقەکەی جەستەت لە چەند خولەکێکدا ئەیبەستێت و توانای رۆشتن لە دەست ئەدەیت.

باوکم بریار ئەیات من بە باوەش هەلبگرێت، دایکم بە نەخۆشی و خوێن بەربونەوە بگەیەنێتە سەر سنور. برێک پارەی کەمی لە گیرفاندایە ئەوێت بەو پارەیە هێسترێک بە کرێ بگرێت تا برا گەورەکەم سەنگەری ٧ ساڵان بەپێ نەڕوات و ماندوو نەبێت. بەڵام دەستی ناکەوێت بۆیە کاک سەنگەر بەپێ دەڕوات.

دایکم ئەڵێت بەهۆی خوێن بەربونەوە توانای رۆشتنم نەمابوو چەندین جار بە باوکتم وتووە من بەجێبهێڵە سەنگەر و هەڵوێست رزگار بکە و با بەهۆی منەوە ئێوەش لە ناو بەفرەکەدا ڕەق نەبنەوە. بەڵام باوکم لەگەڵ خەمی بەپێ رۆشتنی سەنگەر هەمو جلەکانی تەڕ تەڕ بووە، بێهیزی و نەخۆشی دایکم و قورسی من لەسەر قەڵادۆشکان بریار دەدات تەسلیم نەبێت و جەنگی خۆی لەگەل بەفر و زریاندا درێژە پێبدات و هەرهەمومان پێکەوە رزگار بکات. 

هەربۆیە باوکم لە وەڵامدا بە دایکم ئەڵێت: یان هەمومان پێکەوە رزگار ئەبین یان پێکەوە ئەمرین من کەستان بەجێناهێڵم.


لە لای ڕاستەوە کاک جوتیار، هەڵوێست، عەبدوڵڵا کەریم

تێبینی/

( من ئەو کات تەمەنم چوار ساڵ بووە و زۆر قەڵەو بووم  حوکمی ئەوەم لە باوکم کردووە کە هەر ئەبێت بە قەڵادۆشکانی هەڵمبگرێت. هەرکاتێکیش باوکم ماندوو بووە و ویستویەتی لە ئامێزی هەڵمگرێت گریاوم و داوای قەڵادۆشکانیم کردۆتەوە نەمهێشتووە پشوو بدات) 

جگە لەو جەنگە قورسەی هەر تاکێکی کورد لەو کاتەدا هەیبوو و رۆشتن بە ناو دۆڵی بەفردا بەتایبەت رێگای دۆڵی شێخ محەمەد هات و نەهات بوو، بەفرێکی زۆر زۆر باریبوو. لەو ڕێگەیەدا ئێمە گەواهیدەری بینینی چەندان دیمەنی تراژیدی بووین. چەندان کەس توانای رۆشتنی نەماوە و بەفر دایپۆشی، چەندان خێزان توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی منداڵ و پیر و پەکەوتەکانیان نەما و بە بەفرەکەیان سپاردن. هەرکاتێک دایکم ئەو دیمەنانەی بینیوە بە باوکمی وتووە تۆ برۆ و مناڵەکان ڕزگار بکە بەڵام ئەو دیمەنانە باوکمی زیاتر هانداوە هەنگاوەکانی پتەوتر بکات نەک تەنیا لەبەرخۆی بەڵکو لەبەر هاوسەر و سێ منداڵەکەی. پێویستە لێرەدا ئاماژە بەوە بدەم لەو کاتەدا رەنجی برام لە سلێمانی لە ماڵی باپیرم ئەبێت. هۆکاری ئەوەش چیرۆکێکی دیکەیە لە دەرفەتێکی دیکەدا دەیگێڕمەوە.

ئەو کاتەی سەرم هەڵبڕیوە و شاخی بەرز و بە تەم دەورەراوم بینیوە زۆر ترساوم و گریاوم. تێنەگەیشتوم بۆ ڕائەکەین؟ ئێمە و ئەو خەڵکە بۆ کوێ ئەڕۆین؟ لەگەڵ ئەوەشدا دیمەنی بینینی جەستەی بەستووی خەڵک لە ژێر بەفر و لە ناو تەمەکەدا ترسی زیاتری خستۆتە دڵی من و زریکە و قیژەم دەنگی داوەتەوە.

لە و زریانی بەفرەدا مرۆڤ توانای بەرگەگرتنی نەبوو پێویستە باسی هەڵوێستی کاک تەها سەعید ناسراو بە جوتیار بکەم. باوکم ئەڵێت ئەو کاتەی لە شاخی کەرکەرەوە بەرەو گوندی گۆمەزەڵ لە ناو ئەو بەفرو زریانەدا، پێکەوە هەنگاومان دەنا، هەڵوێستم لە قەڵادۆشکان بوو زۆر ماندوو بووم بە زەحمەت هەنگاوەکانم بۆ دەنرا. لە دامێنی خوارەوە ی چیاکە داهەنگاوەکانم تێکەڵ بوون، خەریک بوو بە تەواوی بە لادا بێم و لە ناو بەفرەکەدا بکەوم. یەکسەر کاک جوتیار هەڵوێستی لێ وەرگرتم و جاڕێکی دیکە هەنگاوەکانم سەنگی خۆی وەرگرت. دوای ماوەیەکی دیاری کراو هەڵویستم لێ وەرگرتەوە و کردمەوە قەڵادۆشکانم، گەر بەڕیزیان ئەو هەڵویستەتان نەنواندایە، لە ناو ئەو بەفرو زریانەدا رەق دەبوینەوە.

تێبینی/ لێرەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو پێشمەرگانە پارتیزانانە دائەنەوێنم و وەک پێشمەرگەیەکی ئەم خاکە ستایشیان دەکەم.






بوونی راستەقینەی تۆ بەستراوەتەوە بە هەموو شتێکەوە کە بوونی هەیە!


لەوانەیە وەک کتێبە بازارییەکانی دیکە چاو لە ناونیشانی ئەم کتێبە بکەیت بەڵام دکتۆر دیپاک چۆپرا دەیەوێت بڵێت ئامانجی سەرەکی ژیان بەختەوەرییە و لە ڕێی هەلگرتنی بەرپرسیارێتی ژیانی خۆمان دەگەینە ئەو بەختەوەرییە.

خۆشویستنی خۆت و چواردەورت، ڕێزگرتن لە جەستەی خۆت و چاودێریکردنی، دروستکردنی بوێری و ئازایەتی و ئیرادە، دورکەوتنەوە لە چێژی کاتی و دروستکراوی سەردەم، رزگارکردنی خود لەو قەیرانە دەرونی و دودڵییەی سیستەم بۆی دروست کردوین، بەخشین و بەخشندەیی و ڕێزگرتن لە سروشت ئەو کلیلانەن کە دیپاک چۆپرا بە وردی و ئاگاییەوە قسەیان لەسەر ئەکات و کلیلی بەختەوەری ژیانمان پێ نیشان دەدات کە تەنیا لە دەستی خۆماندایە.






هیوادارم خانمان زۆر زوو ئەم کتێبە وەدەست بخەن و بیخوێننەوە

فیمینیزمی ژینگه‌یی و ژنی كورد هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا كه‌ریم

 

فیمینیزمی ژینگه‌یی و ژنی كورد

هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا كه‌ریم

سه‌ره‌تا

دوای چه‌ندین سه‌ده‌ له‌ هه‌ژمونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پیاوسالاری و له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌ كۆلۆنیالیزم ده‌ستی پێكرد به‌ ئامانجی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی پیشه‌سازی فوسل فۆیل- (سووتەمەنی و پاشماوە بەبەردبووەکان)، هه‌نگاوی ناو و خه‌لوز و پاشان نه‌وت دۆزرایه‌وه‌. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ وه‌همیكی دروست كرد زه‌وی، سروشت و ژن نا چالاكن-پاسیڤن و ته‌نیا ئه‌ركیان به‌رهه‌مهێنانه‌. هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ پیی ده‌لین داگیركردنی ژن و سروشت و له‌و كاته‌وه‌ جه‌نگ دژی سروشت و ژن ده‌ستی پیكرد. کاتێک  ئیمه‌ باس لە جەنگ دەکەین سەرنجی ئێمە دەچیتە سەر ئەو شەڕ و جەنگانەی لە عیراق، ئەفعانستان و ئۆكرانیا ڕویانداوە و ڕوو دەدەن. بەلام ئاگاییەکی کەمترمان دەربارەی جەنگە گەورەکەیە کە جەنگی هەمیشەییە دژ بە زەوی. ئەم جەنگە ڕەگ و ڕیشەی لەو سیستەمه‌ ئابوریدایە کە شکستی هێنا لە پاراستن و رێزگرتن لە سنورە ژینگەیی و ئەخلاقییەکان و شكستی هینا له‌ سنووردارکردنی نایەکسانی، سەقامگیرکردنی دادپەروەیی، سنووردارکردنی چاوچنۆکی و چڕبوونەوەی ئابووری لە دەستی کەمینەیەکی قۆرخکاردا.

ژمارەیەکی کەم لە کۆمپانیاو و ولاتان هەوڵدەدەن دەست بەسەر هه‌موو سەرچاوەکانی زەویدا بگرن بۆ ئەوەی هەسارەکە بگۆرن بۆ بازارێکی گەورە و هەموو شتێک تێیدا بۆ فرۆشتن بێت. ئەوان ئەیانەوێت ئاو روبارەکانی ئێمە خانە و ئەندامەکانی ئێمە، مەعریفەی و کلتوری ئێمە و داهاتوی ئێمە بفرۆشن. بەردەوام بوونی شەڕەکان لە ئەفعانستان\عێراق\ئۆكرانیا تەنیا دەربارەی ڕشتنی خوێن بۆ نەوت\وزه‌ نییە به‌لكو ڕشتنی خوینه‌ بۆ زەوی، ئاو، خۆراک، جیناته‌كان- و هەمەچەشنەیی له‌ سروشتدا. یاساکانی بازرگانی ئازاد، بە تایبەت ڕێککەوتنی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) دەربارەی کشتوکاڵ جۆرێکی دیکەی چەکە لە جەنگی خواردندا بەکاردەهێنرێن. هەمەچەشنەیی زیندەوەر و جینەکان پێێان دەوترێت نەوتی سەوزی داهاتوو ، لە کاتێکدا ئاو زۆرجار بە "نەوت"ی سەدەی بیست و یەکەم ناودەبرێت. نەوت بۆتە میتافۆر و بنەمای ڕێکخستنی هەموو سەرچاوەکانی دنیای جیهانگیری کۆمپانیاکان. جەنگ و میلیتاریزەکردن ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم سەرچاوە گرنگانە، لەگەڵ پەیماننامەکانی بازرگانی ئازاد و تەکنەلۆژیاکانی کۆنترۆڵکردن.


ئەم بابەتە لە دووەمین دیداری ئازادبوون لە هۆڵی بنکەی ژین، پێشکەشکرا.

 زەوی و دارستان و ڕووبار و زەریاکان و بەرگەهەوا هەموویان کۆلۆنی کراون،  ئێستا دەبێت سیسته‌م بەدوای کۆلۆنی نوێدا بگەڕێت بۆ داگیرکردن و ئیستغلالکردن هه‌ر بۆیه‌ ده‌ست بۆ - فەزای ناوەوەی جەستەی ژن، ڕووەک و ئاژەڵەکان براوه‌. داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نوی و سه‌ربازی، داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ژیانی زیندەوەران (کۆلۆنییە نوێیەکان) له‌ ڕێگەی تەکنەلۆژیای ئەندازیاری بۆماوەییەوە دەکرێت. بایۆتەکنەلۆژیا وەک خزمەتکاری سەرمایە لە سەردەمی دوای پیشەسازیدا، ئەیه‌ویت ئه‌و شتە کۆلۆنی و کۆنترۆڵ بكات کە سەربەخۆ و ئازادە و توانای خۆ دووبارە كردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

لەژێر دەستی سەرمایەداری پیاوسالاری، ئەو وڵاتانەی لە لایەن کۆلۆنیالیزمی ئەروپییەوە داگیرکراون بە هەمان شێوەی سروشت و ژن مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، واتا وەک ”کەرەسەیەکی خاوی بەخۆڕایی” کە دەتوانرێ لە لایەن پیاوی سپییەوە بەبێ هیچ تێچوویەک بەکاربهێنرێت و بچەوسێندرێتەوە. سەرچاوە سروشتییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی ئەگەر یان مەحاڵبوونی نوێبوونەوەیان بەكاردەهێنرێن. هه‌ر بۆیه‌ تاڵانكردن لەو وڵاتانەدا بێ سنوورە كە خەڵك و دانیشتووانەكەی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوورییان لاوازه‌ یان هه‌ر نییە.

سەرمایەدارەکان تەنیا کرێکارە پیاوەکان ناچەوسێننەوە و هێز و وزەکانیان بەکارناهێنن، بەڵکو ژنانی ماڵەوەش کە ئیشەکانیان هیچ کرێیەکی نییە دەچەوسێننەوە و هێز و وزەکانیان بۆ سوودی خۆیان بەکاردەهێنن. ئەو قازانجەی سەرمایەدارەکان بەدەستی دەهێنن بەشێکی گەورەی لەسەر بنەمای ئەم ‘ئیشە بێکرێیە’ی ژنان بەدیدەهێنن. بۆ سەرمایەداری ئیشی ژنان لە ماڵەوە بە هەمان شێوەی ئیشی سروشتە کە بریتییە لە ‘کەرەسەیەکی بەخۆڕایی’.

هه‌ربۆیه‌ فمینیزمی ژینگه‌یی-ئیكۆ فیمینزم دیت راڤه‌ی ئه‌م داگیركاری و جه‌نگه‌  دژ به‌  سروشت و  ژن ده‌كات. فێمینیزمی ژینگه‌یی وه‌ك  ئایدۆلۆژیا و بزووتنەوەیەك دیت و به‌شیوه‌یه‌كی بەرفراوانتر له‌و قەیرانانه‌ ده‌روانیت كه‌ ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە، وەک هەژاری، برسێتی، نایەکسانی لە سامان و داهات، گۆڕانی كەشوهەوا، نایەكسانی جێندەری، نادادپەروەری كۆمەڵایەتی، كۆلۆنیالیزم و جەنگی ئیمپریالیستەکان، داڕمانی ئابووری، هەموویان ئەڵقەیەکی پێکەوەگرێدراون و هەمووشیان گرێدراون بە باڵادەستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پیاوسالاری.

فمینیزمی ژینگه‌یی هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ل بزووتنەوەكانی ئاشتی، بزووتنەوەی كرێكاران، چاودێری تەندروستی، بزووتنەوە دژە ناووكی-ئەتۆمی، ژینگەیی و بزووتنەوەی ڕزگاری ئاژەڵان گەشەی كردووە. گریتا گارت پیی وایه‌ هەر هەوڵێك بۆ ئازادكردنی ژنان یان هەر گرووپێكی دیكەی چەوساوە، بەبێ هەوڵدانێكی یەكسان بۆ رزگاركردنی سروشت سەركەوتوو نابێت. ئاریێل سالە- فێمێنیستی ژینگەیی پێی وایە فێمێنیزمی ژینگەیی تەنها بزووتنەوەیەک نییە بۆ ڕزگارکردنی ژنان، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤەکانە، لە ڕاستیدا ڕزگارکردنی ژینگە و هەموو بوونەوەرەکانیشە.

 

لێکەوت و قه‌یرانه‌كانی ژینگه‌:

لیره‌دا به‌ كورتی ئامه‌ژه‌ به‌ هه‌ندی له‌ قه‌یران و لیكه‌وته‌كانی ژینگه‌ ده‌ده‌م.

-کۆچکردن بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا به‌ تایبه‌ت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

-سپیهەڵگەرانی دوورگە مەرجانییەکان كه‌ بنه‌مای ژیانن له‌ ئۆقیانوس و ده‌ریاكاندا و سپی هه‌لگه‌رانی ئه‌وان بووه‌ته‌ هۆكاری ناوچوونی یەک لەسەر چواری گیاندار و ڕووەکە دەریاییەکان.

-دارستانەکانی ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناویی جیهانە و بە سییەکانی زەوی هەژمار دەکرێت، ڕووبەرەکەی نزیکە 6ملیۆن و 900هەزار کیلۆمەتر دووجایە، نزیکەی 40% کیشوەری ئەمریکای لاتینی دادەپۆشێت. ساڵی 1970 تا ئێستە پێنج یەکی زەوییەکەی بە پلان و نەخشە سوتێنراوە، سەرۆکی بەرازیل جایر بۆلسۆنارۆ و هاوپەیمانی ترامپ بوو هاوکات لەگەڵ دامودەزگا داراییە جیهانییەکانی وەک بلا ڕۆک بە سوتاندنی ئەمازۆن، تۆمەتبار دەکرێن.

لە 11ی 3ی 2021 لە بابەتێکدا ناشناڵ جیوگرافی ڕایگەیاند کە 30 زانای سەردەم توێژینەوەیەکیان لەسەر دارستانەکانی ئەمازۆن کردووە، باس لەوە دەکەن هەندێک بەشی دارستانەکانی ئەمازۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن، زیاتر لەوەی کە هەڵیدەمژن. ئێستا بە هۆی تێکچوونی ئیکۆ سیستمەکەی دوانۆکسیدی کاربۆن دەردەدات. دەرئەنجامەکانی سوتانی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن زۆر زۆر ترسناک و پڕ مەترسییە کە بە دەیەها هەزار جۆری ئەنزیمەی کەشوهەوا لە گەورەترین بەشی باشووری قارەی ئەمریکا قڕ کردووە. سی ملیۆن خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە ناچار بە کۆچکردن و جێهێشتنی نیشتمانەکەیان کران. دارستانەکانی جیهان ساڵانە بەردەوامن لە لەدەستدانی 5 ملیۆن هێکتار لە زەوی واتە لە هەر 32 خولەکێکدا 15 ڕووبەری ستادیۆمی فوتبۆل لە دارستانەکان لەدەست دەدەین.

-پلەی گەرمی گۆی زەوی لە کاتی شۆڕشی پیشەسازییەوە بە ڕێژەی 1.2 بەرز بووەتەوە، تەنها لە سەدەی بیستەمدا لە 0.6 بۆ 0.7 پلە بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا نیوەی ئەو پلەیە لە 30 ساڵی ڕابردوودا بەرز بووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلەکانی بەبیابانبوون-دراوت، لەناوچوونی جۆری گیانداران، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان، لافاو، زۆربەی کارەساتە سروشتییەکانی دیکە.

-یەکێک لە تویژینەوە نوێیەکانی سەردەم و  ئەم دواییەی ‘Journal Proceedings of the National Academy of Sciences ‘ باس لەوە دەکات کە زەوی بەرزترین ئاستی پلەی گەرمی بە خۆیەوە دەبینێت لە 50 ساڵی داهاتوودا  بە بەراورد بە 6000 ساڵی ڕابودوو.

 

ژنی كورد:

بەگشتی ژنان بە شێوەیەكی نەریتی بەرپرسیارن لە چاودێریكردنی خیزان و ئەندامە لاوازەكانی ناو خێزان وەك (منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشەكان) گرنگیدان بە كەسانی تر و دەربڕینی سۆزێكی زیاتر. فێمینیزمی ژینگەیی سەرنج دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی كە ژنان بە شێوەیەكی زیاتر كاریگەری قەیرانەكانی ژینگەیان لەسەر دەبینرێت. بەپێی یەكێك لە ڕاپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبەر ئەوەی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەكی گشتی سامانی-نەختینەیی كەمتریان هەیە و زیاتر پشت بە سەرچاوەكانی سروشت دەبەستن. ئەوان ئەگەری ئاوارەبوونیان زیاترە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و درێژبوونەوەی وەرزەكانی وشكەساڵی ناچارن رێگەیەكی دوورتر ببڕن بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەكان بەتایبەت وەك ئاو. ژنانی هەژار یەكەم قوربانی قەیرانەكانی ژینگەن كە وەك كرێكار كاڵا گرانبەهاكان بەرهەم دەهێنن و لە جیهانی پێشكەوتوودا دەفرۆشرێن. له‌ هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی كریكاری نوێن بۆ سه‌رمایه‌داران.

 

ژنی كورد دابه‌شی چوار ده‌وله‌تی داگیركه‌ر بووه‌، هه‌ر ده‌وله‌تیك یان كۆلۆنیالی ئه‌وروپییه‌ یان درئژكراوه‌ی ده‌وله‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌ و پاشان له‌ ژیر هه‌ژمونی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشه‌كانی كوردا ژن هه‌میشه‌ داگیركراو، په‌راویزخراو بووه‌. واته‌ ژنی كورد له‌ ژیر چه‌ندین فۆرمی جیاوازی چه‌وساندنه‌وه‌ بووه‌ له‌ لایه‌ن ولاتانی كۆلۆنیال، وڵاتی سه‌رده‌ست\داگیركه‌ر و میراتی پیاوسالاری سه‌مایه‌داری له‌ ناو كۆمه‌لگه‌كه‌ی خۆشیدا-كۆمه‌لگه‌ی كوردی.

 

سه‌رده‌می كۆلۆنیال:

جیرالدین موان، زانای سیاسی و کۆمەڵناسی ئێرلەندی، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ستراتیژیانەی ده‌وله‌تی داگیركه‌ر بۆ سه‌پاندنی هەژموونی خۆی به‌كاری ده‌هینیت، هاوشێوەی ئەو ستراتیژیانەن کە پیاوان بۆ زاڵبوون بەسەر ژناندا بەکاریدەهێنن. لێرەدا چەند نموونەیەک دەخەینەڕوو.

-یەکەمیان ستراتیژی بانگه‌شه‌كردنی باڵادەستی ئێتنۆ-فەرهەنگییە، کە لە مێژوودا کۆلۆنیالیستەکان بەکاریان دەهێنا بۆ پاساودانی باڵادەستی خۆیان بۆ ولات و هه‌ریمی داگیركراو.

ستراتیژی دووه‌م کۆلۆنیالیزم هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی جەستەیی، سۆزداری، دەروونی و ڕۆحی بەرامبەر بە ولاتی داگیركراو به‌كارده‌هینیت. ریگریكردن له‌ بەکارهێنانی زمانی زگماکی \زمانی دایك و یادكرنده‌وه‌ی جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌ ناوبردنی كلتور به‌ هه‌ر ریگه‌یه‌ك بیت.

ستراتیژی سئیه‌م، دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان واتە ئیستغلالکردنی ئابووری و کەڵەکەکردنی سەرمایە شانبەشانی یەکتر دەڕۆن. نه‌ته‌وه‌ی ژیر ده‌ست لەسەر زەوییەکەی خۆی دەژی بەڵام خاوەنی نییه‌ بە هەمان شێوە، پیاوانی توندوتیژ سەرچاوە ئابوورییەکانی ژنان کۆنتڕۆڵ دەکەن و لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانیان سنوورداریان دەکەن. ژنانیش، ڕەنگە بەبێ ئەوەی بزانن دەستبەرداری سامانەکەیان بن، یان پەیوەندییە خێزانیی و کۆمەڵایەتییەکانیان چونکە گرنگی دەستگرتن بەوانەوە بە هەڵە ئه‌ژمار ده‌كریت له‌ سه‌ریان.

 

ستراتیژی چواره‌م\ شیواندن و سرینه‌وه‌ی كلتوری ولاتانی داگیركراو بۆ بالاده‌ستی كلتوری ولاتی داگیركه‌ر. هەمان شت بۆ ئێمەش وەک ژن ڕوودەدات. پیاوان نزیکەی هەموو وێناکانی ژنان لە میدیاکاندا کۆنتڕۆڵ دەکەن، ئەو ڕێگایانەی کە ئێمە لەبارەی خۆمانەوە فێر دەبین لە ڕێگەی پەروەردە، کولتوور یان سیاسەتەوە. کولتوری ئێمە زاڵە بەسەر وێنەی پیاوانەی ژن و وێنەی پیاوانەی کە کۆمەڵگایەک بڕیارە چی بێت.

 

دوا ستراتیژ، دوورخستنەوەی خەڵک یان دانیشتوانی ولاتی داگیركراو لە دەستڕاگەیشتن بە دەسەڵات. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە پەیوەندی نێوان ژن و پیاودا چی ڕوودەدات و کێ لە دەسەڵاتدایە، بە شێوەیەکی سەرەکی پیاوە و ژن نییە.

 

ئەم چەمک و ستراتیژیانەی هەژموونی کۆلۆنیالیزم لەلایەن پیاوسالارییەوە بۆ بەردەوامبوون لە باڵادەستی پیاوان بەسەر ژناندا بەکاردەهێنرێن. پێویستە بەرپەرچی وه‌و بانگه‌شانه‌ بدەینەوە کە دەڵێن کۆلۆنیالیزم بووەتە هۆی توندوتیژی دژی ژنان، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ڕاستیدا پەیوەندییەکی توند لە نێوان کۆلۆنیالیزم و پیاوسالاریدا هەیە. تەنانەت هەندێک دەیانگوت بەبێ پیاوسالاری کۆلۆنیالیزم ناتوانیت به‌رده‌وام بیت. ئاخر کۆلۆنیالیستەکان کێن؟ ئەوان زۆرتر پیاو بوون (واتە ئەوە ناگەیەنێت ژن ناتوانێت کۆلۆنیالیزم بێت). دامەزراوەکانی کۆلۆنیالیزم پشت بە دەسەڵاتی سیاسی، دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکان، ستراتیژییەکانی چەوساندنەوە و جووڵە دەبەستن- هەموو ئەو شتانەی ره‌وایه‌تی پی ده‌دریت پیاو هەیبێت.

سه‌رده‌می به‌عس:

ژنانی رۆژهه‌لاتی كوردستان\لە کاتێکدا شۆڕشی ژنان و بزووتنەوە كۆمەڵایەتیەكان لە ژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی  تەنگی بە سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالاری و ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و هەموو دوونیا، هەڵچنیووە. تیرۆری ناگیهان بەردەوامی بەم شۆرشە دەدات، وڵاتانی کۆلۆنیال سەرکەوتوو بون لە تیرۆری جەستەیی ناگیهان و تێکۆشەرانی ئەم رێگەیە بەڵام پەیام و تێکۆشانی ئەوان بەردەوام ئەبێت.

 

هه‌ریمی كوردستان:

له‌ سالی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ هه‌مو جۆره‌كای تودتیژی له‌سه‌ر ژن په‌راوه‌ كراو، ژنان ڕه‌شه‌ كوژ\كۆمه‌ل كوژ ده‌كرین و بكوژه‌كان له‌ لایه‌ن حزب، یاسا و كۆمه‌لگه‌ و عه‌شیره‌ته‌وه‌ پاریزراون و ده‌پاریزرین. ژنان له‌ ناو حزبه‌ به‌ ناو علمانی و سۆشیال دیمۆكراته‌كان په‌راویزخراون و ژماره‌یان له‌ پۆستی بالادا له‌ كه‌مینه‌ن یان نین.

له‌ دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا چینی باڵا\چینی ده‌سه‌لاتدار هه‌یمه‌نه‌ی كردووه‌ به‌سه‌ر كۆی چین و توێژه‌كاندا، ژنانی گه‌ره‌كیكی هه‌ولیر كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌كی كاره‌با به‌ به‌رد و دار راو ئه‌نێن، كه‌ پئوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ماله‌كان ببه‌ستن. له‌ به‌رامبه‌ردا نمونه‌ی ژنانێكت هه‌یه‌ كه‌ له‌ سایه‌ی به‌تالانبردنی نه‌وت و داهاتی ئه‌م هه‌ریمه‌ له‌ كۆشك و ڤیلادا ده‌ژین و خزمه‌تكاریان هه‌یه‌.
ئەگەر نمونەی دیكه‌ وەربگرین، خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامی ژنانی شارەكانی هەولێر و ناوچەكانی ترە لە هاوینی ٢٠٢١ بەهۆی دروست بوونی قەیرانەكانی بێ ئاوی، راستەوخۆ ئەوان زیانمەندبوون، وەك باسیان دەكرد، ژنان دەبوو تا بەیانی بەدیار بۆڕی ئاوەوە دابنیشن یان بە ستڵ و تەنەكە ئاو بێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو دابەشكارییە كۆمەڵایەتییەی كارەوەیە لەسەر بنەمای جێندەری. هەربۆیە ئەوەی لەم خۆپیشاندانانە بوونە پێشڕەو ژنان بوون نەك پیاوان. ژنانی ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ ئه‌یانوت: بۆچی له‌ گه‌ره‌كه‌كانی به‌ختیاری ئاو هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ته‌یراوا ئاو نییه‌، بۆچی بۆ باخچه‌-مه‌زره‌عه‌ی ئه‌وان ئاو هه‌یه‌ به‌ڵام بۆ ئیمه‌ نییه‌؟

 

پرسى چارەسەرى جێگرەوە :

لێره‌دا هه‌ندێ پێشنیار ده‌خنه‌ ڕوو وه‌ك پرسی چارەسەرى جێگرەوە :

- پێویستە دووبارە ئابووری لە كۆمەڵگە بنیات بنرێتەوە، لە پێناو ژیانێكی باش بۆ هەمووان و چەمكی ژیانێكی باش پێناسە بكرێتەوە.
- پێویستە چەمكی كار پێناسە بكرێتەوە، لەوانە كاری ماڵ، كاری جووتیاری و خۆبژێوی و هتد ... و بەهایان پێبدرێت.

-ڕەتکردنەوەی خاوەندارێتیی تایبەتیی سەرچاوە و ڕەگەزە سروشتییەکان (زەوی، ئاو، دارستان، هەوا، وزەی خۆر/وزەی گەرمی و سەرچاوە ئاوییەکان).

-ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی چەکی کۆمەڵکوژ و ناوکی.

-بوونی سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی و ئابووریی گونجاو بۆ دووبارە هاوسەنگکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوان لە شار و لە لادێ.

-پێویستیی بەرنامەیەکی بەردەوام لە بواری خوێندن و پەروەردەکردنی تاکی ژینگەدۆست.

-بەهێزکردنی تێکۆشانی جەماوەری لە سەندیکا، ڕێکخراوە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دژ بە دەستدرێژییەکانی سیستمی سەرمایەداری لەسەر مرۆڤ و ژینگە.

-دروستكردنی تۆربه‌ندی، گروپی پالپشتی و گروپی  فشار گه‌وره‌  بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی راگرتنی به‌ تاڵانبردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان

 -دروستكردنی تۆربه‌ندی، گروپی پالپشتی و گروپی  فشاری گه‌وره‌  بۆ راگرتنی كۆمپانیاكان كه‌ ته‌ماحكارانه‌ سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌ریمی كوردستانیان  به‌ تاڵان بردووه‌.

 

سەرچاوە:

       ئیكۆفیمینیزم، ڕێبین فەتاح، وەشانی ژنەفتن، 2021

        الجزء الاول/النظام الرڕسمالی وتدمیر البیئە !-الجزء الاول توما حمید، کاتب و ناشط سیاسی، الحوار المتمدن-العدد: 3964 – 2013 / 1 / 6 – 12:19 المحور: ابحاث یساریە واشتراکیە وشیوعیە.

       Making Peace with the Earth, Dr.Vandana Shiva

       Why capitalism is toxic to the environment, Fred Magdoff.

       Ecofeminism as Politics: Nature، Marx and the Postmodern, Ariel Salleh.

       What is Eco feminism ?Alicia H. Puleo. Philosopher.

       Colonization and Violence against Women By Val Kalei Kanuha, Ph.D., M.S.W.

 

Nine years after IS slaughter, Yazidis fight for rights in Iraq BY ÖGMUNDUR JÓNSSON

 ERBIL, Kurdistan Region, Iraq — At the end of March, Yazidis gathered on the grounds of Lalish Temple in northern Iraq for a religious ceremony, the extraction of olive oil for illuminating the temple. It was a reminder that almost nine years after the reactionary Islamic State attempted to wipe them out, the Yazidi people are not going away. 

Yazidis are an ethnic minority that practice their own ancient religion. Halwest Karim, who works on aiding their rebuilding efforts, spoke to the Militant   at the Erbil International Book Fair in March. She described murderous atrocities committed by IS as it conquered swaths of northern Iraq and Syria in August 2014. “At Kocho and other villages they killed all the men and kidnapped the women and children,” she said. 




IS left 80 mass graves during its rampage. 

Nearly 1,300 Yazidis were killed and over 6,000 people, mostly women and children, taken and forcibly “converted” to Islam, then pressed into domestic and sexual slavery. Young boys were indoctrinated to try to turn them into IS soldiers. Hundreds of thousands fled to the Kurdistan region of Iraq where most still live in camps. Over 2,700 remain unaccounted for and many families claim they are still in captivity. 

The attempted genocide was the culmination of years of attacks by Islamist terror groups, which gained ground in Iraq in the aftermath of the 2003 U.S.-led invasion and occupation. Initially, both Iraqi and Kurdish government forces stood by as the Islamic State attack unfolded. “They abandoned the Yazidi people,” Karim said. “That was the main reason IS could do it. People were begging for weapons.” 

Over a year later, a coalition of Syrian Kurdish People’s Protection Units (YPG), Iraqi Kurdish peshmerga (under Kurdistan Regional Government command) and Yazidi Protection Forces retook the Yazidi town Sinjar. They were backed by Washington’s air assaults, which destroyed large parts of the town, a preview of the 2017 bombardment of Mosul and Raqqa, which sealed the fate of the IS territory. 

Yazidis fight to rebuild

“When I went to Sinjar in 2018,” Karim said, “the men told me they’re sleeping at day and staying on guard during the night to protect the women.” Elsewhere, Yazidi families have taken abandoned land and buildings and started to rebuild.

Sinjar is among the areas of Iraq under dispute between the federal government in Baghdad and the Kurdistan Regional Government in Erbil. Both governments have been vying for influence there, along with the Iranian and Turkish governments and a range of militias, including those backed by Tehran. 

Yazidis have made efforts to move back to their hometowns and rebuild despite widespread destruction, lack of basic infrastructure and ongoing clashes between the forces intervening there. Iraqi government forces launched attacks on Sinjar last year, prompting residents to demand the withdrawal of all armed groups. 

“Yazidis don’t feel safe,” Karim said. “There is little support socially or mentally. What they’ve been through is traumatic.”

Karim said authorities and international organizations justify pulling back from providing support by saying the area is unsafe. “But that’s no real answer.” 

Two years after the Iraqi government approved a law providing financial support to victims of IS, only some 400 women have received payments. “We have been waiting for two years without receiving a single dinar,” Laila Shammo, a Yazidi woman who with her two daughters escaped IS captivity in 2015, told KirkukNow. “We feel that things are going very slowly.” 

With these obstacles to rebuilding in Sinjar, and few openings to integrate into other communities, many Yazidis want to emigrate, Karim said. Some 150,000 fled to Germany from 2015, but that route of emigration has declined sharply in recent years. 

“In the Kurdistan region, all camps for others who fled violence elsewhere in Iraq are being closed,” with people being assisted by the Iraqi government to return to the areas they fled. Not the Yazidis. 

“Many people in Iraq think this is just a country for Muslims,” Karim said. “But this is the Yazidis’ land! They should be helped to rebuild.”

Islamic State also targeted Christian, Shabak and Turkmen minorities. “Christians never thought about leaving Iraq before, but after the IS attack that changed,” Karim said. Before 2003, there were up to 1.5 million Christians in Iraq. Less than 300,000 remain. 

Karim also spoke about efforts to reintegrate women who were kidnapped by IS, especially those who had children as a result of sexual slavery. According to Yazidi tradition, any woman who has sexual relations with non-Yazidis or is raped by a non-Yazidi is excommunicated. While religious figures said they would welcome the kidnapped women back, the same did not apply to their children. Conversion is “impossible,” a religious leader recently told Al-Monitor. Under Iraqi law, a child is considered Muslim if the father is Muslim. 

“This is a big issue,” Karim said. “There is a campaign called ‘My mother’s name is my name.’ It calls for the right of women to give children their name if they want to keep them.” She said the Kurdistan Regional Government should change the law, regardless of what authorities in Baghdad do.


Reference: The Militant

دوای ٤ ساڵ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیام دا پشویەک بدەم

هەمیشە کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان خەونی زۆر کەسە لە جیهاندا و کارمەندی ناو رێکخراوەکانی دیکە هەوڵی بۆ ئەیەن لە یەکێک لەو ئاژانسانە کارێکیان دەست بکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا من هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە لەگەڵ ئەو ئاژانسانە کاربکەم.

بەڵام

چوارساڵ لەمەوبەر هەلی کارێک بە ناونیشانی بەڕێوبەری پرۆژە لە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ناردم، دوو جار بانگەشەی بۆ کرابوو وە دوو جار چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک کرابوو بەڵام کەس وەرنەگیرابوو. من لە بانگەشەی سێیەم ئاگادارکرام و سیڤی خۆم و فۆرمی داواکاریم پێشکەش کرد. ئەوەی شایەنی باسە ناوی من کۆتا ناو بوو لە لیستەکەدا بۆ چاوپێکەوتن. ئەوەبوو چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرا و وەرگیرام.

ئەو کات بەرێوبەرەکەم خانمێکی فەڵەستینی بوو بروای بە واستە نەبوو. لێتان ناشارمەوە کاتێک فۆرمەکەم پر کردەوە بروام نەبو وەرئەگیرێم چونکە زۆر روئەدات پێشکەشکردنی سی ڤی و چاوپێکەوتن وەک ئامرازێک بەکارئەهێنرێت بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی پێش وەختە دیاریکراون وەربگیرێن، جا ئەو کەسە لە ناوخۆی هەرێم بێت یان بیانی جیاوازی نییە. ئەزمونی من پێچەوانە بوو، بە رێگەکانی پێشکەشکردن و چاوپێکەوتن دەستی پێکرد و وەرگیرام.

 


کاری من بەڕێوبردنی پرۆژە بوو بۆ ژنان و گەنجانی ئەو ناوچانەی بە دۆخی جەنگ و ململانێدا تێپەریبوون و یەکێک لە ئامانجەکانمان جێگیركردنی كۆمەڵگە بوو لە ڕووی ئابورییەوە. پرۆژەکانمان لە موسڵ، کەرکوک، حەویجە، شەنگال، سنونی ...جێبەجێدەکران.

کارکردن لەگەل نەتەوەیەکگرتووەکان ئەزمونێکی جیاوازتربوو لە پۆست و کارەکانی پێشوترم، لە دەرفەتێکی دیکەدا باسی ئەکەم.



ئەمەوێ بڵێم کارکردن لەگەل ڕێکخراو بۆ من پیشە نییە بەڵکو ئامانج و خولیایە، بەخۆبەخشی دەستم پێکرد و هەمیشە بەشێکی زۆری کاتەکانم بۆ کاری خۆبەخش داناوە. لە ماوەی ١٦ ساڵ کارکردن لەگەل رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هەرگیز بۆم گرنگ نەبووە پلەم چییە و موچەکەم چەندە بەڵکو ئەو بابەتەی زۆر گرنگ بووە لام ئەو خزمەتە بووە پێشکەشی ئەکەم لە هەمان کاتدا فێربوون و گەشەپێدانی تواناکانم و بەدەستهێنانی ئەزمونیش زۆر بۆم گرنگ بوون. هەربۆیە هەنگاو بە هەنگاو بە پلیکانەکاندا سەرکەوتم هەروەک ئەوەی خۆم بڕوام پێییەتی هەر کارێک هەنگاو بە هەنگاو ئەنجامت دا ئەتوانیت سەرکەوتوبیت تێیدا.





نامەوێ باسی ئەو پرۆژەو کارانە بکەم بەڕێوەم بردون بەڵام هەندێ بابەت هەیە بۆم گرنگن و حەزئەکەم لە گەلتان بەشی بکەم:

١.لە ماوەی ١٦ ساڵ کارکردن ئیتیکی کارکردن و ئامانجی سەرەکی رێکخراوەکەم پاراستووە.

٢.لە قورسترین دۆخێکدا روبەروی ئالنگارییەکان بومەتەوە ئەو مەبدەئو بەهایانەم پاراست کە لەسەر پەروەردە کرابووم بۆ ئەمەش بە پلەی یەکەم سوپاسی پەروەردەی دایک و باوکم ئەکەم.

٣.هەمیشە سەربەخۆ و سەر بە خۆم بووم، هەرگیز لەگەڵ هیچ گروپ، کوتلە، بەرێوبەر و کارمەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نەبوم بە هاوبەشە بەش.

٤.خەڵکی زۆر دڵسۆز و بەتوانام ناسی و لێیوەیان فێر بووم لەهەمان کاتدا کەسانی خۆپەرست، بەرژەوەندیخواز و هەلپەرستیشم ناسی و لێیان دورکەوتمەوە.

٥.شاناز و دلخۆشم لە گەڵ کەسە دڵسۆز و بەتواناکاندا هاوڕێیەتیمان دروست کرد و بەشێک لە دلسۆزترین هاوڕێکانم لە میانی کاری رێکخراوەیی ناسیووە.

٦.لە ماوەی ئەو ١٦ ساڵەدا هەندێک دۆخ هاتونەتە پێش زۆر بێ ئەخلاقانە مامەڵەم لەگەڵ کراوە، لە بەرامبەردا زۆر شاناز و بەختەوەرم من زۆر بە ئەخلاقەوە مامەلەم کردووە.

٧.خاڵێکی دیکەش زۆر شانازی پێوە ئەکەم ئەوەیە کە هەرگیز رێزم لە بەڕێوبەر، هاوڕێ و هاوپیشە نەگرتووە لەبەر پلەکەی بەلکو بەهۆی مرۆڤبونی بووە.

٨.بەهۆی جدی بوون و توانامەوە هەمیشە دەرفەتی گەورەترم لە پێش بووە بەڵام من کەسایەتی خۆم و ناوبانگی پیشەیی خۆمم لا گرنگتر بووە.

٩. هەمیشە لە نێوان بوون بە زاڵم یان زوڵم لێکراودا، بژاردەی دووەمم هەڵبژاردووە نەک لە بەرئەوەی چێژ لە ئازاردانی خۆم ئەبینم،(ماسۆشی نیم)، بەڵکو توانای ئازاردانی کەسم نەبووە و نییە.

١٠.رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، رێکخراوە مرۆییەکان دەرگیری کۆمەڵێک قەیرانن لە توانای خۆیاندا نییە چارەسەری بکەن. هیوادارم دەرفەتم هەبێت و لە داهاتویەکی نزیکدا تیشک بخەمە سەر ئەو قەیرانانە.

لە کۆتاییدا ئەمەوێ بڵێم رێگەکانی خزمەتکردن زۆر و بێکۆتان لە ئێستەدا لەگەڵ هاوڕێیانم لە ڕێکخراوی ئازادبون و ڕێکخراوی بیمە لەو ڕێگەیە بەردەوامین.

 







بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...