بەرخۆدانی ڕەگداکوتاو: رۆڵی ژنانی کورد لە کشتوکاڵی سروشتی و پیشەسازیدا

ئەم بابەتە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە دەربارەی بەشداری و رۆڵی جەوهەریی ژنی کورد، ئەنجام بدات بەتایبەت ئامادەگی ژن لە کێڵگەکاندا وەک جوتیار و چێنەر، گوێزەرەوەی کەلەپوری کشتوکاڵی سروشتی و مەعریفە دەربارەی سروشت و دایکە زەوی بۆ نەوەکانی داهاتوو، رۆڵ و بەرخۆدانیان بەشێوەی جیاواز و لە سەردەمە جیاوازەکاندا. لەم روەوە لە دیدگای ئیکۆفیمینیمیزم و ژنۆلۆژی لەو سەردەم و رۆڵانەی ژنی کورد دەڕوانین.

ئێمە گەواهیدەری پەرەسەندن و بەردەوامی توندوتیژی و جەنگین لە جیهانێکدا داڕمانی ئیکۆلۆژی و قووڵبوونەوەی نادادپەروەریی بەڕوونی دەبینین. هەر لە غەززەوە بۆ ئۆکرانیا، لە ئێران  ئیسرائیلەوە بروانین و لەم نێوەندەشدا تورکیا بێ وەستان پارچەکانی کوردستان بۆردومان دەکات. ئەم قەیرانە بەیەکەوە گرێدراوانە ئەوەمان بیردەخەنەوە کە تێکۆشان بۆ دایکە زەوی/خاک و ژیان و ئازادی تەنیا جیهانی نییە بەڵکو بە قووڵی گرێدراوی ئیکۆلۆژی و بە قووڵی  گرێدراوی رەگەزیشە. ئاماری خەرجیی سەربازیی لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتە نزیکەی  ٢،٧٢ تریلیۆن دۆلار، کە  بەرزترین ئاستی خەرجییە لە دوای جەنگی ساردەوە تا ئێستا تۆمارکرابێت. لە شوێنێکی دیکەی سەر ئەم زەوییە و لە ئەشکەوتی جاسەنە پۆلێک گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات لە مەراسیمێکی سیمبولیدا چەکەکانیان سوتاند. بە تێگەیشتنی من ئەو کردە سمبولییە ئالنگاریی و وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ ئەو سیستەمەی قازانجی بێشوومار لە بازاڕی هەڵگیرساندنی جەنگ و کڕین و فرۆشتنی چەکدا دەکات. ئەو سیستمەی وڵاتە پێشەنگەکانی، ئاڵای ئازادیی و مرۆڤ دۆستییان هەڵگرتووە بەڵام هەر خۆیان کۆڵۆنیاڵ و تاڵانکەری زەوی بوون.

با بگەرێمەوە بۆ ئەو بابەتەی کە ئەمەوێ لەگەڵتان هاوبەشی پێبکەم و بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە بابەتی لێکۆڵینەوەکەم حەز دەکەم بە کورتی چەند زاراوەیەکی سەرەکی پێناسە بکەم وەک:


کشتوکاڵی نەریتی: نزیکەی ١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، لە سەردەمی شۆڕشی نیوۆلیتیک واتە نزیکەی ٨٠٠٠ ساڵ پێش زایین. کاتێک مرۆڤ بۆ یەکەمجار لە ڕاوکردن و کۆکردنەوەوە هەنگاوی نا بۆ جێگیربوون و دەستی بە کشتوکاڵ کرد و لەسەردەستی ژن کشتوکاڵ دۆزرایەوە. لە کاتێکدا ئەم گواستنەوەیە لە سەرەتادا لە کەوانی بەپیت و میزۆپۆتامیا سەریهەڵدا و دواتر بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان بڵاوبۆوە. لە ئێستا توێژەران باس لەوە دەکەن کشتوکاڵی سەرەتایی لە هەمان کاتدا لە چەند ناوچەیەکی دیکەشدا پەرەی سەندووە لەوانە هندستان، ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور، مەکسیک، لیڤانت، چین و بەشێک لە ئەفریکا.


ئەم هێڵکارییە کاتی پەرەسەندنی کشتوکاڵ هاوتەریب لەگەڵ داهێنان و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی مانگی بەپیتدا نیشان دەدات.


کشتوکاڵی سروشتی/ئیکۆلۆژی: مەبەست لەم کشتوکاڵە بەکارهێنانی ئەو شێوازانەیە لەگەڵ سروشت هاوئاهەنگە بۆ گەورەکردنی خۆراک بە شێوەیەکی تەندروست و بەردەوام. ئەم جۆرە لە کشتوکاڵ شێوازی سروشتی بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی خاک، ئاو و جۆراوجۆری زیندوو، بەبێ ئەوەی پشت بە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان ببەستێت.

کشتوکاڵ لەسەر بنەمای زهنیەتی پیشازگەرایی: مەبەست لە ئەم جۆرە لە کشتوکاڵ بەکارهێنانی ئامێر و ماددە کیمیاییەکان و تەکنیک و شێوازی بەرهەمهێنانی پیشەسازییە بە ئامانجی بەرهەمهێنای خۆراک بە خێرایی و بە بڕێکی زۆر. ئەم پیشەسازییە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٤٠-١٩٥٠دەستی پێکرد بەتایبەتی دوای دووەم جەنگی جیهانی. ئەم کشتوکاڵە بە بەکارهێنانی ئامێر و پێداویستی و قڕکەر پروپاگەندەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە توانای نەهێشتنی برسێتی لە جیهاندا، هەیە.

کۆنتێکستی مێژوویی: ژنی کورد، خاک و کشتوکاڵ لە ڕوانگەی ئیکۆفێمینیزمەوە:

ژنی کورد لە ڕێگەی کشتوکاڵەوە پەیوەندییەکی لە مێژینە و قووڵی بە زەویەوە هەبووە و هەیە بە تایبەت پێش کێشانی سنوورە مۆدێرنەکان یان گۆڕانکارییە پیشەسازییەکان. ژن لە گونددا رۆڵی کابانی لە ماڵەوە  بینیوە و ئەرکەکانی ماڵەوەی راپەڕاندووە و لە کیڵگەکانیشدا رۆڵی  جووتیارێکی سەرەکی بینیووە. ژن تۆوی پاشەکەوت دەکرد، زانیاری گیایی و گوڵی بۆ چارەسەرەری نەخۆشییەکان بەکاردەهێنا، شێوازی کشتوکاڵی سروشتیی پراکتیزە دەکرد کە سەرچاوەی بژێووی خێزان بوو هاوکات زیانی بۆ سروشت و ئەو ژینگەیە نەبوو کە تێیدا دەژیان.

پێویستە ئاماژە بەوە بدەم لە کۆمەڵگای کوردیدا، کشتوکاڵ تەنیا چالاکیەکی ئابووری نەبووە بەڵکو پراکتیزەیەکی کولتووری و ڕۆحیش بوو. مەعریفە و زانیاری ژن دەربارەی خاک و دایکە زەوی بۆ چەندین نەوە گواستراوەتەوە. ئەو مەعریفەیەی لێوان لێوو بووە لە گرنگیدان بە پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو، پاراستنی تەندروستی خاک و پراکتیزە بەردەوامەکان.

ئەمەوێت ئەو رۆڵەی ژنی کورد لە ڕوانگەی ئیکۆفیمینزمەوە شیکار بکەم، بەڵام بەرلەو شیکارییە بە کورتی ئاماژە بەوە دەدەم بۆچی ئیکۆفیمینزممم هەڵبژاردووە؟

ئیکۆفێمینیزم پەیوەندییەکی قووڵ دەبینێت لە نێوان چەوساندنەوەی ژن و ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر سروشت، ئەو سیستەمە سەرمایەدارییەی بوونی ژن بێبەها دەکات و کۆنترۆڵی دەکات، هەمان سیستەم ژینگەش دەڕەتێنێت و تێکیدەدات. ئیکۆفیمینیزم ڕەخنە لە سیستەمی پیاوسالاری دەگرێت کە هەم جەستەی ژن و هەم سەرچاوە سروشتییەکان وەک ئۆبژە سەیردەکات و مامەڵەی لەگەڵ دەکات بە ئامانجی زاڵبوون و بەکارهێنان. هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە هەوڵ دەدەم چوارچێوەیەک بۆ تێگەیشتن لە بەشداری ژنی کورد لە بواری کشتوکاڵدا وەک بەرخۆدانی ڕەگەزی و ئیکۆلۆژی، دابڕێژم. چونکە ئەم بزووتنەوەیە تیشک دەخاتە سەر یەکتربڕینی رەگەزی و ئیکۆلۆژی و بەرخۆدانی سیاسی، بەو پێیەی ئالنگاریی چەوساندنەوەی پیاوسالاری و تێکدانی ژینگە پێکەوە گرێدەدات.

لەم ڕوانگەیەوە، رۆڵی ژن جگە لە کارکردنی لە ناو کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا هاوشانی ئەندامانی نێری خێزان و گوندەکەی لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکی بەهێز و خەمخۆرانەی لەگەڵ خاک و زەویدا هەبووە. واتە ژن لەگەڵ ئەوەی لە کێڵگەدا جوتیار بووە و بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین کردووە هاوکات زەوی و بونەوەرەکانی ناو خاکیشی پاراستووە. ئەم پەیوەندییە شتێک نییە ژن لەگەڵیدا لەدایک بووبێت، بەڵکو بە درێژایی تەمەنی چەندین نەوە و لە ڕێگەی پراکتیزە هاوبەشەکانەوە ئەم پەیوەندییەی بنیات ناوە و ڕۆڵی خۆی بە سروشتەوە پابەندکردووە. ئەم ڕۆڵانەی ژن بە قووڵی پەیوەست بوون بە بەرپرسیارێتییە ئیکۆ-کۆمەڵایەتییەکانی ژن و بەشداریکردنیان لە کشتوکاڵدا پەیوەست بووە بە مانەوەی خێزان و کۆمەڵگەکەشی.

 

کۆلۆنیالیزەکردن و دابەشکردنی کوردستان:

لەگەڵ هاتنی کۆلۆنیالیزم، سیستەمی پیاوسالاری و کشتوکاڵی پیشەسازی لە بنەڕەتدا ئەم پەیوەندییەی گۆڕی. ئێمەی کورد مێژوویەکی دوورودرێژی کۆلۆنیالیزەکردن و دابەشکردنی کوردستانمان هەیە، بۆ ئێستا سەرنجم لەسەر قۆناغی پەیماننامەی لۆزانە لەساڵی ١٩٢٣ کوردستانی ژێردەستی عوسمانی و سەفەوی دابەشی دەوڵەت نەتەوەی عێراق، سوریا، ئێران و تورکیا دەکرێت.

دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتدا بە ئامانجی لاوازکردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و سەرکوتکردنی کولتووریی بەکارهاتووە، لە ڕووی سیاسیشەوە کورد پەراوێزخراوە و نوێنەرایەتی سیاسی و بەشداری سیاسی نەبووە. هەمیشە راپەرینەکانی کورد هەمیشە بە هێزی سەربازی وەڵام دراونەتەوە و سەرکوتکراون. سیاسەتی ئاسمیلەکردن یەکێک بوو لە ستراتیژییەکانی دیکەی دەوڵەتان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی  بۆ سەپاندنی باڵادەستی خۆیان  بە تورککردن، بەعەرەبکردن  و فارسیکردن یان پەیڕەوکردووە. پێویستە ئاماژە بەوە بدەم هەرێمی کوردستان واتە  باشووری کوردستان  لە دوای ساڵی ١٩٩٢، وەک هەرێمێکی سەربەخۆ دامەزرا، لە  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا واتە رۆژئاڤای کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئۆتۆنۆمی خۆیان دامەزراندووە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆیان بەڕێوەدەبەن.



هەمیشە ئامانجی زلهێز و داگیرکەران زاڵبوون بووە بەسەر زەوی و مرۆڤ و تێکدانی سیستەمی کشتوکاڵی ڕەسەن و پەراوێزخستنی ژنان لە ڕۆڵی نەریتی خۆیان کە وەک چاودێرێکی خاک جوتیار بووە. داگیرکەران رۆڵی ژنیان وەک کرێکار لەناو ئەو ئابوورییەی کە ئەوان ئاراستەیان کردبوو بەرەو تاک کشتوکاڵی (*مۆنۆکەڵچەر)، بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان و بازاڕە جیهانییەکان، ئاڕاستەکرد و بچووک کردۆتەوە. ئەم گۆڕانکاریانە لە دەرەوەی کایەی ئابووریش، نۆرمی کولتووری و ڕۆڵی جێندەرییان پێناسەکردەوە. دەوڵەتی داگیرکەر ژنی چالاکی لە چوارچێوەی کایەی ناوماڵدا پەراوێزخست، لە هەمان کاتدا پیاوانی وەک بریکارە سەرەتاییەکانی بەرهەمهێنانی ئابووری و دەسەڵاتی سیاسی جێگیرکرد.

ئەم گۆڕانکارییەی داگیرکەر دروستی کرد ناوەندی ڕەخنەکانی ئیکۆفێمینیزمە و جەخت لەوە دەکات تێکچوونی ئیکۆلۆژی و چەوساندنەوەی ڕەگەزی بە قووڵی بەیەکەوە گرێدراون. بەشداری ژنان وەک جووتیار کرا بە کاڵا بۆ ئەوەی پارەی پێپەیدا بکرێت، زەوییەکەش وەک سەرچاوەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرا کە دەبوو هەموو ماددە و رەگەزەکانی ناوی دەربهێنرێت. لەگەڵ سەرهەڵدانی کشتوکاڵی پیشەسازی لەسەر بنەمای کیمیایی، ئەم پەیوەندییە ئینتیمی و بەردەوامە لەگەڵ زەویدا سیستەمێک جێگەی گرتەوە کە کارەکانیان بێبەها کرا و پراکتیزە میکانیکییەکان و رەگەزی پیاوسالاری جێگەیان گرتەوە. رۆڵی ژن نادیدە کرا یان تەنیا لە ڕووی ئابوورییەوە دەنرخێنرا و وەک کرێکاری بێ مووچە یان وەک کرێکارێک کە کاڵا بەرهەم دەهێنن، نەک وەک خاوەن مەعریفە و چاودێری زەوی. هەرچەندە ڕۆڵی نەریتی ژنی کورد لە کشتوکاڵدا بەهۆی کۆلۆنیالیزم و پیاوسالارییەوە تێکچوو و بەڵام پەیوەندی قووڵیان بە خاکەوە لە دەست نەداوە. بەڵکو ژنی کورد ڕێگەی نوێیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و بەرخودان و ئاوەدانکردنەوە دۆزییەوە، نموونەی بەهێزی ئەمرۆمان گوندی ژینوارە وەک جێگرەوەیەک بۆ کشتوکاڵی پیشەسازی و لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی دامەزراوە.

جێگرەوەی کشتوکاڵی پیشەسازی و ژنۆلۆژی: ژینوار – گوندی ئیکۆلۆژی ژنان لە ڕۆژاڤا:

ژینوار گوندێکی ئیکۆلۆژی ژنانە لە ڕۆژاڤا، بە شێواز و کەرەستەی سروشتی و نەریتی دروست کراوە. لە مانگی ئازاری ٢٠١٧ دەست بە بنیاتنانی گوندەکە کرا و لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کارەکانی تەواوبوو. لە زمانی کوردیدا Jin  بە واتای "ژن" دێت و پەیوەندییەکی نزیک بە ژینەوە هەیە، بە واتای "ژیان"، لەکاتێکدا war بە واتای "فەزا" یان "ماڵ" دێت. ژینوار هێمای دیدگایەکە بۆ ژیان و کارکردنی ژنان بە شێوەیەکی خۆبەڕێوەبەر و کۆمەڵایەتی کە ڕەگ و ڕیشەی لە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ڕزگاری ژناندا هەیە.

ژن لە ڕۆژاڤا کۆمەڵگەیەکی بەهێز و خۆڕێکخراویان دروست کردووە، بەڵام هێشتا زۆرێکیان ڕووبەڕووی سنوورێک دەبنەوە لەلایەن دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە بۆیان کێشراوە. لێرەوە ژینوار ڕێگایەکی نوێ پێشکەش بەو ژنانە دەکات کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، بەتایبەتی ئەوانەی لە هاوسەرگیری زۆرەملێ یان توندوتیژی ڕزگاریان دەبێت. ژینوار لەسەر بنەمای زانستی ژن و ئابووری کۆمەڵایەتی دامەزراوە. ژنانی ژینوار شێوازی کشتوکاڵی بەردەوامیان پەرەپێداوە کە ڕەگ و ڕیشەی لە کاری بەکۆمەڵ و یەکسانی رەگەزیی و بەڕێوەبردنی ئیکۆلۆژیدا هەیە، لە هەمان کاتدا ئاڵنگاریی میراتی کۆلۆنیالیزم دەکەن و داهاتوویەکی دادپەروەر بنیاتدەنێن هەربۆیە ژنان لە سەرانسەری جیهان پەیوەندی بە گوندی ژینوار دەکەن.




ئەم گوندە لە ٣٠ ماڵ پێک هاتووە و قوتابخانە و نانەواخانە و بنکەی تەندروستی و باخچەی تێدایە. ژنان هەموو کارەکانی ناوگوند بە شێوەی هەرەوەزی بەڕێوەدەبەن، لە لایەن دەستەی ئەنجومەنی گوندەوە بڕیار دەربارەی لایەنەکانی ژیانی رۆژانە و کێشەکان دەدەن. پیاوان دەتوانن سەردانی گوند بکەن و هاوکاربن، بەڵام تەنیا ژن و منداڵ لەوێ دەژین.


 

ژنۆلۆژی، زانستی ژن

ژنۆلۆژی زانستێکی کۆمەڵایەتیە لەلایەن بزووتنەوەی ژنی کورد داڕێژراوە و بۆ بنیتنانی بەدیلێکی مۆڕاڵی و پراکتیکی لە هەموو بوارەکانی ژیان وەک ئیکۆلۆژی، ئابووری، پەروەردە، تەندروستی، سیاسەت. ژنۆلۆژی ڕەگ و ڕیشەی لە کۆمەڵگادا دەمێنێتەوە و بەها بە زانستێک دەدات لەسەر بنەمای ئەزموونی ژیان و بەرخۆدان پێک هاتووە. ژنۆلۆژی بە سوودوەرگرتن لە مێژووی دوور و درێژی دانایی ژن، تەنانەت لە ئاستی جیهانیدا سروش بەخشە بۆ ژنان و پشتگیری لە بزووتنەوەکانی وەک ژن، ژیان، ئازادی و گوندی ژینوار دەکات، ژنۆلۆژی بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و ئەخلاقی کاردەکات.


لێرەدا لە دیدگای ژنۆلۆژییەوە شیکاری بۆ کشتوکاڵی نەریتی و کشتوکاڵی پیشەسازی دەکەین:

کشتوکاڵی نەریتی کە داپیران و باپیرانی ئێمە ئەنجامیان داوە ڕەگ و ڕیشەی لە شێوازەکانی کشتوکاڵی کۆمەڵایەتیدایە، جەخت لەسەر بەردەوامیی، پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو و تەندروستی خاک دەکات. ژنان لە کۆمەڵگە گوندنشینەکاندا بە شێوەیەکی نەریتی بەڕێوەبەری شێوازی کشتوکاڵی بەردەوام بوون، پەینی سروشتی و کۆنترۆڵکەری سروشتییان بۆ ئافات بەکارهێناوە. لە ژنۆلۆژیدا، کشتوکاڵی نەریتی تەنیا ئامرازێکی بەرهەمدار نییە بۆ بژێوی ژیان بەڵکو کردەیەکی سیاسییە بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆنۆمی و ئازادی زەوی و سەرچاوەکانی، بەرەنگار بوونەوەی قۆرخکاری و باڵادەستی کشتوکاڵی پیشەسازییە کە هەم ژن و هەم سروشت دەڕەتێنێت. بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی ژنە لە بڕیاردان دەربارەی بەرهەم، ئامراز و نەخشەی کشتوکاڵی جەخت لەسەر ڕۆڵی ئەوان وەک بریکاری ئیکۆ-سیاسی و بریکاری کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی دەکاتەوە.

لە بەرامبەردا ئەو کشتوکاڵەی لەسەر بنەمای زیهنیەتی پیشەسازیگەرایی دامەزراوە لە لایەن بازاڕکانی جیهان و بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانەوە ئاڕاستە دەکرێت، پەیڕەوی لە تاک کشتوکاڵ، بە کاڵاکردنی تۆو واتە کڕین و فرۆشتنی تۆو، بەکارهێنان پێوانە و قڕکەری کیمیایی و بەرهەمە جینییەکان دەکات. ئەم سیستەمە رۆلی ژن بۆ کرێکاری کۆچبەر یان کرێکاری وەرزیی بچوک دەکاتەوە. ژنۆلۆژی ڕەخنە لە کشتوکاڵی پیشەسازی دەگرێت کە هەردوو سروشت و ژن وەک سەرچاوەیەک سەیردەکات کە پێوویستە بڕەتێنرێت و نایەکسانی رەگەزیی بەهێز بکات. کشتوکاڵی پیشەسازی 75%ی رەگەزە سروشتییەکانی لەناوبردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 25%ی خۆراکی جیهانی هەیە. لێکەوتە و قەیرانەکانی ئەم کشتوکاڵە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر ژنانی پەراوێزخراو هەیە، بەتایبەت لە چوارچێوەی کۆلۆنیالیزمی وەک کوردستاندا، زەوی و رەگەز و سەرچاوەکانیی لە لایەن سیستەمی پیاوسالاری و کۆلۆنیالیزمەوە قۆرخکراوە.

هەوڵ و هەنگاوەکان لە باشوری کوردستان

لە ساڵی هەشتاکاندا و لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعسی فاشیست ئیکۆسایدی باشوری کوردستان کرا بەتایبەت لە هەڵمەتی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و خاپورکردنی نزیکەی ٤ هەزار گوند. لە ساڵانی نەوەدەکان و لەگەڵ بوونی هەرێمێکی سەربەخۆ بەڵام هیچ گرنگییەک بە گوندەکان نەدرا. بەڵکو لە رێی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراک و پرۆژەی (بە ناو ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لە لایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان)، لە سروشت و ژیانی نەریتی و گوندیی خۆیان دابڕێندران. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣ و لەگەڵ پرۆسەی داگیرکردنی عێراق و هاتنی نیولیبرالیزم و پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی بانکی نێودەوڵەتی، سندوقی دراوی نێودەوڵەیی و رێکخراوی بازرگانی جیهانی بە تەواوی کەرتی کشتوکاڵیان کرد بە کەرتێکی پیشەسازی و بازرگانی. لە بەرامبەردا لەسەر ئاستی رێکخراو، تاکەکەس و خێزان خەڵک لە خەمی پاراستنی کەلەپوری کشتوکاڵی نەریتیدان و هەوڵ دەدەن پاریزگاری لێبکەن. لێرەدا دوو نموونە باس دەکەین:

یەکەم: تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون لە مانگی هەشتی ساڵی رابوردوودا هەڵمەتێکی هۆشیاری لە ژێر دروشمی (ئەو خۆراکەی تۆ دەیخۆت بە ژەهر گەورە کراوە)، بەرێوەبرد. ئامانج لەو هەڵمەتە بریتی بوو لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە زیانەکانی کشتوکاڵی پیشەسازیی. ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی پێوانەی کیمیایی و قڕکەر و ئەو خۆراکانەی جیناتیان دەستکاری کراوە و بەشێوەیەکی باو لە کشتوکاڵی پیشەسازیدا بەرهەمدەهێنرێن.  تیشک خستنە سەر مەترسییە شاراوەکان لە بەکارهێنانی خۆراکی ڕۆژانەدا و هۆکاری تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە و تێکچوونی هۆرمۆنەکان. هاندانی خەڵک بۆ پشتگیریکردن لە کشتوکاڵی نەریتی، پەیڕەوکردنی سەروەریی خۆراک، هاندانی جوتیاران بۆ بەکارهێنانی شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی ئافات بەشێوەی نەریتی و سروشتی.  پاشان هەموو ئەو بابەتانەی لە میانی هەڵمەتەکەدا لە چوارچێوەی سیمینار پێشکەش کران کۆکرانەوە و لە دووتوێی کتێبێکدا بە هەمان ناونیشانی دروشمی هەڵمەتەکە چاپ کرا. لە ئێستەدا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم ناساندن و بازنەی گفتوگۆ بۆ قسەکردنی زیاتر دەربارەی ئەم کتیبە و ناوەرۆکەکەی سازدەدرێت. پێش ئەو هەڵمەتە و دوای ئەو هەڵمەتەش بە بەردەوامی تیمەکە گفتوگۆ و سیمینار ئەنجام دەدات دەربارەی کشتوکاڵی نەریتی و چۆنیەتی پاراستنی هەمەچەشنەی زیندەوەر و پاراستنی رەگەزەکانی سروشت.





دووەم: دەستەی کوردستانی ، پرۆژەی مێژووی زارەکی جووتیاران و دۆخی کشتوکاڵ لە پارێزگای سلێمانی بەرێوە دەبات. ئەم پرۆژەیە مێژووی زارەکی و ژیانی کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەڵگەنامە دەکات و سەرنج دەخاتە سەر تەوەرەکانی سەروەری خۆراک و خۆڕاگری کشتوکاڵی نەریتی. بەڵگەنامەکردن و دەستڕاگەیشتن بە میراتی دەوڵەمەندی پشتگوێخراوی ئەو گەلانەی لێکۆڵینەوەی کەم دەربارە کراوە، کە میرات و زانیارییە کشتوکاڵییە نەریتییەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمێکدا وەک بڕبڕەی پشتی ئابووریی خۆراکی کوردستان و عێراق لە مێژوودا، باس دەکرێت. توێژینەوەکە پرسیاری زۆر شرۆڤە دەکات لەوانە، چۆن شایەتحاڵی تۆمارنەکراوی جووتیاران، نەریتە کشتوکاڵییەکان و میراتەکانیان یارمەتیدەردەبن لە بەهێزکردن و بنیاتنانی هۆشیاری سەبارەت بەم کۆمەڵگە پەراوێزخراوانە؛ چۆن گفتوگۆ و بەشداریکردن سەبارەت بە سەروەری خۆراک لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵاتدا چالاک بکات؟ پارێزەرانی تۆوی ناوخۆیی کێن و چ جۆرە تۆوێکیان پاراستووە؟





ئامانجی توێژینەوەکە بۆ تۆمارکردن و بە بەڵگەنامەکردنی شایەتحاڵی و پراکتیکەکانی جووتیاری کورد و ژنانی جووتیارە کە بەشدارییەکانیان بە نەبینراوی ماوەتەوە. هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵگایانە دەبنەوە و هەروەها بەشداری و دەستکەوتەکانیان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. بەهێزکردن و کۆکردنەوەی جووتیاران لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکانیان و دروستکردنی پەیوەندی لە سەرانسەری کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت پشتگیری و داکۆکیکردن لە دۆزی خۆیان بکەن. هاندانی بەشداریکردنی گشتی و کەسانی ئەکادیمی بە ئامانجی سازدانی گفتوگۆ لە نێوان جووتیار، خوێندکار و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییان لە بەردەوامییدان بە کۆمەڵگەکەمان و هێشتنەوەی سەروەری خۆراک. ئامانجی درێژخایەنی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە خستنەڕووی شایەتحاڵی گەلانی ناوخۆیی، مێژووی ژیان و بەشدارییەکانیان لەناو تۆڕەکانی سەروەری خۆراکی ئەکادیمی و گشتی ناوخۆیی و جیهانیدا بۆ فێربوون لە میراتی خۆڕاگریان، چالاککردنی گفتوگۆ و بەهێزکردنی ڕۆڵەکانیان بە تایبەت مشتومڕی تایبەت بە کۆلۆنیالیزەکردن.


رێکخراوی ئازادبوون و دەستەی کوردستانی چەندین چالاکی پێکەوەییان بە هاوبەشی ئەنجامداوە وەک پانێڵی بنەتۆو، مێزگردی جوتیاران، نمایشی فیلمی دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە.



دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کورد:

·         لە مرۆدا دەرفەت بۆ هاودەنگی نێونەتەوەیی هەیە بە ئامانجی بەدەستهێنانی دادپەروەری ژینگەیی.

·         ئەو ڕووبارانەی بەناو وڵات و شارەکاندا تێپەردەبن، وەک دیجلە، زابی گەورە، سیروان، زابی بچووک، لەلایەن دەوڵەتانی دوژمنکارانەی تورکیا و ئێرانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن یان دەیگرنەوە.

·         پڕۆژە گەورەکانی کارەبای ئاو وەک ئامرازی کۆنترۆڵکردن بەکارهێنراون، سەدان هەزار کەسیان ئاوارە کردووە و تەواوی شارۆچکەکانیان لە ژێر کۆگای پرۆژەکانیاندا نوقم کردووە.

·         لەناوبردنی ئیکۆلۆژی وەک چەکی شەڕ لە لایەن داگیرکارانەوە دژی کورد بەکاردەهێنرێت، لێرەدا دوو نموونە سەبارەت بەم ئاڵنگارییە باس دەکەم.


یەکەم: حەسەنکێف شارۆچکەیەکی شوێنەواری دێرینە و زیاتر لە ١٢ هەزار ساڵ مێژووی مرۆڤایەتی هەیە. لە ڕووی کولتووری و ئیکۆلۆژییەوە یەکێک بوو لە شوێنە گرنگەکانی باکوری کوردستان. شارۆچکەکە بە شێوەیەکی کارەساتبار ژێرئاوکەوت لە چوارچێوەی پڕۆژەی مشتومڕاوی بەنداوی ئیلیسو لە تورکیا



لە وێنەی یەکەمدا شارێکی پڕ لە ژیان و جوانی دەبینین و بەڵام وێنەی دووەم و سێیەم زۆر شتمان پێدەڵێت.



دووەم: دەریاچەی ورمێ-دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حکومەتی ئێران زیاتر لە ٥٠ بەنداوی لە ناوچەی ورمێ دروست کردووە و هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دروستبوونی قەیرانی ژینگەیی دەریاچەکە. دەریاچەی ورمێ یەکێک بوو لە گەورەترین دەریاچە خوێییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها گەورەترین دەریاچەی کوردستان بوو تا وشک بوو. ئەم دەریاچەیە لە ڕیزی بیست گەورەترین دەریاچەی جیهان بووە و دووەم سوێرترین دەریاچە بووە دوای دەریای مردوو.




وێنەی دووەم و سێیەم وشکبوونی ورمێ نیشان دەدەن..




لە کۆتاییدا

ئیکۆفێمینیزم یارمەتیدەرمانە بۆ تێگەیشتن لە سیستەمە باڵادەستەکانی، کۆلۆنیالیزم، پیاوسالاری و سەرمایەداری کە ئامانجیان رەتاندنی ژن و سروشتە، دەبنە هۆی شێواندن و تێکدانی زانیاری نەریتی و شێوازی ژیانی گەل و نەتەوە رەسەنەکان. بەڵام ژنی کورد نەبوونە قوربانی. بەڵکو لە ڕێگەی بەرخۆدان و تێکۆشانەوە بەردەوامن لە ئاوەدانکردنەوە. یەکێک لە بەھێزترین دەربڕینەکانی ئەمە ژنۆلۆژی، زانستی ژن و ژیانە. ژنۆلۆژی ئالنگاریی سیستەمی مەعریفەی پیاوسالاری دەکات و ڕێبازێکی ئەخلاقی، کۆمەڵایەتی و پراکتیکی پێشکەش دەکات بۆ ڕاستی، کە لەسەر بنەمای ئەزموونە ژیاوەکانی ژنان، بەڕێوەبردنی ئیکۆلۆژی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دامەزراوە. هاوکات لە ڕووی مەعریفی و پراکتیکەوە بەرنامەی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە و دیاری لە زیهنییەت و کەسایەتی پیاودا وەک ئەزموونێکی کەڵەبووی تێکۆشان هەیە. هەر ئەم وەرچەرخانەش خاڵی جیاکەرەوە و بەهێزی ژنۆلۆژییە. ژینوار، گوندی ژنانی ئیکۆلۆژی لە ڕۆژاڤا، ژنۆلۆژی لە ئەرزی واقیعدا پەراوە دەکات. ژینوار پانتاییەکە ژنان سەربەخۆیی بۆ زەوی وەردەگرنەوە لە ڕێی بەرخۆدان لە پراکتیکی ڕۆژانەی گوندەکەوە. کشتوکاڵی ئیکۆلۆژی، ئیکۆفێمینیزم و ژنۆلۆژی پێکەوە دیدێکی زیندوو بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دادپەروەر و بەردەوام، پێشکەش دەکەن.



تێبینی/

*مۆنۆکەڵجەر: واتە چاندنی تەنیا یەک جۆر تۆو یان بەخێوکردنی تەنیا یەک جۆر ئاژەڵ لەسەر ڕووبەرێکی دیاریکراو لە زەویی کشتوکاڵی.

 *ئەم بابەتە لە ٢٠٢٥/٦/٢٧،   لە وێبنارێکی تۆڕی نێونەتەوەیی بۆ جێگرەوەکان پێشکەش کرا و بەستەری جی تی ئەی، بەردەستە.

*ئەم بابەتە لە ٢٠٢٥/٨/٦، لە وێنارێکی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی پێشکەش کرا و بەستەری وێبنارەکە لە چەناڵی یوتیوبی ژنۆلۆژی ، بەستەرە.

*بەستەری وێبنارەکە لە چەناڵی یوتیوبی هەڵوێست کەریم، بەردەستە.

*بەستەری بابەتەکە لە پێگەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، بەردەستە.


سەرچاوە:

دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی، ئامادەکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، چاپی دووەم، ٢٠٢٠.

Vandana Shiva (1993)، Women and Nature
Ariel Salleh (2017)، Ecofeminism as Politics.
https://mesopotamia.coop/coops/jinwar/
https://internationalistcommune.com/jinwar/
https://www.history.com/articles/fertile-crescent
https://mesopotamia.coop/jineology-knowledge-experience-and-science-of-women/
https://mesopotamia.coop/jinwar-women-and-mothers-resistance/
https://balkangreenenergynews.com/turkey-completes-worlds-fifth-highest-arch-dam-with-hydropower-plant/
https://nesarrecord.com/2024/04/28/planting-the-seeds-of-a-sustainable-future/
https://kurdistanchronicle.com/babat/3309

بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی بازاڕی بازرگانی لەسەر ڕووباری جەقجەق لە قامیشلۆ ڕاگیرا

 بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی بازاڕی بازرگانی لەسەر ڕووباری جەقجەق لە قامیشلۆ ڕاگیرا

سلێمانی - ٦ی ئابی ٢٠٢٥


ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٥، شاندێکی هاوبەشی "ڕێکخراوی سروشتی کوردستان"، "تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون" و تیمی "گۆیژە بپارێزە"، سەردانی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانمان کرد و لەگەڵیاندا کۆبووینەوە.



ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی بوو سەبارەت بە بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی بازاڕێکی بازرگانی لەسەر ڕووباری جەقجەق لە قامیشلۆ و خستنەڕووی لێکەوتە ژینگەییە زیانبارەکانی.


لە دیدارەکەدا، یاداشت و بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیی هاوبەشمان پێشکەش بە نوێنەرایەتییەکە کرد. تێیدا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی پڕۆژەکە و پاراستنی ڕووباری جەقجەقمان کرد، چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا. هاوکات، پشتگیریی تەواوی خۆمانمان بۆ هەموو ڕێکخراو و پارێزەرانی ژینگەی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە.


لای خۆیەوە، نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێیان ڕاگەیاندین کە لە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن ڕێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکوانانی بواری ژینگەوە، بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەکە دراوە.


• ڕێکخراوی سروشتی کوردستان

• تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون

• تیمی گۆیژە بپارێزە









ڕووباری جەقجەق: ڕۆح و ناسنامەی قامیشلۆیە-بەیاننامەی ناڕەزایەتی

ڕووباری جەقجەق تەنها ڕێڕەوێکی ئاو نییە، بەڵکو ڕۆحى زیندووی شاری قامیشلۆیە. هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەم ڕووبارە، بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ناسنامەی قامیشلۆ و بنەماکانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.


ئێمە، وەک (ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، تیمی گۆیژە بپارێزە) لە باشووری کوردستان، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ داواکاری و ناڕەزایەتیی ڕێکخراو و چالاکوانانی ژینگەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەینەوە. بە نیگەرانی و ڕەخنەوە دەڕوانینە پڕۆژەی داپۆشینی ڕێڕەوی ڕووباری جەقجەق و گۆڕینی بۆ بازاڕێکى بازرگانی.



ئەم پڕۆژەیە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ماددەی ١٠١ی گرێبەستی کۆمەڵایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە، کە تێیدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی ژینگە و چەسپاندنی بەهاکانی ژیانی تەندروست و هاوئاهەنگ لەگەڵ سروشتدا کراوەتەوە. هەر لەو ماددەیەدا، ئاماژە بە پێویستیی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی ژینگەیی، بە بەشداریی دامەزراوە و ڕێکخراوە ژینگەییەکان، بۆ هەر پڕۆژە و بڕیارێک کراوە، بەڵام ئەم خاڵە گرنگە ڕەچاونەکراوە. پشتگوێخستنی ئەو بنەما ژینگەییانەی لە گرێبەستی کۆمەڵایەتیدا هاتوون، بەواتای پشتگوێخستنی مافی خەڵکی ڕۆژئاوا و تێکدانی سروشت و ژینگەی قامیشلۆ و کۆی ئیکۆسیستەمی ناوچەکە دێت.






پڕۆژەکە، جگە لە زیانە ژینگەییەکانی، یادەوەریی بەکۆمەڵی دانیشتووانی قامیشلۆ دەسڕێتەوە و دەستدرێژی دەکاتە سەر یەکێک لە هێما دیارە مێژوویی و ڕۆحییەکانی شارەکە. ڕووبارێک کە تەمەنی هەزاران ساڵە، لەپێناو بەرژەوەندیی کورتخایەنی بازرگانی و کەڵەکەکردنی سەرمایەدا، دەکرێتە گۆڕەپانێکی چیمەنتۆیی!!
ئێمە شارەوانیی گەل لە قامیشلۆ و ئەنجومەنی یەکێتیی شارەوانییەکان بە بەرپرسیاری سەرەکیی ئەم تاوانە ژینگەییە دەزانین و پێویستە دەستبەجێ پڕۆژەکە ڕابگرن. هاوکات، سەرسوڕمان و نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرانبەر هەڵوێستی دەستەی ژینگە دەردەبڕین، کە دەبوو لە پێشەنگی ئەو لایەنانەدا بووایە کە دژی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بۆ سەر ژینگە دەوەستنەوە. چۆن دەکرێت تەندەرێکی بەم قەبارە و مەترسییەوە تێپەڕێنرێت، بەبێ هیچ ناڕەزایەتییەکی ڕوون یان هەڵوێستێکی ڕەتکەرەوە لەلایەن ئەو دەستەیەی کە بەرپرسە لە پاراستنی ژینگە؟!

داواکارییەکان:
1. کشاندنەوەی دەستبەجێی تەندەرەکە و هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی پڕۆژەی داپۆشینی ڕووباری جەقجەق.
2. کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ژینگەیی و یاسایی لەسەر چۆنیەتیی دەرکردنی ئەم تەندەرە و پشتگوێخستنی ژینگە و سروشتی قامیشلۆ.
3. لێپرسینەوە لە شارەوانیی گەل لە قامیشلۆ و ئەنجومەنی یەکێتیی شارەوانییەکان لەبەردەم دادگای پاراستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی، لەسەر پێشێلکاریی ئاشکرای بڕگە ژینگەییەکانی گرێبەستەکە.
4. داواکاری لە دەستەی ژینگە کە بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆی هەڵبگرێت، هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەسەر پڕۆژەکە ڕابگەیەنێت، و پابەندی ڕۆڵی چاودێری و پارێزەریی سیستەمی ژینگەیی بێت.
5. داوا لە دادگای پاراستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەکەین کە ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە پاراستنی ڕۆحی گرێبەستی کۆمەڵایەتیدا ببینێت و بەرگری لەو جەوهەرە بکات کە لەسەر بنەمای ژینگە دامەزراوە، هەروەها مافی کۆمەڵگەکان بۆ ژیانێکی هاوئاهەنگ لەگەڵ سروشتدا مسۆگەر بکات.

• ڕێکخراوی سروشتی کوردستان
• تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون
• تیمی گۆیژە بپارێزە

باشووری کوردستان - سلێمانی
٢٠٢٥/٨/٦



زانیارى زیاتر لەسەر ڕووبارەکە بزانە:
ڕووباری جەقجەق، بە ڕووباری هەرماسیش ناسراوە، بە شارەکانی قامیشلۆ و تربەسپی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا تێدەپەڕێت. ئەم ڕووبارە لە دوو سەرچاوەی سەرەکییەوە لە دەشتی تور عەبدین لە باکووری کوردستان هەڵدەقوڵێت و درێژ دەبێتەوە بۆ ناو کانتۆنی جزیرە. لە ناوەڕاستی پارێزگای حەسەکە، تێکەڵی ڕووباری خابوور دەبێت و درێژییەکەی دەگاتە ١٢٤ کیلۆمەتر تا ئەو شوێنەی دەڕژێتە ڕووباری فورات، کە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەناو خاکی سووریاوە دوورە.
لە ساڵانی ڕابردوودا، دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی "شەڕی ئاو"ی وەک ئامرازێکی فشار لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەکارهێناوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕووباری جەقجەق، کە پێشتر سەرچاوەی ئاودێری زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بوو، ببێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستیی هاووڵاتیان و ژینگەی کانتۆنی جزیرە. هاوکات، ڕووباری خابوور کە سەرچاوەیەکی ژیانی و ستراتیژییە بۆ دانیشتووانی شاری حەسەکە و دەوروبەری، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاوی گیراوەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی سەختی ئاو کە چەندین ساڵە ناوچەکەی گرتووەتەوە.




لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، مێژوو گەورەترین تاوانی قڕکردنی ئیزدییەکانی لە شەنگال نووسییەوە!

 ئەگەر ئێزدییەکان تا کۆتایی ژیان و ئەم گەردوونە چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە، دەنگ هەڵبڕن و باسی سوکایەتی و ئەتکرددنیان بکەن، باسی گریان و هاواری منداڵەکانیان بکەن، باسی دەستدرێژی و لاقەی سێکسی بۆ سەر ژنانیان بکەن، باسی فرۆشتنیان بکەن وەک کۆیلە و کۆیلەی سێکسی، هێشتا چیرۆکەکانیان تەواو نابن، ژیان تەواو دەبێت بەڵام هێشتا هەموو چیرۆکەکان باس نەکراون.

چیرۆک هەیە هەموو جارێک لە قوڕگی خاوەنەکەیدا دەبێت بە گریان و نابێت بە وشە، ئەمە ئەو چیرۆکەیە کە پێویستە هەموومان گوێی لێ بگرین.



*بەیاننامەی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشوور

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، مێژوو گەورەترین تاوانی قڕکردنی ئیزدییەکانی لە شەنگال نووسییەوە!

بەرێزان:  حکومەتی عێراق - دادگای فیدراڵی عێراق- پەرلەمانی عێراق 

 دادگای تاوانکاریی نێودەوڵەتی (لاهای)

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان

 ڕێکخراوەکانی ژنان 

کەسایەتییە مرۆڤدۆستەکان و ئەوانەی داکۆکی لە مافی ژنان دەکەن


لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، بە بەرچاوی جیهانەوە (٧٤)هەمین فەرمانی قڕکردن دژی گەلی ئێزیدی ئەنجامدرا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، زیاد لە ٤٠ منداڵ لە چیای شەنگال لە توێنیتیدا مردن، زیاد لە سێ هەزار ژن لەلایەن داعشەوە ڕفێنران، کۆیلە کران، دەستدرێژییان کرایە سەر و پاشان لە بازاڕەکاندا لە لایەن (داعش)ەوە کڕین و فرۆشتنیان پێوە کرا، نەک تەنها وەک قوربانی شەڕ، بەڵکو وەک ئامانجی هەڵمەتێکی سیستماتیکی بۆ لەناوبردنی گەلێک و سڕینەوەی باوەڕێکی پیرۆز.



هەڵکەوتەی جیۆپۆلیتیکی شنگال، بە درێژایی مێژوو بووەتە جێی سەرنجی سەرجەم هێزە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکە و خاڵی گرێدانی باشووری کوردستانە بە رۆژاڤاوە، لەو کاتەدا، بەهۆی ئەوەی (داعش) چەند شار و شارۆچکەیەکی لە سنووری رۆژئاوای کوردستان و سوریا داگیر کردبوو، دەیویست شنگال بکاتە خاڵی گواستنەوەی چەکدارەکانی لە نێوان سوریا و عێراق.

دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن داعشەوە و جێهێشتنیان بەبێ بەرگری، ئێزدییەکان وەک کۆتا دەرچەی رزگاربوونیان، روویان کردە چیای شنگال و ١٠ رۆژ لەوێ مانەوە و دوای رزگارکردنیان بەشێکیان لە رێگەی رۆژئاوای کوردستان و دواتر لە دەروازەی سێمێلکاوە گەڕێندراوە هەرێمی کوردستان و لە چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و سلێمانی نیشتەجێ کران، بەشێکی دیکەش لە رۆژئاوای کوردستان و کەمپی نەورۆز نیشتەجێ کران.



ئەتکردن، کوشتن و ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر ژن درێژکراوەی ئەو دیرۆکەیە لە کۆمەڵکوژیی و قڕکردن سەرەتا بە ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری دەستی پێکرد و پاشان بە پاڵپشتی سیستەمی سەرمایەداریی لە جەستەی ژن و سەرچاوەکانی سروشت قازانجی زۆرتری خستە بازارە گەورەکەی جیهانەوە، ئەو دوانەیەی ئایدۆلۆژیا و سیستەم روی یەک دراون هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ژن لەو هێزەی هەیەتی بەتاڵی بکاتەوە ترسی ئەوان لە رۆح و جەستەی ژنە چونکە دەمێکە تێگەیشتوون هێزی جاویدانیی ژنە جیهان دەگۆڕێت بۆ جیهانێک تێیدا مرۆڤ و سروشت پارێزراو بێت.

لە رابووردودا لە رواندا لە ساڵی ١٩٩٤، (٢٥٠،٠٠٠ ژن)، لە لیبیریا (٤٠،٠٠٠ ژن)، لە کۆنگۆ (٢٠٠،٠٠٠ژن)، بە کۆمەڵ دەستدێژییان کراوەتە سەر، لەو جەنگ و جینۆسایدانەی پەیوەندییان بە ئایین و مەزاهبی جیاوازەوە هەیە وەک هێرزێگۆڤینا و جەزائیر جەنگەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەراست عێراق، سوریا، یەمەن، لیبیا و لە سودان لە لایەن چەکدارانی ناسراو بە جەنجەوید و بە پاڵپشتی دەسەڵاتی عومەر حەسەن ئەلبەشیری لە دارفۆر پتر لە ٢٠٠،٠٠٠ ژن دەستدرێژی سێکسیان کرایە سەر. لە ئێستەشدا لە سیستەمیکی سەرمایەداری پیاوسالاریدا هیچ هیوایەک نییە کە ئەم جینۆسایدانە روونەدەنەوە. لە کاتێکدا دەستدرێژی سێکسی لە ساڵی ١٩٤٩ لە رێککەوتتنامەی ژنێڤ وەک تاوانێکی جەنگ پێناسەی بۆ کرا، بەڵام تا ئێستە هیچ کەس و لایەنێک لەسەر ئەو تاوانە دادگایی نەکراوە.

ئەمرۆ و دوای ١١ ساڵ لەو جینۆسایدە هێشتا گەلی ئێزدی لەبەردەم هەڕەشە و لە دۆخێکی قورسی ئابوری، سیاسی و ژینگەییدان. حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم هەوڵی جدییان نەداوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەلکەکەی.

ئەمرۆ ئێمە لە پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشوور، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئێزدی دادەنەوێنین، ئازایەتی و خۆراگریی ژنانی ئێزدیی مایەی شانازییە بۆ ژنانی خەباتگێڕ لە دنیادا، ئێمە ستایشی هەڵوێستی بابەشێخ (رابەری کۆچکردوو، رابەری رۆحی ئێزدیان لە جیهاندا) دەکەین، کاتێک داوای لە گەلی ئێزدی کرد ئامێز بۆ ژنانی دەربازبووی دەستی (داعش) بکەنەوە و پێشوازییان لێ بکەن. 


دوای ١١ ساڵ لە جینۆسایدی گەلی ئێزدی داواکارییەکانمان لە چەند خاڵێکدا بەرزئەکەینەوە:

1. ناساندنی فەرمانی ٧٤ وەک جینۆساید لەلایەن هەموو حکومەت و دادگا جیهانییەکان.

2. داوا دەکەین خاکی پیرۆزی شەنگال بپارێزرێت، جارێکی تر هیچ منداڵێکی ئێزیدی لە ناو ترسدا لە دایک نەبێت.

3. دادگای فەرمیی و تایبەت بۆ تاوانباران دابنرێت و تاوانەکانیان بە بەڵگەنامە بکرێت.

4. تاوانبارانی جینۆسایدی ئێزدییەکان بە یاسای تیرۆر سزا نەدرێن .

5. داواکارییەکانی هەڵمەتی (ناوی من ناوی دایکمە)، جیبەجێ بکرێت. 

6. هاوکاریی بۆ گەڕانەوەی ژنانی ژێر دەستی (داعش) یان ژنانی ونبوو، بکرێت.

7. پێشکەشکردنی پشتیوانی مادی و خزمەتگوزاریی تەندروستی و دەروونی بۆ ژنانی رزگاربوو.

8. ڕاستەوخۆ ژنان بەشدارببن لە بەڕێوەبردنی شەنگال.

9. پشتیوانی ئێزدییەکان بکرێت کە کەمپەکان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

10. پاراستنی خاک و رەگەزەکانی سروشت و ژینگەی شەنگال.


بەیاننامەی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشوور، ٢٠٢٥/٨/٣ بەردەم باخی گشتی، سلێمانی.


عەرەبی

أذا واصل الايزيدون سرد قصصهم حتى نهاية الحياة وفناء هذا الكون، ورفعوا أصواتهم وتحدثوا عن الاستهانة بهم وهتك اعراضهم وكرامتهم، وتحدثوا عن بكائهم وصراخ اطفالهم، وتحدثوا عن التعدي الجنسي الذي تعرض له نسوتهن، وبيعهن في أسوق النخاسة وأسوق الجنس، لن تنتهي سرد قصص مأساتهم، الحياة تفنى وتبقى هناك قصص لم تسرد بعد.
هناك قصص تتحول في كل مرّة الى بكاء وليس الى كلمات، هذه هي القصة التي يجب أن نستمع اليها جميعنا.
بيان الاتحاد القومي للنسوة الكورد- باشور

لمناسبة ذكرى 3 آب 2014:
دوّن التاريخ اكبر جريمة ابادة ضد الايزديين في سنجار

السادة: الحكومة العراقية، المحكمة الاتحادية العليا في العراق، مجلس النواب العراقي
المحكمة الدولية للجنايات- لاهاي
حكومة اقليم كوردستان
المنظمات الانسانية
المنظمات النسوية
الشخصيات الانسانية المدافعة عن حقوق المرأة
يوم 3/آب/2014 جرت حملة الابادة الجماعية الـ(74) ضد الايزديين وتحت انظار العالم أجمع، وقد فارق أكثر من 10 آلاف شخص من النساء والاطفال والمدنيين من الايزديين الحياة، وفارق أكثر من 40 طفلا الحياة عطشا فوق جبل سنجار، وتم خطف أكثر من 3 آلاف امرأة ايزدية من قبل مسلحي داعش وتم التعامل معهن كعبيد وسبايا، وتم انتهاك اعراضهن ومن ثم جرى بيعهن في أسوق النخاسة، وذلك ليس كضحايا الحرب بل كضحايا حملة منظمة من اجل ابادة شعب ومسح معتقد مقدس.
ان الموقع الجيوسياسي لسنجار جعل منه طوال التاريخ محط أنظار كافة القوى الرجعیة والسلطات في المنطقة ونقطة التقاء جنوب كوردستان بغربه، وبحكم سيطرة مسلحي داعش على عدد من مدن غربي كوردستان وسوريا، أراد التنظيم الارهابي ان يجعل من سنجار نقطة نقل لمسلحيه بين سوريا والعراق.




بعد احتلال سنجار من قبل داعش وتركهم من دون دفاع، لجأ الايزديون الى جبل سنجار باعتباره ملاذهم الآمن الوحيد ومكثوا هناك لمدة 10 أيام، وبعد انقاذهم عاد البعض منهم من غربي كوردستان عبر معبر سيمالكا الى اقليم كوردستان وتم اسكانهم في مخيمات في محافظتي دهوك والسليمانية وتم اسكان البعض منهم في مخيم نوروز في غربي كوردستان.
  الهتك والقتل والتجاوزات التي ترتكب ضد النسوة هو امتداد لهذا التاريخ المليء بالقتل الجماعي والابادة وكانت البداية من خلال ايديولوجيا الابوة ومن ثم بدعم من النظام الرأسمالي وقد استفاد هذا النظام من جسد النساء ومصادر الطبيعة ودفع بأكثر قدر من الارباح الى الأسواق العالمية الكبرى، وهذا الثنائي، الايديولوجيا والنظام هما وجهان لعملة واحدة والغاية من ذلك هو افراغ المرأة من القوّة التي تمتلكها، وخشيتهم هي من روح وجسد المرأة، لأنهم باتوا يعلمون منذ أمد طويل بأن القوّة الخالدة للمرأة باستطاعتها تغيير العالم الى حالة يتم فيها الحفاظ على الانسان والطبيعة في آن واحد.
سابقا شهدت رواندا عام 1994 حوالي 250 ألف حالة تعدي جنسي جماعي ضد النساء، وفي ليبيريا 40 ألف حالة وفي كونغو 200 ألف حالة، وفي الحروب وحملات الابادة ذات العلاقة بالدين والمذهب شهدت كل من البوسنة والهرسك والجزائر وكذلك بلدان شرق أوسط مثل العراق وسوريا واليمن وليبيا حالات أعتداءات جنسية، علاوة على حملات أعتداءات جنسية من قبل مسلحين مجهولين من الجنجويد وبدعم من نظام عمر حسن البشير حيث تم ارتكاب جرائم الأعتداء الجنسي ضد 200 ألف امرأة في اقليم دارفور السوداني، وحاليا وفي ظل النظام الرأسمالي الحالي الذي تقوده ثقافة الابوة لا ضمان لعدم تعرض النساء لحملات الأعتداء الجنسي، في وقت تم اعتبار الاعتداءالجنسي منذ عام 1949 وبحسب اتفاقية جنيف تعتبر هذه الجرائم، جرائم حرب، مع هذا لم يتم محاكمة أي شخص بتهمة مثل هذه الجرائم.
اليوم وبعد مرور 11 عاما على ارتكاب هذه الجريمة، لازالت الشريحة الايزدية تعيش تحت وطأة التهديد وتعاني من ظروف اقتصادية وسياسية وبيئة قاسية. لم تبذل الحكومة العراقية وحكومة اقليم كوردستان مساع جادة لاعادة اعمار سنجار وضمان حياة لائقة لمواطنيه.
نحن اليوم في تجمع الاتحاد القومي للنسوة الكورد- باشور، نطوي رؤوسنا أجلالا و أکراما للشهداء الايزديين، شجاعة وثبات النسوة الايزديات محل فخر واعتزاز لكافة النسوة المناضلات في العالم، نحن نثمن موقف بابا شيخ (المرشد الروحي الراحل للايزديين في العالم) عندما طلب من الايزديين فتح احضانهم للنسوة الناجيات من قبضة داعش واستقبالهن بحفاوة.




بعد 11 عاما على ابادة الايزديين نرفع مطالبنا ضمن النقاط أدناه:
1-الاعتراف بالحملة الـ74 كحملة ابادة جماعية من قبل جميع الحكومات والمحاكم الدولية.
2-نطالب بحماية ارض سنجار المقدسة، وان لا يلد أي طفل ايزدي آخر تحت طائل الرعب كرّة اخرى.
3-انشاء محاكم رسمية وخاصة لمحاكمة المجرمين وتوثيق جرائمهم.
4-ان لا يعاقب مجرمو ابادة الايزديين بحسب قانون الارهاب.
5-تنفيذ طلبات حملة (اسمي هو اسم والدتي).
6-تقديم الدعم لاعادة النسوة المخطوفات من قبل مسلحي داعش أو النسوة المفقودات.
7-تقديم الدعم المادي والخدمات الصحية والنفسية للنسوة الناجيات.
8-مشاركة النسوة بشكل مباشر في ادارة سنجار.
9-دعم الايزديين من اجل اخلاء مخيماتهم والعودة الى موطنهم.
10-حماية ارض سنجار وعناصر الطبيعة والبيئة فيها.



English Statement

“If the Yazidis continue to retell their stories until the end of life and this world — raising their voices, speaking of their pain and suffering, speaking of their children’s cries and screams, of the rape and sexual slavery imposed on their women, of being sold like commodities, like sexual merchandise — still, their stories would not be complete. Life would end, but the stories would remain unfinished.

 

 This is the kind of story that cannot be told with words—only tears can carry its weight. Each time it’s told, it shatters the heart of its keeper.

 

Statement by the Platform for the National Union of Kurdish Women – Southern of Kurdistan

On August 3, 2014, history recorded the greatest crime of genocide against the Yazidis in Shingal!

To the attention of:

     The Government of Iraq

     The Federal Court of Iraq

     The Parliament of Iraq

     The International Criminal Court (The Hague)

     The Kurdistan Regional Government

     Human Rights Organizations

     Women’s Organizations

     Human rights defenders and all those advocating for women's rights


On August 3, 2014, in full view of the world, the 74th genocide against the Yazidi people was carried out. More than 10,000 civilians, including women and children, lost their lives. Over 40 children died of thirst in the mountains of Shingal. More than 3,000 women were abducted by ISIS, turned into slaves, raped, and later bought and sold in markets by ISIS—not merely as casualties of war, but as targets of a systematic campaign aimed at the annihilation of a people and the destruction of a sacred belief system.

The geopolitical position of Shingal has, throughout history, attracted the attention of all dominant powers in the region. It became a strategic link between the south of Kurdistan (Bashur) and Rojava (western Kurdistan). At that time, ISIS had occupied several cities and towns in Rojava and Syria, and aimed to make Shingal a corridor to transfer its fighters between Syria and Iraq.

After ISIS occupied Shingal and abandoned the Yazidis without protection, the Yazidis, in a final desperate move, fled to the mountains of Shingal, where they remained for 10 days. After their eventual rescue, some were evacuated through Rojava and then transferred through the Semalka border crossing into the Kurdistan Region. They were resettled in refugee camps in the Duhok and Sulaymaniyah provinces. Others remained in Rojava and were settled in the Newroz refugee camp.

Another portion of the Yazidis were settled in Rojava (Western Kurdistan) and the Newroz refugee camp.
 The acts of torture, killing, and the sexual violence inflicted on women are a continuation of a historical pattern of massacres and genocides that began under patriarchal ideologies, and were later reinforced by the capitalist system, turning women’s bodies and natural resources into profitable commodities in the global marketplace. These two forces—ideology and system—have joined together in every effort to strip women of their power, because they fear the spirit and body of women. They understand that the eternal strength of women can transform the world into one where both humanity and nature are protected.

In recent history:

     In Rwanda (1994), 250,000 women were subjected to sexual violence,

     In Liberia, 40,000 women,

     In Congo, 200,000 women.

These were all committed in the context of religious and sectarian wars and genocides, as seen also in Herzegovina and Algeria, as well as the various Middle Eastern conflicts—in Iraq, Syria, Yemen, Libya, and Sudan, where under the Janjaweed militias and with the support of Omar al-Bashir’s regime in Darfur, more than 200,000 women were raped.

Even today, under the patriarchal capitalist system, there is no hope that such genocides will be confronted or prevented.
 Although sexual violence was defined as a war crime in the 1949 Geneva Convention, no individual or group has ever been prosecuted specifically for these crimes to this day.

Today, 11 years after the genocide, the Yazidi people still face threats and live in a dire economic, political, and environmental situation.
 The Iraqi government and the Kurdistan Regional Government have failed to make serious efforts to reconstruct Shingal or to guarantee a dignified life for its people.

We, the Platform of the National Union of Kurdish Women – South, bow our heads with respect and honor for the Yazidi martyrs.
 The resistance and resilience of Yazidi women are a source of pride for all women freedom fighters around the world.
 We praise the position of Baba Sheikh (the late spiritual leader of the Yazidis), who called on the Yazidi community to embrace and welcome back the women who survived the hands of ISIS.

Eleven years after the genocide of the Yazidi people, we raise our demands across several key points:

1.   The recognition of the 74th decree (farman) as genocide by all governments and international courts.

2.   We call for the protection of the sacred land of Shingal, so that never again is a Yazidi child born into fear.

3.   A formal and special court must be established to prosecute the perpetrators, and their crimes must be documented with evidence.

4.   Perpetrators of the Yazidi genocide must not be punished merely under terrorism laws, but as war criminals responsible for genocide.

5.   The demands of the “My Name is My Mother's Name” campaign must be fulfilled.

6.   Assistance must be provided in locating and recovering women still missing or held captive by ISIS.

7.   Material support and health and psychological services must be provided to the rescued women.

8.   Women must directly participate in the governance and administration of Shingal.

9.   Support Yazidis so that they can leave the camps and return to their homeland.

10.                Protect the land, identity, natural environment, and ecosystem of Shingal.


بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...